سەرەکی » مانشێت » گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی (حكومەتی نوێ) بەردەوامە

گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی (حكومەتی نوێ) بەردەوامە

گفتوگۆ و دانوستان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بەردەوامە و چاوەڕوان دەكرێت بەم نزیكانە چەند پرسێكی گرنگ یەكلابكرێنەوە.
״بەم نزیكانە كۆبوونەوەكان دەستپێدەكەنەوە״
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن ئاماژەی بەوەدا «بەم نزیكانە كۆبوونەوە ‌و دانوستانەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكەنەوە»، راشیگەیاند: ئەوەی پەیوەندیی بە یەكێتییەوە هەیە تەواو بووە، «ئەگەر كێشەیەكیش هەبێت، پەیوەندیی بە یەكێتییەوە نییە».
״لە قۆناغی كۆتایی پێكهێنانی حكومەتداین״
لەلایەكی دیكەوە، دوێنێ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن، وتی: لە قۆناغی كۆتایی پێكهێنانی حكومەتداین، پێموایە كە حكومەتەكە پێكهات، دەتوانێ درێژەپێدەری ئیشەكانی حكومەتەكەی پێشووتر بێ. وتیشی: رێكەوتن هەیە لەنێوان یەكێتی ‌و پارتی، لەنێوان گۆڕان ‌و پارتی، لەنێوان هەموو لایەنەكان ‌و یەكتریدا، پێموایە دەگەینە رێكەوتن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

مەڵبەندی كەركوك: مادەی 140 چارەسەرە

مەڵبەندی 2ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەركوك راگەیەنراوێکی لەسەر كۆنگرە ...