سەرەکی » وتار » شوان کەریم کابان » عیراق كێشەی نەما!

عیراق كێشەی نەما!

لە ماوەیەكی كورت و پێوانەییدا، پەرلەمانی بەڕێزی عیراق بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری قەدەغەكردنی یاری پەبجی دا، بە بیانووی ئەوەی – وەك دەڵێن – مرۆڤ سەرقاڵ دەكات و لە كار دووری دەخاتەوە و پەیوەندییە خێزانییەكانی تێكداوە و مرۆڤ فێری توندوتیژی و كوشت و كوشتار دەكات.
ئەگەر هۆكارە بنەڕەتی و سەرەكییەكە ئەوە بێ، ئەوە كارێكی باشە و جێی خۆیەتی، بەڵام بە بڕوای من شتێكی تر لە پشت ئەم بڕیارەوەیە، من بۆخۆم نایزانم، هەر كەسێكیش دەیزانێت، مەمنونین پێمان بڵێ.
ئەگەر مەسەلە ئەو هۆكارانە بێ، فەیسبووك لە پەبجی خەڵكی مەشغوڵتر كردووە و بە پێی دەیان لێكۆڵینەوە زەرەری زۆری داوە، ئەمە مانای ئەوە نییە قەدەغە بكرێ. گەر مەسەلە فێربوونی توندوتیژی و كوشت و كوشتارە، مێژووی خوێناوی عیراق باشترین هۆكارە بۆ بەرهەمهێنانی مرۆڤی توند و بكوژ، كوشتنی مەلیك فەیسەڵ و دواتریش عەبدولكەریم قاسم و راكێشانی تەرمی دەیان كوژراو بە شەقامەكانی بەغدادا و ئەو هەموو كوشت و كوشتارەی رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی لە كوردستان و لە نێو زیندانەكان و مێژووی خوێناوی عیراق لە سەردەمی حوكمی ئیسلامدا، ئەمجا شەڕەكانی رژێمی بەعس لەگەڵ دەر و دراوسێ و تاوان و كوشت و كوشتارەكانی القاعدە و دواتریش داعش لە عیراق، نموونەی زیندوون لەو بارەیەوە.
جگە لەوانەش سەدان یاری تری ئەلیكترۆنی پلەیستەیشن و ئێكس بۆكس هەن، كە پڕن لە كوشتن و دزی.
قەدەغەكردنی پەبجی، هۆكارێكی تری هەیە، وەك وتم من نایزانم، هەر كەسێك زانی، مەمنون دەبم پێمان بڵێ.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بۆ موجاهیدەكانتان ناوێتەوە؟

لەگەڵ سەرهەڵدانی داعش و دەستكردنی بە چالاكیی تیرۆریستی لە سوریا ...