سەرەکی » وتار » د.شیركۆ عبدالله‌‌ » غەمناك و شادمانم

غەمناك و شادمانم

غەمناك؛ كوردایەتی كاڵ بووەتەوە.
شادمان؛ شەعبییەتی مەسئولەكانیش.
*****
غەمناك؛ مناڵی ئێستا كوردی نازانێ‌.
شادمان؛ هەروەها عەرەبییش.
*****
غەمناك؛ ئەدەب نەماوە.
شادمان؛ تەبعەن پۆلیسی ئادابیش.
*****
غەمناك؛ دیسان رەمەزان هاتەوە.
شادمان؛ دووكانی لوقمەقازییمان هەیە.
*****
غەمناك؛ نیوەشەو گرمەی محەویلەكە خەبەرت بكاتەوە.
شادمان؛ هی كۆڵانەكەی ئەودیو.
*****
غەمناك؛ مامۆستایەكی زانكۆ باسی جنۆكە بكات بۆ تەلەبەكانی.
شادمان؛ ئەوان مەشغوڵی پەبجی بن.
*****
غەمناك؛ ریفراندۆمەكە سەری نەگرت.
شادمان؛ بەغا مەعاشی تەواو ئەنێرێ‌.
*****
غەمناك؛ باران نایەڵێ‌ بچی بۆ سەیران.
شادمان؛ لە یاپراخی گەڵامێو نەجاتت ئەبێ‌.
*****
غەمناك؛ هەموو رۆژێ‌ چوارپێنج جەریدەی قۆڕت بۆ بنێرن.
شادمان؛ بڵێن بیكە بە سفرە.
*****
غەمناك؛ دكتۆر فەحست بكات بڵێ‌ بەداخەوە هینێكی زیادت هەیە.
شادمان؛ گون.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

زۆر زۆر موحتەرەم

ـ ئەزانی كێ‌ زۆر زۆر لەلام موحتەرەمە؟ × كوڕێك خزمەتی ...