سەرەکی » مانشێت » كۆسرەت رەسوڵ: شەراكەتی راستەقینە و باشترین خزمەتگوزاریی

مەكتەبی سیاسی پرسە گرنگەكانی تاوتوێكرد

كۆسرەت رەسوڵ: شەراكەتی راستەقینە و باشترین خزمەتگوزاریی

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان کۆبۆوە و پرسە گرنگەكانی تاوتوێكرد، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش رایگەیاند: یەكێتی لە سەرەتای گفتوگۆكانەوە پێداگریی جددی كردووە لەسەر شەراكەتی راستەقینەی نێوان لایەنەكان و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاریی بە هاونیشتمانیان.
دوێنێ بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی، مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی كۆبۆوە.
لە كۆبوونەوەكەدا پرسە گرنگەكانی پەیوەست بە دۆخی هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكە بەگشتی و پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، تاوتوێكران.
هەر دوێنێ لە سلێمانی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی، پێشوازییكرد لە هاكان كەرەجای كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەرێمی كوردستان و وەفدی هاوڕێی.
‎لە دیدارێكدا ‎دۆخی هەرێمی كوردستان و گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، تاوتوێكرا، جێگری سكرتێری گشتی تیشكی خستە سەر پلان و بەرنامەی یەكێتی بۆ حوكمڕانی و جەختی لەوەكردەوە «یەكێتی لە سەرەتای گفتوگۆكانەوە پێداگریی جددی كردووە لەسەر شەراكەتی راستەقینەی نێوان لایەنەكان و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاریی بە هاونیشتمانیان».
‎ لەلایەكی دیكەوە، گفتوگۆ و دانوستان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بەردەوامە و چاوەڕوان دەكرێت بەم نزیكانە چەند پرسێكی گرنگ یەكلابكرێنەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

کاتێک ئینسان لە ئەخلاق دادەبڕێت بۆ عەرەبە هاوردەکانی کەندێناوە

شێرکۆ کرمانج 10 ساڵ پێش ئێستا لە تێزی دکتۆراکەم پێداگریم ...