سەرەکی » وتار » سەرەقەڵەمێک لە بیرەوەری ئەنفال

سەرەقەڵەمێک لە بیرەوەری ئەنفال

سیروان سلیمان

ڕۆژی دوای شەهیدبونی باوکم ماڵەکەمان خرایە نێو تراکتۆرێک لەنیوان گوندی کاکەبرا و هەوارگە قولە لەڕێگە گەیشتین بە (شیخ حسێن هەزارکانی ) سوار ئەسپێک بوو بە تولە و تانجی یەوە لە مامەمی پرسی مامۆستا بۆ کوێ ئەچن ؟مامەم وتی: بۆ گوندی هەوارگە رەقە ئەڕۆین.دوای چەند ڕۆژێک مانەوە لە گوندی هەوارگە ڕەقە سەرکەوتین بۆ گوندی گامەخەڵ خەڵک و حەشاماتێکی زۆر لە کوێ بونەوە هێندێک دیمەن بینی هەرگیز لەبیر ناچنەوە،من و جەبار ڕۆێشتین بۆ نێو قوتابخانەکە بە تەپاشیر لەسەر تەختە رەشەکە دەمان نوسی ترساین بیڕوخێنن بەسەرماندا دەرچووین ،شۆفڵ هات لوتی ناوە دیواری خشت و خۆلەوە یەکێ لەخوارەوە ئاگری تێ بەردا دیوار کەوت و گڕی گرت،ئینجا ژن دەستیان کردە بانگ هەڵدان و گریان،سەربازی عێراقیم بینی زۆر زۆر گەنج بوو برواتان هەبیت لەپێشچاومە گەنجیک باوەڕ ناکەم یەک تەڵ موو لەسەر دەم و چاوی بیت و تفەنگێک و دوو مخەزنی بەستبوو لەوێ لەنیو ئەو خەلکە بۆ خۆی وەستا بوو، تەیارەیەک هات لەسەر یاڵێک نیشتەوە (……) دابەزی لەسەر کورسیک دانیشت و دەور و پشتی ئەفسەر و سەباز گرتبووی ،پیاو و گەنجەکانی خۆمان ئەوەی تفەنگ و تاقم و پیداویستی شەڕ هەیانبوو دەیانبرد لەبەردەم دایان ئەنا بەسواری ئەسپ و هیستر و گویدریژ ئەیانبرد،لەوێ ڕۆیشتین بۆ گوندی کوڵەجۆی حمەجان باران دەستی پێکرد وەک دەمی کونە ئەباری خزمەکانمان سەری عەرەبانیەکیان بە بەتانی و گونی و ئەو شتانە بۆمان گرت زۆر ماندوو بوین یەکسەر خەومان لێکەوت تابەیانی باران باری خەبەرمان نەبووە،بەیانی هەڵساین ئاو لەژیرەمانەوە ئەڕوات ئەوەندە باران دای لە بەتانی و پێخەفەکان بۆمان نەجوڵا دوای ماوەیەک سەربازی ڕژیم هات مالی حاجی حەمەجانیان سوتاند و ژن و کچ و منداڵ دەستیان کردە بانگ هەڵدان و شیوەن و گریان،ئێمە ماڵەکەمان لە گوندی کوڵەجۆی حەمەجان جێهێڵا، کەوتینەڕێ بۆ گوندی قەڵاقۆچاڵی لەنیو ئەو کەن و دۆلانە لاماندا نان و چایکمان خوارد و مامەم دوو ڕکات نویژی کرد و دەستی بەرزکردەوە خوایەگیان یەک حەیوان مەولود بیت بەس دەلیلێک بێتە پیریمانەوە، ئیتر نازانم چەندێک پێ چوو چەکداریک هات لەگەڵ مامەم دەستیان کردە ملی یەک وتی پیاویک هەیە خەڵک دەرئەکات ئەتان بەم بۆلای ئەو ،دوای ڕۆیشتن گەیشتین بە (خوا لیخۆشبوو کاک حمەساڵەح عەبدولا) باوکم دەستی کردە بانگ هەڵدان و گریان،و وتی :خەمتان نەوێ خۆم ئازادتان ئەکەم ئێمەیش دوای کەوتین تراکتۆریک لەوێ بوو بۆ ئەوەی سەرکەوین لەچاوترکاندنیکدا عەرەبانە فول بوو لەخەڵک ،کاک حمەسالەح وتی:من ژنی دووگیان و پیرەژنی پەکەوتوو و مندال ) سوار ئەکەم ئەوانی تر دابەزنە خوارەوە بەپێ رێ بکەن،ئێمە لەتراکتۆرەکە رێگەمان نەبووە سوار بین ،زۆری پێ نەچوو لاندکرۆزەکەی هات ئیمە سوار بوین تا نزیک گوندی توران ئینجا پێ ڕێ بکەین، لەملەی توران قافلەیەکی سەربازی هاتە خوارەوە ئەو خەلکە زیاتر لە ٦٠٠ کەس دەبوو لە نیو دارەکان گشتی خۆی شاردەوە دوای ڕۆیشتنی قافڵەکە دەستمان کردە رێکردن بۆ گوندی قەرەچێل لەوێ دابەزین بۆ ناو ئۆردوگای سمود بەشەق ئەیاندا لە قاپی هەر ماڵیک دوو ماڵیان ئەکردەوە مالەوە بۆ ئەوەی کەشف نەبین بەڕۆژیش لە نیو کەلاوەکان خۆمان ئەشاردەوە،من ئەوەندە دڕک و پەیکوڵ ڕۆیشتوە پێمدا تا یەک هەفتە درکیان دەرئەکرد و هەرئەخەوتم هیلاکیم دەرنەئەچوو ئینجا زیاتر نزیک بوینەوە لەناوخەلک و مالەکانەوە بۆ نەگبەتی ئێمە جنسێمان نەبوو نەماندەوێرا خۆمان دەربخەین و بەردەوام شوێنمان ئەگۆڕی بۆ ئەوەی ڕژیم پێمان نەزانی لەکوین بەهەرحاڵ ڕۆیشتین بۆ کەلار و لیواکە و دایکم دەستیکردە مامەڵەکردنی دەرکردنی جنسیە بۆمان زۆر ئەرکی کێشا و ماندوو بوو تا دەرکردنی کۆڵی نەدا بەهاوکاری خزمان هاوکاریان زۆر کردین و چاکەکردن هەرگیز لە بیر ناچیتەوە،و جەباری برام دەستی کردە ئیش کردن لە مگعم و صمون فرۆشتن و حەماڵی ڕەنجیک زۆریدا ،بەهۆی ئازایەتی دایکم ڕۆژیک ڕۆیشتمەوە بۆ مالەوە لەلیواکەی کەلار (دادەم سەرگوڵ) هەموو جنسیەکانی پیشاندام زۆرمان پێخۆشبوو،ئنجا هاتینەوە بۆ صمود خراینە قوتابخانە و ئینجا دوای ئەوەی هۆشمان کردەوە خەتی تەنگزیماتی رێکخستن کرایەوە و هەرلەو ریگەوە مانگانە(٦٠)دیناریان پێ ئەدەین لەکاتی ڕژێم تا ڕاپەراینی بەهاری سالی 1991 ڕژێمی سەدام لە گۆڕنرا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شەڕ بەرەو کوێ؟

نەرمین عوسمان ئەم ناوچەیە و ناوچەی دوورگەی عەرەبی لە 2003 ...