سەرەکی » وتار » شێرزاد شێخانی » شه‌ربه‌تی‌ مام سلێمان

هەولێریات

شه‌ربه‌تی‌ مام سلێمان

نازونیعمه‌تی‌ ئێستا ئه‌وه‌نده‌ زۆرن به‌ حیساب نایه‌ن . جیلی‌ ئێستا حه‌مو شته‌كیان هه‌یه‌ ، به‌عه‌كسی‌ جیلی‌ مه‌ كه‌ دونیا ئه‌وه‌نده‌ پێشنه‌كه‌تبو، خه‌ركه‌كه‌ش خه‌ركی‌ ساده‌ بوون به‌ نیعمه‌تی‌ خوا رازی‌ بون وقه‌ناعه‌تیان هه‌بو . جا وه‌ره‌ ئه‌تو حیسابی‌ بابو باپیرانی‌ مه‌ش بكه‌ كه‌ له‌خۆمان زیاتر مه‌حرووم بون له‌خۆشییه‌كانی‌ ژیان . له‌زه‌مانی‌ ئه‌واندا نه‌ كاره‌با هه‌بو ، نه‌ ئاوه‌كی‌ پاك ، نه‌ خانیه‌كی‌ رێكوپێك ، نه‌ وه‌زیفه‌و معاشه‌كی‌ باش . یه‌كه‌مجار كه‌ ئینگلیز كاره‌بایان هینایه‌ عیراق ، خه‌ركه‌كه‌ ده‌یانگۆت « ئه‌و ئینگلیزه‌ كافرانه‌ ئه‌جندۆكه‌یان هه‌یه‌ ، به‌یه‌ك ده‌قه‌ ده‌تانن شه‌ومان لێبكه‌نه‌ رۆژ» !. كاته‌كی‌ یه‌كه‌م ترۆمبێلیش هاته‌ عیراق ، خه‌ركه‌كه‌ ده‌چون‌ ته‌ماشای‌ بنیان ده‌كرد، ده‌یانگۆت بابزانین هێستره‌كان له‌كێنده‌رێنه رایده‌كێشن‌ ، كه‌ لایتی‌ سه‌یاره‌كه‌شیان دیت ، گۆتیان»ئه‌وه‌ شه‌یتانه‌ و دوو چاوی‌ زه‌ردی‌ هه‌یه‌ «!.حه‌تا سارانی‌ حه‌فتاكانیش موبه‌ریده‌ له‌ماران نه‌بو، هیته‌ری‌ كاره‌با كه‌س نه‌یده‌زانی‌ چییه‌ ، هه‌بو نه‌بو پانكه‌یه‌كی‌ سه‌قفی‌ یان سه‌رمێز لۆ فێنك كردنه‌وه‌ ، سۆبه‌یه‌كی‌ عه‌لائه‌دین یان مه‌نقه‌ره‌ی‌ ره‌ژوو لۆ گه‌رم كردنه‌وه‌ی‌ ماره‌كان. كاته‌كی‌ له‌ساری‌ حه‌فتاكان مام ئه‌لیاسی‌ عه‌نكاوه‌ مه‌تعه‌مه‌كی‌ گه‌سی‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئۆرۆزدی‌ كرده‌وه‌ ، كه‌س بێزی‌ نه‌ده‌هات گه‌س بخوا ، دوایی‌ كه‌ بۆنه‌ خۆشه‌كه‌ی‌‌ له‌مێشكی‌ خه‌ركیدا ، ئه‌وجا مه‌تعه‌مه‌كه‌ی‌ پێڕا نه‌ده‌گه‌یشت و سبه‌ینان مۆزه‌فه‌كان سڕڕه‌یان ده‌گرت له‌پێش دوكانی‌ وچار چار وپێنج پێنج له‌فه‌ی‌ گه‌سیان‌ ده‌برده‌وه‌ دائیره‌كانیان و وایلێهات مام ئه‌لیاس سه‌عات نۆی‌ به‌یانی‌ هه‌مو گه‌سه‌كه‌ی‌ ده‌فرۆشت ودوكانی‌ قه‌پات ده‌كرد . له‌و سه‌رده‌مه‌ شه‌ربه‌تی‌ مێوژی‌ حاجی‌ سدیق ره‌واندزی‌ زۆر به‌ناوبانگ بوو ، ئه‌ویش به‌رنه‌ده‌كه‌ت ، به‌ران كاته‌كی‌ مام سلێمان دوكانه‌كی‌ شه‌ربه‌تی‌ له‌ته‌نیشت دوكانی‌ مام یوسفی‌ عاره‌قفرۆش له‌ته‌نیشت نادی‌ مۆزه‌فین كرده‌وه‌و ، لۆ یه‌كه‌مجار شه‌ربه‌تی‌ هه‌ناری‌ هینایه‌ هه‌ولێر ، ئه‌ویش به‌به‌ر نه‌ده‌كه‌ت ، چونكه‌ یه‌كه‌مجار بوو خه‌ركی‌ شه‌ربه‌تی‌ هه‌نار بخۆن ، ئێستاش نازانم مام سلێمان له‌كێ ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ی‌ ده‌هیناو ده‌نكه‌ هه‌ناری‌ ده‌كرده‌ شه‌ربه‌تی‌ سافی‌ بێ ره‌نگكردن . هه‌ر ئه‌و مام سلێمانه‌ش بوو ، لۆ یه‌كه‌مجار كاسته‌ریشی‌ هینایه‌ هه‌ولێر كه‌ پێش ئه‌و ئه‌ویش نه‌بو ، ئیدی‌ دوكانه‌كه‌ی‌ به‌به‌ر نه‌ده‌كه‌ت و ، هێدی‌‌ هێدی‌ دوكانی‌ تریش په‌یدا بوون .هه‌ر له‌و سارانه‌دا بو یه‌كه‌م موخته‌به‌ری‌ ره‌سمی‌‌ مله‌وه‌ن له‌هه‌ولێر كرایه‌وه‌ ، ئه‌ویش موخته‌به‌ر شیمال بو ، پێشتر هه‌ر ره‌سمه‌كی‌ مله‌وه‌نمان بگرتابایه‌ ده‌بایه‌ بینێرنه‌ به‌غداو پاش دوو مانگ ئه‌وجا وه‌رمانده‌گرته‌وه‌ . هه‌ر له ناوه‌ڕاستی‌ ساری‌ حه‌فتاكانیش بو كه‌ ئۆرۆزدی‌ باگ له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌و، لۆ یه‌كه‌مجار خه‌رك جلكی‌ حازری‌ ده‌كڕی‌ ، وه‌كی‌ قاتو وبێجامه‌ ، كه‌ پێشتر به‌ڕادان ده‌دران .هه‌ر له‌و سارانه‌دا بو یه‌كه‌م ته‌له‌فزیۆنی‌ مله‌وه‌ن كه‌وته‌ شار ، ئه‌ویش زۆر گران بوو زۆربه‌ی‌ خه‌ركی‌ پێیان نه‌ده‌كڕا ، به‌س سه‌رۆكی‌ ئه‌و وه‌خته‌ ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر فه‌رمانیدا‌ به‌ دابه‌شكردنی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ مله‌وه‌ن به‌سه‌ر چایخانه‌و گازینۆكان وه‌كی‌ هه‌دیه‌ ره‌ئیس جه‌مهوری‌، ئیدی‌ خه‌ركه‌كه‌ ده‌ڕژانه‌ چایخانه‌ی‌‌ سه‌ید سه‌لیم و گازینۆ‌ی‌ عه‌بو و چایخانه‌كانی‌ تر لۆ دیتنی‌ تۆپانی‌ وفلیم وگۆرانی‌‌ به‌ مله‌وه‌نی‌ . ئه‌وجا وه‌ره‌ ئێستا بزانه‌ دونیا چی‌ لێهاتیه‌ و هه‌مو شته‌ك مه‌یسه‌ره‌و منداری‌‌ ناو لانكێ ئایپاده‌كی‌ به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ مه‌شغولی‌ یاریكردنه‌. نه‌وه‌یه‌كه‌م ته‌مه‌نی‌ پێنج ساڵه‌ ، سێ چار براده‌ری‌ كچی‌ هه‌یه‌ له‌شاره‌كانی‌ كوردستان پێكه‌وه‌ یاری‌ پۆپچی‌‌ ده‌كه‌ن و، زۆرجار له‌عه‌شقی‌ ئه‌و كیژۆرانه نانیشی‌ لۆ داده‌نێین نایخواوهاوارمان به‌سه‌ردا ده‌كاو ده‌رێ « لێمگه‌ڕێن مه‌شغووڵم « ..حه‌ی‌ حه‌ی‌ له‌ عاشقی‌ ئه‌و زه‌مانه‌ش .. باقی‌ وه‌لسه‌لام ..

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دوو شیش كه‌بابو عه‌‌وازه‌یه‌ك

له‌ زه‌مانی‌ مه‌دا خواردنی‌ رۆژانه‌ی‌ ماران زۆربه‌ی‌ له‌گه‌نم دروست ده‌كرا ...