سەرەکی » وتار » لەو دیووی پەردە شاراوەکانەوە چ باسە

پەنهان... ژنە قوربانیەکان

لەو دیووی پەردە شاراوەکانەوە چ باسە

جەمال جەباری

بەشی سێیەم

شەوێکیان لەماڵەوە دانیشتبوم خەریکی خوێندنەوەی ڕۆمانێک بووم لەژمارەکەی (م)وە، ئەو ژنەی کەسەرکاری یانە شەوانیەکە بوو کەلەبەشەکانی تری ژنە قوربانیەکان باسمان کرد، هاوڕێکانی (م) لەڕێگەی مۆبایلی ئەوەوە پەیوەندی دەکەن و چیرۆکی خۆیان باس دەکەن، هەڵبەتە من دەیان جار سوپاسی (م) دەکەم کەبەم چیرۆکانە ئاشنای کردم، تاکۆتا هاوڕێکانی (م)و چیرۆکەکانیان منیش لەخزمەتا دەبم دەیخەمە بەردەس بەڕێزتان بۆ خوێندنەوە.
کەمۆبایلەکەم هەڵگرت دەنگێکی ناسک هات بەگوێما سڵاومان لەیەکتر کرد.
پێم گوت… هەست دەکەم تۆ لەناو تەمەنا نەبی و بچوک بی وتی… بەڵێ لەو بچوکانەش نیم تەمەنم بیست و پێنج ساڵە و من لەیەکێک لەگەڕەکە شەعبیەکانی خواروی عێراق چاوم بەدنیا هەڵێنا، سەرەتای خۆ ناسینم هەستم کرد من وەک مرۆڤێکی ئاسایی ناژیم و لەزۆر شت بێبەشم یەکێک لەوانە خوێندگا بوو کەهاوڕێکانم دەچونە قوتابخانە من نەدەڕۆیشتم.
خوشک و برایەکی تریشم هەبوو نەدەچونە قوتابخانە، بەڵام برایەک و سێ خوشکی ترم هەبوو ئەوان خوێندنیان تەواو کردبوو، یەکێکی تر لەوانە دەنگۆیەک هەبو هەندێ جار بەبنا گوێما دەیچرپاند دەگوترا کەمن کچی ئەو خانەوادەیە نیم و کاتی خۆی لەماڵە مامانێک منیان وەرگرتوەو گەورەیان کردوم، دواتر ئەو خانەوادەی کەلەگەڵیان دەژیام لەژیانێکی زۆر سەخت و ناخۆش
دابوو هیچی بەسەر هیچەوە نەبو ماڵێکی زۆر قەرەباڵغ بو مناڵیان گەلێک زۆر بو کچ و کوڕەکانیشیان کەدەهاتنەوە ماڵە باوانیان کۆمەڵێک مناڵیان لەگەڵ خۆیان دەهێنایەوە.
کاتی خەوتنی شەوانە زۆر جار لەبەر هاژە هاژی مێشکم خەوم لێنەدەکەوت ژیانێکی سەختم هەبوو، وەک ئەوەبیرم دەکردەوە کەمن هی بنەماڵەیەکی ڕۆشنبیر بم و بەهەڵە کەوتومەتە ئێرەوە.
ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ژیانم سەختر دەبو تەمەنم گەیشتە شانزە ساڵان وتیان دەبێ شوبکەی زۆر گەورە بوی دوای دەمێنیەوەو کەس تۆی ناوێ.
ئەو پیاوەی کەبەخێوی کردبوم و پێم دەگوت باوکە گوتی… هاوڕێیەکم هەیە ماڵی لەشارێکی کەیە دەبێ شوبکەیتە ئەوان نابێ لەم شارە شوبکەی بەڵکو لەهەر شارێ کەسێکمان هەبێت کاتێ کارمان هەبو لەو شوێنە یەکێکمان هەبێ خزمەتمان بکات.
لەهەندێ ڕوەوە ڕاستی دەکرد باوکە بەخێوکەرەکەم، بەڵام ئەو زیاتر مەبەستی ئەوەنەبوو، بۆم دەرکەوت ئەو کوڕو کچەی تر کەناردویەتیە شارێکی کەو ژنی بۆهێناون و بەشوی داون ئەوانیش هی خۆی نەبون و ئەوانیش وەکو من هەڵگیراوو نەتەوەو یاوەرییان گرتون و بەخێویانی کردوە، ڕاستە لەڕویەکەوە دەبێ سوپاسی ئەوەی بکەین کەماندو بوە بەبخێوکردنی ئێمەوە، بەڵام لەهەمان کات من خۆزگەم بەمردن دەخواست لەبەر ئەوەی نەمانی ناردبوە خوێندنگا تەنانەت بزانین ناوی خۆشمان بنوسین ئەمەش کارەساتە کەزۆرێک لەمناڵەکانی نەخوێندەوار بون، هەر بۆیەش لەکاتی شوکردن و ژن هێنان ئەو سیانەمانی دورخستەوە بەڵکو نەزانین کەئێمە هی ئەوان نین و جارێکی کە هاوسێکانمان نەبینینەوە.

منیان لەتەمەنێکی هەستیاردا بەشودا
حەزم لەشوکردن نەبو باوەڕکە لەبەر ئەوەی هیچ شتێکم نەدەزانی تەنانەت لەبارەی پڕۆسەی هاوسەرگیریەوە، بەڵام حەزم دەکرد لەو جەنجاڵیەی ناو ئەو ماڵە دورکەومەوە.
ڕۆژێک هاتن مارەیان بڕیم لەکوڕێکی دەم ڕوتی زەعیفی ناشرینی لەخۆم هیچ نەزانتر، دوای هەفتەیەکیش هاتن و جلی بوکێنیان کردە بەرم و ڕۆیشتم بەم ڕۆیشتنەم باوکم زۆر پێی خۆش بوو، چونکە ماڵەکە پارەیەکی زۆریان پێدا گونیە برنج و ڕۆن و دو بەرخی باشیشیان لەوێ دا بەزەوییا کەسواری ئۆتۆمبێلەکە بوین باوکی زاوا لەپێشەوە دانیشت بوو برایەکی گەورەیان هەبوو ئۆتۆمبێلەکەی لێدەخوڕی زاوای گێلیش لەتەک من دانیشتبوو دایکیشی لەولای زاواوە دانیشتبوو برا گەورەکەی ئاوڕێکی داوە دواوەو چاوێکی لێداگرتم و بەدایکی وت دایە ژنێکی بچوک وجوانتان بۆ براکەم هێناوە زۆر بەکەڵکمان دێ لەداهاتوو دایکی وتی کاتی ئەم قسە قۆڕانە نیە، تا گەشتینە ئەو ماڵە نوێیەی کە بۆی دەچوم بیرم لەقسەی براگەورەکەی دەکردەوە دەموت دەبێ برا گەورەکەی بۆچی چاوی لێداگرتم و مانای ئەو قسەیە چیە بەکەڵکمان دێ لەداهاتوو!!!
هەرکە گەشتینە ماڵە تازەکە سەیرم کرد ئاهەنگێکی گەورە ئامادەکراوە لەناو ماڵەکە دونیایەک خواردن و خواردنەوە دانراوە زۆری ئەوانەی لەوێن هەندێکیان بەرپرسی ئەمنین و زۆریان سەرخۆش بون بە میوزکی جۆراو جۆر پێشوازییان لێکردین، شتێکی کەی سەیرم بینی کەنەم دیبوو ئەویش ئەوەبوو بۆ پیرۆزبای لەبوک و زاوا چی پیاوی بەکەڵەگەت و ئەبو شوارب و چاو حیزی ئەو ئاهەنگەی لەناو ماڵەکە کرا هاتن لەگەڵ زاوا منیشیان ماچ دەکردو دەڕۆیشتن.
شەو بە (ب)ی مێردم وت ئەم گەڕەکە خۆی وایە یا کلتوری ئێوە وایە کە خواردنەوەو دانیشتن و بوک ماچ دەکرێ لەکۆتای ئاهەنگەکە.
گوتی… ئەوانە زۆری هاوڕێ و دۆستی دایک و براگەورەکەمن. گوتم… دۆست چۆن گوتی… دوای ئەزانی وتم ئەی باوکت بۆکوێ چوو لەپڕێکا ون بوو گوتی… باوکم ژنێکی کەی هەیە و لێرە ناژی.
دوای چەن ڕۆژێ سەیری ماڵم کرد هەرچەن بیرم دەکردەوە دەموت دەبێ شتی واهەبێ یا من خەوە دەیبینم دواتر زۆر شت فێر بووم.
شەوانە لەو ماڵە پیاوی جۆراو جۆر لەگەڵ ژنان دەمانەوە و زۆر جار بەخەسومیان دەوت چەندت دەوێ بەس با بوکەکەت بێ لەگەڵیا بخەوین خەسوشم دەیوت هێشتا ماویەتی زوە بۆ ئەو کارە، ئەمە بوە باسی زۆرێک لەموشتەریەکان ئیتر ناچار خەسوم منیشی کردە یەکێک لەو ژنانەی کەببون بەحەزو ئارەزوی ئەو پیاوانەی کە بۆکات بەسەربردن دەهاتنە ئەوێ.
منیش پێم گوت… ئەی پیاوەکەت هەڵوێستی چی بوو گوتی… پیاوەکەم لەبەر ئەوە قسەی نەدەکرد دایکی بەژنی تر چاوی داخست بوو.
ژیانێکی بۆگەن و پیس ئێستا لەخوا بەزیاد بێ دورکەوتومەتەوە هاتومەتە دەوڵەتێکی کە و زمان و کلتورێکی کە فێر بوم و لەهوتێلێ کار دەکەم تا ئارەزوی خۆم نەبێ کەس ناتوانێ بەزۆر قسەیەک یاکردەوەیەکی نەشیاو بکات لەگەڵمدا.
ئەم هاتنەم بۆ ئێرە لەڕێگەی کەسێکەوە بوو کەدەهات بۆ ڕابواردن بۆ ماڵەکەمان و زۆر زەنگین بوو دوکانی مەشروباتی کحولی هەبوو، یەکەم شەو کەهاتە لام پیاوێکی قەڵەوی پاک و بۆن خۆش دوای پێنج خولەک لەگەڵم بو گوتی… تۆ مادام هەستت بۆ موشتەری نەبێ کێشەیەکت هەیە هەست دەکەم بێکەس و داماوی لەوەتەی هاتویتەتە ئەم ماڵە، منیش دەسیم ماچ کردوو گریام وتم فریام کەوە لەوەزعێکی ناخۆش دام وادیار بوو خوا بۆی ناردبوم، چونکە ئەو پیاوە وتی من بۆ ئەوە نەهاتوم لەگەڵدا کات بەسەر بەرم زیاتر بۆ ئەو شتە نامۆیە هاتوم کەلەڕۆژی جلی بوکێنیەکەت لەچاوتا بینیم لەوڕۆژەوە زۆر سارد دێیتە بەرچاوم بۆمی باس کە، منیش هەموو ئەو کارە قێزەوەنانەم پێی وت کەهاتمە ئەم ماڵە بینیم تەنانەت ئەوەشم وت کەخەڵکی ئەم شارە عادات و تەقالیدیان بەو شێوەیە، گوتی نەخێر لێرە خەڵکانێکی زۆر چاک و خانەوادەی زۆر ڕۆشنبیری لێ یە بەڵام تۆ بەهەڵە شوت بەو ماڵە کردوە.
ئەم ماڵە چەن ساڵێکە لێرەن ئەم کارەش دەیکەن بەهۆی دایکیانەوەیە وە دەس ڕۆیشتویشە لەناو پیاوانی دەوڵەت بۆیە کەس ناتوانێ ڕێگریان لێبکات. لەگەڵ پیاوی مەشروب فرۆش ڕێکەوتم گوتی گەر پێت خۆشە زێڕەکانت لەگەڵ خۆت بێنە و بەرەبەیان وەرە لای دوکانەکەی من لەوێ چاوەڕوانت دەکەم ئۆتۆمبێلێکی بەرزی لێیە، دەتنێرمە دەرەوەی وڵات، گوتم… بۆ کوێ گوتی بۆ یەکێک لەشارەکانی تورکیا هاوڕێیەکم لەوێیە تێم گەیاندوە یەکسەر دەتخاتە سەر کار، زۆر دەترسام بەڵام ڕۆیشتم لەبەر ئەوە بیرم کردەوە گوتم… هەر بێکەسم نەدەزانم دایک و باوکم کێیە لەهەر شوێنێکیش بێت بۆمن هەر یەکە بەیانیەکەی زوو هەموو شتەکانم پێچایەوەو ڕۆیشتم هەندێ پارەی باشیشم هەبوو ئەوانیشم برد و دوکانی مەی فرۆشەکەش لەماڵمانەوە نزیک بوو هەر نزیک بومەوە چاوەڕوانم بو ئۆتۆمبێلەکە ئەو مەیفرۆشە چاکەش کەبەهانامەوە هات بەو بەیانی زوە بەڕێی کردم و منیش دەسم کرد بەگریان و وتم نازانم چۆن چاکەت بدەمەوە، ماچێکی سەری کردم و گوتی… ئاگاداری خۆت بە باپەیوەندیمان هەبێ کارێکی باش و دور لەخراپەم بۆت ئامادە کردوەو خەمت نەبێ بەشوفێرەکەشی وت زۆر ئاگاداری بە ئەوە ئەمانەتی
تۆیە، ئێستامن نیشتەجێی شوێنێکی تایبەتم لەهوتێلێ کاردەکەم بێ کێشە، ئەو کەسانەی لەگەڵم کار دەکەن متمانەیەکی ڕادەبەدەریان بەمنەو منیش دەمەوێ لەئاست ئەو متمانەیەدا بمێنمەوەو کار بکەم.
کاتی گەشتەکان گەشتیارێکی زۆر ڕومان تێدەکەن ئێستا لەڕوی زمانەوانیەوە زۆر باشم بەپێی ئەوەی کەزۆر جار لەگەڵ گەشتیارەکان دەرچونم هەیە، لەگەڵیان وەک ڕێنیشان دەرێک تەواوی شوێنە گەشتیاری و جوانەکانیان پێ نیشان دەدەم چەن جارێکیش وەک وەرگێڕ لەگەڵ چەن تیمی فیلم کارم لەگەڵ کردون کەهاتون بۆ ئێرە و کاری وێنەگرتنیان لێرە بوە.
ئیتر خوا هەر مرۆڤ و بونەوەرێکی ئەم سەر زەمینەی بەشێوەیەک خولقاندوە ژیانی منیش نازانم کەی بەکۆتا دێ، چونکە ساتە سەختەکانی من ئەوەیە کەکەسم نیە و نازانم کێ باوک و دایکمە، وەسیەتم بە هاوڕێیانی ئوتێلەکەش کردوە گەر مردم یاشارەوانی و یا خۆیان لەشوێنێک بمنێژن…
منیش سوپاسی گێڕانەوەی چیرۆکەکەیم لێکردو پێم گوت… تۆ کەسێکی ورە بەرزی و بەدڵێکی گەورەو پێکەنینەوە چیرۆکەکەت گێڕایەوە بۆم، کەسانی دڵسۆزو چاکیش لەچواردەوری تۆ کاردەکەن تۆش بویتە مایەی متمانە پێکردنیان ئەو کەسانەش کەهاوڕێتن و دەزانن کەبێکەسی چاو لە ورە بەرزی و ڕوناک بینینی تۆ دەکەن لەتۆ وە فێری ئەوە دەبن کە ژیان بەردەوامە…

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شۆڕشه‌كانى سودان له ‌نێوان كوده‌تا…

شۆڕشه‌كانى سودان له ‌نێوان كوده‌تا سه‌ربازييه‌كان و بێده‌نگى نێوده‌وڵه‌تیدا شاناز ...