سەرەکی » زانست » ملیۆنه‌ها كه‌س ده‌كوژێت

توێژینه‌وه‌یه‌ك: سیستمی خۆراكی هه‌ڵه‌

ملیۆنه‌ها كه‌س ده‌كوژێت

له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێدا ئاشكرا كراوه‌ ساڵانه‌ به‌هۆی سیستمی خۆراكی هه‌ڵه‌وه‌ (11) ملیۆن كه‌س گیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن.
تیمێكی توێژه‌ره‌وانی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ زانكۆی (هاله‌)ی ئه‌ڵمانیی له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی ئامارئامێزیاندا ئه‌وه‌یان خستووته‌ڕوو كه‌ كه‌میی هه‌ندێك خۆراكی دیاریكراو و زیاده‌ڕۆیی له‌خواردنی هه‌ندێك خۆراكی تردا ده‌بێته‌ هۆی مردنی (11) ملیۆن كه‌س له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
هه‌ر ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ دانیشتوانی فه‌ره‌نسا‌و ئیسرائیل‌و ئیسپانیا به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی وڵاته‌كانی دیكه‌ی جیهان خۆراكی دروست ده‌خۆن و دۆخیان له‌ كه‌سانی تر باشتره‌.
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی له‌گۆڤاری (لانسیت)ی تایبه‌تمه‌نددا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌،خۆراكه‌ نادروسته‌كان بریتین له‌ ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆری شه‌كریان تێدایه‌ و خواردنی بڕێكی كه‌می سه‌وزه‌ و میوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه‌ .
ئه‌و توێژه‌ره‌وانه‌ ده‌ڵێن» ئه‌و مردنانه‌ نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی مردنه‌كانی ساڵانه‌یه‌ له‌وڵاتاندا،به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ ئه‌ڵمانیا وساڵانه‌ ساڵانه‌ له‌ هه‌ر 100 هه‌زار كه‌سێك 162 كه‌س به‌هۆی خواردنی خۆراكی نادروسته‌وه‌ ده‌مرن، هه‌ر ئه‌ڵمانیاش پله‌ی 38ی هه‌یه‌ له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كه‌ له‌ (195 ) وڵات ئه‌نجامدراوه‌.
خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ ریشاڵ له‌ نه‌خۆشییه‌كان مه‌ترسیداره‌كان ده‌مانپارێزێت
به‌ پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌مترین كه‌س له‌ ئیسرائیل و فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا به‌هۆی خۆراكی نادروسته‌وه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، ئه‌و سێ وڵاته‌ش به‌ دوای یه‌كدا سێ وڵات بوون كه‌ كه‌مترین حاڵه‌تی مردنیان تێدا تۆماركراوه‌ .
هاوكات هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی ئه‌فغانستان و پاكستان و دوورگه‌كانی مارشاڵ پله‌كانی 193 تا 195 یان هه‌بووه‌ و یه‌كێك بون له‌و وڵاتانه‌ی ساڵانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانه‌كانیان به‌هۆی خواردنی نادروسته‌وه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌ به‌رفراوانه‌دا كه‌ له‌سه‌ر شێوازه‌كانی خواردنی خۆراك‌و نه‌خۆشییه‌ نادرمه‌كانی وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و بۆرییه‌كانی خوێن و شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م له‌ژماره‌یه‌كی زۆری وڵاتانه‌ی جیهاندا كراوه‌، له‌نێوان 15 فاكته‌ری سه‌ره‌كیی كه‌ توێژه‌ره‌وه‌كان تیشكیان خستووه‌ته‌ سه‌ر كه‌میی به‌كارهێنانی میوه‌ و كه‌می به‌رهه‌مه‌ ڕووه‌كییه‌كان بووه‌ كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ سوود به‌خشه‌كان و زۆری و زیاده‌ڕه‌ویی بووه‌ له‌ به‌ كارهێنانی گۆشتی سووردا.
به‌پێی توێژه‌ه‌وه‌كان خۆراكه‌ نادروسته‌كان بریتین له‌ نانی بۆر و ڕیشاڵی خۆراكیی و تۆوه‌كان و چه‌ره‌سات و شیر و كالیسیۆم و ترشه‌ چه‌وری ئۆمیگا 3 و ترشه‌ چه‌ورییه‌ ناتێره‌كان، هه‌رچی خۆراكه‌ نا دروسته‌كانیشه‌ بریتین له‌ گۆشتی سور و هه‌ندێك جۆری گۆشتی دیكه‌ و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كر تێیاندا زۆره‌ و ڕۆنی چه‌ند جار به‌كارهێنراو و خوێ.
توێژه‌ره‌وه‌كان ژماره‌ی كۆچكردووه‌كانیان جیاكردووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و خۆراكه‌ نادروسته‌ی خواردوویانه‌، له‌وانه‌ش، ئه‌وانه‌ی به‌هۆی زیاده‌ره‌ویی له‌به‌كارهێنانی خوێوه‌ ده‌مرن نزیكه‌ی 3 ملیۆن كه‌سه‌ و ئه‌وانه‌ی ته‌نها نانی سپی به‌كار ده‌هێنن و نانی بۆر ناخۆن 3 ملیۆن كه‌سه‌‌و ئه‌وانه‌ی میوه‌ ناخۆن‌و له‌خۆراكه‌كانیان دا به‌كاری ناهێنن 2ملیۆن كه‌سه‌ و ئه‌وانه‌ی كه‌میی مادده‌كانی ناو چه‌ره‌ساتیان هه‌یه‌ و به‌ هۆی ئه‌وه‌وه‌ ده‌مرن دوو ملیۆن كه‌سه‌.
توێژه‌ره‌وه‌كان به‌راوردێكیان كردووه‌ له‌ نێوان ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی هۆی سه‌ره‌كیی مردنه‌كه‌یان جگه‌ره‌ كێشانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌هۆی به‌دخۆراكییه‌وه‌ ده‌مرن، ده‌ركه‌وتووه‌ ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه‌ تووشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و كۆئه‌ندامیی هه‌ناسه‌ ده‌بن 8 ملیۆن كه‌سه‌ و ئه‌وانه‌ی به‌ هۆی خراپیی سیستمی خۆراكیانه‌وه‌ ده‌مرن 11 ملیۆن كه‌سه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆره‌‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی دیكه‌یه‌ له‌سه‌ر دانیشتوانی جیهان.
ته‌نها ڕه‌خنه‌یه‌ك كه‌ له‌م توێژینه‌وه‌یه‌ گیراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تیمه‌كه‌ باسیان له‌ مه‌ترسییه‌كانی خواردنه‌وه‌ كهولییه‌كان نه‌كردووه‌ و نه‌یانكردووه‌ته‌ یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی ساڵانه‌ چه‌ندین ملیۆن كه‌س به‌ هۆیه‌وه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.

سه‌رچاوه‌: DW

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شەڕی ئاو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

(بەشى دووەم) « هەرێمى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ، جگە لەوەى گیرۆدەى ...