سەرەکی » وەرزش » ئه‌گه‌ر وایه‌، كه‌واته‌ خولی كوردستان پێویست ناكات!

ئه‌گه‌ر وایه‌، كه‌واته‌ خولی كوردستان پێویست ناكات!

له‌ یاریی هه‌فته‌ی 23 –ی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستاندا تیپی یانه‌ی نه‌ورۆز له‌یاریگای خۆیدا 1-1 له‌گه‌ڵ تیپی یانه‌ی گازی باكوور یه‌كسان بوو.
پاش ئه‌م یارییه‌ ده‌نگۆی ئه‌وه‌بڵاو بۆوه‌ كه‌ یانه‌ی نه‌ورۆز ره‌نگه‌ پاشه‌ كشه‌ له‌ خولی نایابی كوردستان بكات، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و یارییه‌دا ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ گه‌مه‌ی به‌ ئه‌نجامی یارییه‌ك كردووه‌و ده‌بوو نه‌ورۆز له‌و یارییه‌دا براوه‌ بوایه‌ نه‌ك یه‌كسان بوایه‌و یه‌كێتیی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستانیش راستی ئه‌م حاڵه‌ته‌ی سه‌لماندووه‌و سزای ناوبژیوانی داوه‌.
ئه‌وه‌نده‌ی نه‌بردو پاش ئه‌و یارییه‌ به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م، یانه‌ی نه‌ورۆز كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ نووسی به‌ ئاماده‌ بوونی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌ست و جێگر عه‌بدوڵا -ی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری یانه‌ی نه‌ورۆز و سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه‌، تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌و بوێرانه‌ په‌نجه‌ی بۆ چه‌ندین مه‌سه‌لی گرنگ و هه‌ستیار برد كه‌ سه‌رجه‌میان مایه‌ی له‌سه‌ر وه‌ستان بوون، ئه‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسییه‌ش له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشدا بڵاو بۆوه‌و كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، كۆمێنته‌كانیش خۆیان بۆخۆیان قسه‌ و باس و هه‌ڵوه‌سته‌ی زۆرتریان دروستكرد.
جێگر کاتێک ده‌ڵێت: كاتێك خولی كوردستان ده‌ستپێده‌كات، هه‌رله‌ سه‌ره‌تاوه‌ پاڵه‌وان دیاریكراوه‌، ئه‌وه‌ ته‌نیا قسه‌ی من نییه‌و قسه‌ی راهێنه‌ری یانه‌ی ئاراراتیشه‌، ئه‌مه‌ خۆی بۆخۆی كاره‌ساته‌، كاتێك ده‌ڵێت ناوبژیوان گه‌مه‌ی به‌ ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی ئێمه‌و گازی باكوور كردووه‌ و به‌ڵگه‌ی زیندوومان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ خۆی بۆخۆی كاره‌ساته‌، كاتێك ده‌ڵێت دوای ئه‌م گه‌مه‌یه‌ی به‌ئه‌نجامی ئه‌و یارییه‌ كرا، له‌به‌ر خاتری وه‌رزشی سلێمانی نه‌بوایه‌ پاشه‌ كشه‌مان له‌ خوله‌كه‌ ده‌كرد، ئه‌مه‌ كاره‌ساته‌، كاتێك ده‌ڵێت بڕیاره‌كانی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان سه‌قه‌تن، ئه‌مه‌ش كاره‌ساته‌، كاتێك ده‌ڵێت یاریی ئێمه‌و ئارارات (ئارارات×نه‌ورۆز) له‌ قۆناغی دووه‌مدا به‌ئێمه‌ده‌ڵێن یارییه‌كه‌تان له‌ یاریگای هه‌ولێره‌ و ئێمه‌ چووین بۆ ئه‌و یاریگایه‌، به‌ ئاراراتیش ده‌وترێت یارییه‌كه‌تان له‌یاریگای مه‌سیفه‌ و ئه‌وانیش چوون بۆ ئه‌وێ، هیچیشمان ئاگامان له‌یه‌كتر نه‌بووه‌، ئه‌مه‌ چۆن بڕیارێكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستانه‌؟ ئه‌ی بۆ ئه‌مه‌ یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان وه‌ڵامی چییه‌؟.
جێگر له‌ كۆنگره‌كه‌یدا باسێكی سه‌یریشی وروژاند، كاتێك ووتی: سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ترین شت له‌ خولی كوردستاندا بینرا‌، ئه‌ویش ڤاری مرۆییه‌، له‌ هه‌موو جیهاندا ڤار به‌پێشكه‌وتووترین ئامێره‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌برێت، به‌ڵام له‌كوردستان به‌مۆرڤ، نموونه‌كه‌شی له‌یاریگای شیروانه‌دا روویدا كاتێك په‌نالتی بۆ شیروانه‌ ده‌گیرێت، ناوبژیوان ده‌ڵێت په‌نالتییه‌ یارده‌ده‌ر ده‌ڵێت په‌نالتییه‌، به‌ڵام دوایی به‌بڕیاری ڤاری مرۆیی ئه‌یگێڕنه‌وه‌، ئه‌و بڕیاره‌ش له‌به‌ر خاتری تیپی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر دراوه‌، ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا وا له‌ خولی كوردستاندا روویدا.
دیاره‌ شتی زۆرتریش ووتران، پرسیارو وه‌ڵامیش هه‌بوون، به‌ڵام له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه‌ راستن كه‌واته‌ یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان گه‌وه‌رترین كه‌مته‌رخه‌مه‌و پێویسته‌ سه‌رجه‌م یانه‌به‌شداره‌كان هه‌ڵوه‌سه‌تیان له‌سه‌ری هه‌بێت و ئێستاش نه‌چووه‌ بچێت ده‌كرێت لێپێچینه‌وه‌ له‌و خاڵانه‌ بكرێت.
له‌دوا كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان دانی به‌وه‌دا ناوه‌ په‌نالتییه‌كی ته‌واوی نه‌ورۆز له‌لایه‌ن نابژیوانه‌وه‌ فیكه‌ی بۆ لێنه‌دراوه‌، داوای لێكۆڵینه‌وه‌شی له‌ هه‌ردوو كۆنگره‌ رۆژنامه‌ نووسییه‌كه‌ی جێگرو راهێنه‌ری یانه‌ی ئارارات كردووه‌، بۆیه‌ ئێستا تۆپ له‌یاریگای یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستاندایه‌ تابزانین چ روونكردنه‌وه‌یه‌كی هه‌یه‌و چۆن ده‌یسه‌لمێنێت جێگرو راهێنه‌ری یانه‌ی ئارارات راست ناكه‌ن، پێویسته‌ یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان وه‌ڵامی قه‌ناعه‌ت پێكه‌ری هه‌بێت، ئه‌وانیش له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ نووسیدا روونكردنه‌وه‌یان هه‌بێت، خاڵ بخه‌نه‌ سه‌ پیته‌كان و یه‌كه‌یه‌كه‌ وه‌ڵامی ئه‌و كه‌م و كورتییانه‌ بده‌نه‌وه‌ كه‌ باسكراون، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا نیشانه‌یه‌كی پرسیاری گه‌وره‌ له‌سه‌ر یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان دروست ده‌بێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كیڤن دۆرانت له‌ یه‌كه‌م یاری كۆتایی ئێن بی ئه‌ی به‌شداری ناكات

تیپی گۆڵدن سته‌یتی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی باسكه‌ی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند ...