سەرەکی » وتار » دوێنی سەری رمەکان و ئیمرۆش پێشوازی

دوێنی سەری رمەکان و ئیمرۆش پێشوازی

ئه‌حمه‌د سه‌ید عومه‌ر

ئەریك هۆڤر دەڵێت: «پڕوپاگەندەی سیاسییەکان بۆ ئەوە نییە خەڵك هەڵخەڵەتێنن؛ بەڵكو کۆمەکیان دەکات خودیێتی خۆیانی پێ هەڵخەڵەتێنن.
دیارە مەبەستەکە ڕوونە کە سیاسییەکان، پڕوپاگەندەی سیاسیی، وەك ئامرازێك دەبینن بۆ ئەوەی فێڵ لە خودی خۆشیان بکەن بۆ ئەو ئامانجەی کە زەمینەی پڕوپاگەندەیان لەسەر هەڵچنییە.
دوای وەدیهاتنی خواستەکانی یەکێتی لەنێو کابینەی نۆ، کۆی ئەم موزایەدانەی کەوا بەشێک لەمیدیا سێبەرەکانی هێزو لایەنە سیاسیەکان بانگەشەیان بۆ دەکرد، بەو ئاراستەیەی کەوا یەکێتی ناتوانێت پۆستەکان لەنێو خۆی یەکلایبکاتەوە، ئەوا تێكڕای پڕوپاگەندەکان وەك نەقشی لمی کەنار دەریاکان سڕایەوە.
لەئێستادا یەکێتی چاوەرێی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتیە، بەو ئامانجەی میکانزمێک بۆ گەیشتن بەسازان و بەشداریکردنی کۆی دەنگە جیاوازەکان لەکۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بدۆزنەوە .
لێکەوتنەکانی ریفراندۆم و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەبێ کۆدەنگی نیشتمانی، بوون بەهۆکارگەلێک لە تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی. بەڵام بەو پێیەی کە یەکێتی مێژوویەکی قوڵ و دێرینی هەیە لە ئەزموونی خەباتی سیاسیی ڕزگاری خوازی گەلی کوردستان، ئەوا بە بێ یەکێتی، ئەستەمە هیچ پرۆسەیەکی سیاسی و ئیداری و دامەزراوەیی ڕێبکات.
هەر بۆیە ستراکچەری فراوانی فەلسەفەی یەکێتی، لە مێژوو ئێستاشدا، سەلماندوویەتی کە هەموو جیهەتێکی سیاسی دەتوانێت ئەزموونی سیاسیانەی خۆی بەشێوەیەکی دیموکراسیانە پەیڕەوبکات.
هەر بۆیە جارێکی- تر پارتی درکی بەوە کرد کە گهرانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ یەکێتی، تاکە ڕێگایە بۆ ئەوەی حکومەتێکی بەهێز و تەکنۆکرات پێكبهێنرێت، کە دواجار گوزارشت لە یەکە یەکەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شۆڕشه‌كانى سودان له ‌نێوان كوده‌تا…

شۆڕشه‌كانى سودان له ‌نێوان كوده‌تا سه‌ربازييه‌كان و بێده‌نگى نێوده‌وڵه‌تیدا شاناز ...