سەرەکی » وتار » د.شیركۆ عبدالله‌‌ » پێی ناڵێن رۆشنبیر

پێی ناڵێن رۆشنبیر

× ئینسان نابێ‌ زۆر ناشكور بێ‌، ئینتەرنێتی ئێستا لە هی زەمانی سەدام زۆر سەریعترە.
× وتم نایەی بۆ نادی؟ وتی گوناحە شەوی بەراتە لە ماڵەوە ئەخۆمەوە.
× هەموو شتێ‌ بە پارە حەل ئەبێ‌ تەنانەت سوئالی فیزیاش.
× لە كوردستاندا ئافرەت ئەگەر زۆر سپۆرت نەبێ‌ پێی ناڵێن رۆشنبیر.
× بەڕاستی زۆر زۆر عەیبە بۆ كالیار، بەو زلییە لە عائیلەی ترۆزییە.
× ئەگەر باش بیری لێ‌ بكەیتەوە ئیمانت بەهیچ نامێنێ‌، چونكە هەموو خەرافاتێ‌ رۆژێ‌ لە رۆژان باوەڕێكی پۆڵایین بووە.
× دایكم هیچ ئەڵقەیەكی تەلەفزیۆن تەواو ناكات، ئیدارەی سلێمانییش هیچ مەشروعێك.
× تاقیم كردۆتەوە ئافرەت هەتا ناسكۆڵەتربێ‌ دەرگای سەیارە قایمتر دائەخات.
× پەیوەندیی ئەم سەردەمە بە (های)یەك دەستپێدەكات و بە (بلۆك)ێ‌ كۆتایی دێت.
× (ئەویش ئەحواڵتان ئەپرسێ‌) درۆیەكە قەت كۆن نابێ‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هەمیشە

– گۆڕان هەمیشە لە بەینی كۆمەڵ و یەكێتیدا، پارتی هەڵدەبژێرێ‌. ...