سەرەکی » هەواڵ » نێچیرڤان بارزانی: بەرپرسیارێتی بەرامبەر ژینگە هیچ كاتێك كۆتایی نایەت

نێچیرڤان بارزانی: بەرپرسیارێتی بەرامبەر ژینگە هیچ كاتێك كۆتایی نایەت

دوێنێ، لەهەرێمی كوردستان، چەندین رێوڕەسم‌و چالاكی لە رۆژی ژینگەی كوردستان بەڕێوەچوو.
لەهەولێر، بەئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیران‌و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران‌و وەزیرو پەرلەمانتارو كونسوڵ‌و نوێنەری وڵاتان، لەڕێوڕەسمێكدا تەئكیدكرایەوە كە پاكڕاگرتنی ژینگە ئەركی هەمووانە. لەوتەیەكدا، نێچیرڤان بارزانی، رایگەیاند: ژینگە پرسێكی زۆر گرنگە‌و خەمی گەورەی جیهانەو وتیشی: بەرپرسیارێتی‌و رەفتاری چاك بەرامبەر بەژینگە، ئەرك‌و پێویستییەكی هەمیشەییە، ئەوەش لەوڕوانگەیەوە كە تا ژینگە پاكوخاوێن بێ‌، مەترسی لەسەر ژیان‌و مرۆڤایەتی كەمترە. لەبارەی ژینگەی كوردستانیشەوە، وتی: لە چەند دەیەی رابردووەوەو بەبەردەوامی نەك تەنیا خەڵكی كوردستان، بەڵكو ژینگەكەشمان بەشێوەیەكی رێكخراو روبەڕوی تێكدان دەبێتەوە، بۆ ئەوەش پرۆسەی ئەنفال‌و كیمیابارانكردنی بەبیرهێنایەوە، كە بەهەزاران گوندی كوردستان بەهەموو شێوەیەك وێرانكران‌و بەگازی ژەهراوی‌و‌ بۆمب‌و تەقەمەنی پیسكران، كە كاریگەریی خراپیان لەسەر ژینگە ماوە.
لەبەشێكی دیكەی وتەكەیدا، ئاماژەی بەئەرك‌و بەرپرسیارێتیی حكومەتی هەرێم بەرامبەر بەژینگە، كردو رایگەیاند: حكومەتی هەرێم ‌لەیەكەم دەرفەتدا هەزاران گوندی وێرانكراوی ئاوەدانكردەوەو لەسەر پابەندی پاراستنی ژینگەش رێنمایی بۆ پڕۆژەكانی‌ پیشەسازی‌و نیشتەجێبوون دەركردووە‌و لەدواهەمین بڕیاریشدا بڕیاری داخستنی چەندین پاڵاوگەی نایاسایی داوە، هەر لەوڕووەشەوە توندتركردنی سزای سەرپێچیكارانی بەپێویست زانی‌و جەختیشیكردەوە كە هەرێمی كوردستان پێویستی بەستراتیژێكی نیشتمانییە بۆ پاراستنی ژینگەو گرتنەبەری هەموو هەوڵەكانی جیهان بۆ پاراستنی ژینگە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكان: چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر

لەكۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكانی عیراقدا، جەخت لەپێویستیی چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان ...