سەرەکی » وەرزش » ئاسیا عەبدوڵڵا: پێویست ناکات په‌نا ببرێته‌ به‌ر یاریزان و راهێنه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم

ئاسیا عەبدوڵڵا: پێویست ناکات په‌نا ببرێته‌ به‌ر یاریزان و راهێنه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم

محەمەد ئەحمەد

یه‌کێکی تر له‌و‌ کچه‌ یاریزانانانه‌ی که‌ ئێستا له‌ ناوه‌ندی وه‌رزشی کوردستاندا خاوه‌نی ناوو نابانگی خۆیه‌تی و له‌ ئاستێکی باشدا ده‌بینرێت ئاسیا عەبدوڵڵا – یه‌.
ئه‌م کچه‌ یاریزانه‌ له‌ یانه‌ی ئافرۆدیتی شاری سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستی به‌م یارییه‌ کردووه‌و ئێستا له‌ یانه‌ی دوکان و له‌ تیپی فوتسالی ئه‌و یانه‌یه‌ یاریی ده‌کات و به‌شداریی خولی نایابی کوردستان ده‌که‌ن.‌
بۆ به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی ئه‌م کچه‌ یاریزانه‌، ستادیۆم چه‌ند پرسیارێکی لێکردو ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی داینه‌وه‌.

*ئاسیا عەبدوڵڵا كێیە ؟
– ناوم ‎ئاسیا عەبدوڵایه‌، 13/5/2000 لە سلێمانی لەدایكبووم یاریزانی فوتساڵی یانه‌ی دوکانم، خوێندکاری پۆلی چواره‌می ئامادەیم.
*له‌که‌یه‌وه‌ ده‌ستت به‌م یارییه‌ کردووه‌؟
– هەر لە منداڵیەوە خوالیای تۆپی پێم هەبووە، حەزم لە یاریکردن و وه‌رزش بووه، ‎لە تەمەنی 15ساڵیییه‌و لە فێرگەی ccpa دەستم کردووە بە یاریکردن.
* ‎ئاستی یاری فوتساڵی کچان چۆن دەبینی؟
-‎ ئاستی یاریەکه‌ زۆر باش دەبینم، زۆربه‌ی یاریزانانی یانەکان توانای باشیان هەیە، تیپه‌کانیشیان بەرەو پێش چووە.
‎* پێت باشە چی بکرێت بۆ ئەوەی یاری فوتساڵ ئاستی بەرزتر ببێتەوە؟
– ‎هیوادارم گرنگی زیاتر به‌م یارییه‌ی کچان بدرێت.‎
*گرفته‌کانی ئەم یارییە چیین؟
‎- گرفتی سه‌ره‌کی ئەم یاریە لەوەدا دەبینم لەگه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ كوردستاندا چەندین یاریزانی بەتوانا هەن، بەڵام یانەکان پشت بە یاریزانی پیشەگەر و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان دەبەستن. ‎
‎ئێستا لە کوردستان چەندەها ڕاهێنەر و یاریزانی بەتوانا و لێهاتوو هەن بۆیە پێویست ناکات پەنا ببرێتە بەر ڕاهێنەرو یاریزانی ده‌ره‌وه‌.
*ئێستا ئاستی تیپه‌که‌تان له‌ خولی کوردستاندا باش نییه‌، هۆکاری ئه‌مه‌ چییه‌؟
-که‌م ئه‌زموونی یاریزانه‌کانمانه‌ چونکه‌ بۆ یه‌که‌م جاره‌ به‌شداریی ئه‌م خوله‌ ده‌که‌ین
*لە خێزانەکەت بەتەنیا تۆ وەرزشکاری یان کەسانی تریش ھەن؟ ‎
-لە خێزانەکەم بە تەنیا من وەرزشکارم به‌ڵام من به‌وه‌ دڵخۆشم که‌ خێزانێکی وەرزشدۆستم هەیە و ئه‌وان هانده‌رو پشتیوانی منن.
*‎داواکاری و پێشنیارت بۆ لایەنه‌ بەرپرسه‌کان چییه‌؟
-‎ داواکارم زیاتر هانی کچان و کوڕانی ناوه‌ندی وەرزش بدەن و هەوڵیان لەگەڵ بده‌ن بۆ بەرەو پێش چون و دەرخستنی تواناکانیان.
‎*لەگەڵ ھەڵبژاردەی عێراق په‌یوه‌ندیت هه‌یه‌ یان نا؟
‎- چەن جارێک لە لایەن هەڵبژاردەی عێراقه‌وه‌ بانگ کراوم تا په‌یوه‌نی به‌و تیپه‌وه‌ بکه‌م، بەڵام بەهۆی چەند ڕێگرییه‌ک که‌ ئێره‌ جێی باسکردنیان نییه‌ نەمتوانیوە بچمه‌ به‌غدا.‎
*خەونی وەرزشیت چیە؟
‎- خەونی وەرزشیم ئەوەیە کە کچ و کوڕانی کورد لە یانە گەورەکاندا ببینمەوەو منیش یەکێکبم لەوان.
‎*بە کام یاریزانی جیھانی سەرسامیت؟
-‎ بە زۆر لە یاریزانە جیهانیەکان سەرسامم بە تایبەتی کریستانۆ ڕۆناڵدۆ و سێرجیۆ ئەگوێرۆ.
* ‎ئەگەر شتێکت ماوە لە کۆتایدا؟
– له‌‎کۆتایدا دەستخۆشیتان لێ دەکەم، سوپاس و پێزانینی زۆرم بۆ خێزانەكەم و بۆ هاورێکانم بۆ ڕاهێنەرەکەم تانیا ئه‌حمه‌د که هەمووكات هاوکارم بوون.
هیوادارم لایەنه‌ به‌رپرسه‌کان ئاورێکی جدی له یانەکان بده‌نەوە بە تایبەتی له‌ تیپه‌کانی فوتساڵی کچان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كیڤن دۆرانت له‌ یه‌كه‌م یاری كۆتایی ئێن بی ئه‌ی به‌شداری ناكات

تیپی گۆڵدن سته‌یتی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی باسكه‌ی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند ...