سەرەکی » ئاراستە » ئاوایی‌ قه‌شقه‌، قادر كه‌ره‌م، له‌ ئامێزی‌ بناری‌ سه‌ڵیاتوو

ئاوایی‌ قه‌شقه‌، قادر كه‌ره‌م، له‌ ئامێزی‌ بناری‌ سه‌ڵیاتوو

حه‌سه‌ن مه‌لا

گوندی‌ قه‌شقه‌ یه‌كێك له‌ گونده‌ ره‌نگین و سه‌ركه‌شانی‌ بناری‌ چیایی سه‌ڵباتوو، له‌ڕووی‌ ئیدارییه‌وه‌ سه‌ر به‌ناحییه‌ی‌ قادركه‌ره‌م، چه‌مچه‌ماڵه‌ به‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین هۆزه‌كانی‌ شێخانی‌ ناحییه‌ی‌ قادركه‌ره‌م- گه‌رمیان داده‌نرێت …

مێژووی‌ ئاودانی‌
مێژووی‌ ئاودانی ئه‌م گونده‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ساڵانی‌(1750) به‌پێی‌ گێرانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ مێژوویه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ بۆ چیرۆكی‌ سه‌رده‌می‌ هاتنی‌ شێخ ئه‌یمام و نه‌وه‌كانی‌ له‌ ناوچه‌ی‌ به‌رزنجه‌، به‌مه‌به‌ست گه‌شت و زه‌یاره‌تی‌ (حه‌زره‌تی‌ شێخ عبدالقادری‌ گه‌یلانی‌) له‌ به‌غداد له‌ ڕێگا سه‌فه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌گات خزمه‌تی‌ میر سیمایلی‌ سه‌رۆك هۆز و ئیماره‌تی‌ زه‌نگه‌نه‌… دواتر له‌سه‌ر داوای‌ میر سمایل بڕیاری‌ مانه‌وه‌ ده‌دات و له‌ناوچه‌ی‌ ئێستا پێی‌ ده‌وترێت ناوچه‌ی‌ شێخان نیشته‌جێێ‌ ده‌بێت، هاوسه‌رێتی‌ له‌گه‌ڵ (زارا) خاتوون كه‌ ده‌كات كچی‌ میر سمایلی‌ سه‌رۆك هۆز پێكده‌هێنیت
دانیشتوانی‌ گوندی‌ قه‌شقه‌ خۆیان به‌سه‌یدی‌ به‌رزنجه‌ ناوزنده‌ ده‌كه‌ن ، گوندی‌ قه‌شقه‌ خۆیان له‌ پێنج برا كه‌ داده‌نێن، به‌سه‌یدكان ناسراون، ئێستاش نزیكی‌ حه‌وت گوندێك له‌ دووروبه‌ری‌ قادركه‌ره‌م و ناوچه‌كه‌ به‌ گوندی‌ شێخانیه‌كان ناسراون..

پێگه‌ی‌ جوگرافی‌ گوندی‌ قه‌شقه‌
گوندی‌ قه‌شقه‌ به‌ دووری‌ (40 )كم ده‌كه‌وێت باشوری‌ شاری‌ چه‌مچه‌ماله‌وه‌ ، به‌دووری‌(125)كم باشوری‌ ڕۆژئاوای‌ شاری‌ سلێمانیه‌وه‌، و به‌دووری‌ (60)كم ڕۆژ هه‌ڵاتی‌ شاری‌ كه‌ركوكه‌وه‌ ، ئه‌م گونده‌ به‌ دووری‌ (10)كم و (735)كم له‌سه‌ر ئاستی‌ ڕووی‌ ده‌ریاوه‌ به‌رزه‌ … كه‌ره‌تی‌ كشتوكاڵی‌ ژماره‌ (20) و بڕی‌ بارانی‌ ساڵانی‌ له‌نێوان (350) بۆ ( 600)ملم .. دانیشتوانه‌كه‌ی‌ پیشت ده‌به‌ست به‌ به‌خێوه‌كردنی‌ مه‌ڕ و بزن هه‌روه‌ها كشتوكاڵی‌ دانه‌وێڵه‌ی‌ وه‌ك (گه‌نم و جۆ) ئه‌م گونده‌ زه‌وی‌ به‌راوی‌ كه‌مه‌، سه‌رچاوه‌ ده‌رامه‌تی‌ ئاوییه‌كانی‌ بریتین له‌ چه‌ند كانی‌ و كارێزێك و بیرێك
دانیشتوانی‌ ناوچه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان خزمه‌تگوزاری‌ پێشكه‌ش كردون وه‌ك پرۆژی‌ بیری‌ ئاو هه‌روه‌ها حكومه‌تی‌ ناوه‌ندیش رێگای‌ قیر بۆ ئه‌نجام گه‌یاندوون، به‌ڵام نه‌بوونی‌ كاره‌با و بنكه‌ی‌ ته‌نده‌روستی‌ و قوتابخانه‌ نیگه‌رانی‌ كردون، گوندی‌ قه‌شقه‌ ئێستا نزیكی‌ پێنج ماڵێكی‌ هه‌میشه‌ تێدایه‌ و له‌لایه‌ن دانیشتوانه‌كه‌شی‌ (125) خانووی‌ لێی‌ ده‌روستكراوه‌ .

له‌ڕووی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌
گوندی‌ قه‌شقه‌ به‌ كه‌سانی‌ ئارام و له‌سه‌رخۆ و زه‌یره‌ك و ده‌وڵه‌مه‌ند و ئاینی‌ ناسراوه‌ن، هه‌ر له‌زۆر كۆنه‌وه‌ مامۆستای‌ ئاینی هه‌بووه‌ تا خه‌ڵك فێری‌ خوێندواری‌ بكات، تا هاتنی‌ نوسه‌ر و به‌رێوبه‌ری‌ ئه‌وسای‌ شاردێی‌ قادركه‌ره‌م (شاكر فتاح) توانراوه‌ خوێندنگای‌ شه‌وان بكرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ ڕۆژنامه‌ی‌ باسه‌ڕه‌ ئاماژه‌ی‌ پێكراوه‌، له‌م گونده‌ ژنانه‌ به‌ چاوی‌ رێز و شكۆ ته‌ماشا كراون، به‌رده‌وام ڕۆڵی خۆی‌ بینیوه‌ له‌ كایه‌ كۆمه‌ڵایتیه‌كاندا، هه‌ر له‌ گوندی‌ قه‌شقه‌ چه‌ندین كه‌سایه‌تی‌ ناسراوه‌ له‌ گوندی‌ قه‌شقه‌ ڕۆلێیان هه‌بووه‌ له‌ پێشكه‌وتنی‌ و پێش خه‌ستنی‌ گونده‌كه‌ له‌وانه‌ مه‌لا محمد سه‌ید ئه‌مین ، حاجی‌ محمد ساڵح و حاجی‌ كاكه‌ حه‌مه‌ ، حاجی‌ چاوه‌ ، مه‌لاكریم ، حاجی‌ ئه‌حمد سوره‌ ، حاجی‌ عبدالقادر خلیفه‌، مامۆستا دارا حاجی‌ عه‌لی‌…هتد له‌ كۆندا. له‌ سه‌رده‌می‌ زۆر كۆندا چه‌ندین ئاشی‌ تێدا بوو، له‌ساڵانی‌ (1957) ڕادیوێ‌ و سه‌عاتی‌ ده‌ستی‌ هاته‌وه‌ ئه‌م گونده‌ له‌ساڵی‌ (1984) ته‌له‌فیزۆنی‌ بۆ هاته‌وه‌ .

له‌ خه‌باتی‌ شۆڕش و جینۆساید
گوندی‌ قه‌شقه‌ هه‌ر له‌سه‌رده‌می‌ كۆندا سه‌ر به‌ناحیه‌ی‌ قادركه‌ره‌م یان (گڵ)، كه‌ركوك ده‌بێت ، دواتر ده‌گۆرێت بۆ قه‌شقه‌ – قادركه‌ره‌م – دووز خورماتوو، دواتر له‌ ئه‌نجامی‌ چڕی‌ ته‌عریب له‌ساڵانی‌ 1976 ده‌گۆرێت بۆ قادركه‌ره‌م – دووزخورماتوو – سڵاحه‌دین ، دواتر له‌ساڵی‌ 1987 ده‌گۆرێت بۆ قه‌شقه‌ – قادركه‌ره‌م – چه‌مچه‌ماڵ – سلێمانی‌ ئه‌م هه‌موو گۆرانكاریانه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ سیاسه‌ت یه‌ك له‌دواییه‌كانی‌ رژێمی‌ داگیركاری‌ عه‌ره‌بی‌ و به‌عسه‌ دژ به‌ خاك و ئاوای‌ كورده‌واریی‌ و دانیشتوانی‌ ره‌سه‌نی‌ گوند نشینان
گوندی‌ قه‌شقه‌ هه‌ر له‌سه‌ده‌می‌ ده‌روست بوونی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ ڕزگاری‌ خوازی‌ كوردوه‌ به‌شداری‌ به‌رچاوی‌ هه‌بوو له‌ سه‌دره‌می‌ شۆڕشی‌ شێخ محمودی‌ نه‌مر چه‌ند كه‌سێك به‌شدار ده‌بن له‌و شۆڕش، دواتر له‌سه‌دره‌می‌ شۆڕشی‌ ئه‌یلوول ئه‌م گونده‌ ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاو ڕۆلیان ده‌بێت و ده‌بن به‌پێشمه‌رگه‌، له‌وانه‌ شێخ محمد ناسراوه‌ به‌ (معاون شێخ محمد) به‌خۆی‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كی‌ سه‌ربازی‌ و ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری‌ كوردی‌ دڵسۆز هه‌ڵدێن له‌ حكومه‌ته‌ تابه‌شدار بن له‌ شۆڕشی‌ ئه‌یلول تا دڵۆپه‌ خوێنی‌ له‌ به‌رگری‌ له‌ خاكی‌ كوردستان كردوه‌ شه‌هید بوو، له‌سه‌رده‌می‌ شۆڕشی‌ نوێی‌ گه‌له‌مان به‌ڕابه‌رایه‌تی‌ (ی‌.ن.ك) دانشیتوانی‌ ئه‌م گونده‌ هه‌ر زوو له‌ كاروانی‌ خه‌بات به‌جێ نه‌مانه‌وه‌ به‌شداری‌ كاریگه‌ریان بوو له‌وانه‌ شه‌هید( مه‌لیك محمد ئه‌حمد)ناسراو به‌ (مالیك قه‌شقه‌ی‌ ) كه‌ له‌ كاره‌ستای‌ هاكاری‌ شه‌هید ده‌بێت، ئه‌م گونده‌ قه‌شه‌نگه‌ی‌ قادركه‌ره‌م چه‌ندین جار رووبه‌ڕووی‌ ڕووخاندن و سوتاندن بوونته‌وه‌ هه‌ر له‌سه‌ده‌می‌ هاتنی‌ به‌عسیه‌ كورد كوژه‌كان بۆ نموونه‌ ساڵانی‌ (1963) و (1968) و ( 1966) (1974) تا ساڵی‌ جینۆساید تاوانی‌ مه‌زنی‌ پرۆسه‌ی‌ سێی‌ ئه‌نفال له‌ساڵی‌ (12 – 3 – 1988) ده‌گاته‌ ئه‌م گونده‌ كه‌ ئیدی‌ چاوی‌ ئاوه‌دانی‌ و ژیان دۆستی‌ و یادوه‌ریه‌كان له‌گه‌ڵ خانووه‌ گڵه‌كان خاپوره‌ ده‌كات، ئێستا گوندی‌ قه‌شقه‌ خاوه‌ن زیاتر (35) شه‌هیدی‌ سه‌نگه‌ر و (102) ئه‌نفال، چه‌ندین شه‌هیدی‌ مین و ته‌قه‌مه‌نی‌ و كه‌م ئه‌ندامه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندان زه‌یندانی‌ سیاسی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ته‌نگیسه‌ر.. ئارامگای شۆڕه‌سواران

م. عه‌لی 13 هه‌میشه‌ لادێكان خانه‌خوێی شۆڕش و ماڵه‌ جووتیاره‌كان ...