سەرەکی » هەمەڕەنگ » پیشانگەی هونەریی بەرهەمی من کرایەوە

پیشانگەی هونەریی بەرهەمی من کرایەوە

رۆژی 20/4/2019 بەئامادەبوونی خاتوو (شاناز ئیبراهیم ئەحمەد) لە كۆلێژی سەڵاحەدینی ئەیوبی لە شاری سلێمانی، پیشانگەی هونەریی (بەرهەمی من) كە پێكهاتبوو لەچەند پڕۆژەیەكی هونەریی ناوازەی خوێندكاران كرایەوە.
پیشانگەی هونەریی (بەرهەمی من)ی خوێندكارانی كۆلێژی سەڵاحەدینی ئەیوبی كە پێكهاتبوو لەچەند چالاكی و پڕۆژەیەكی هونەریی ناوازەی خوێندكارەكان تایبەت بەشاری سلێمانی و سەركردە و كەسایەتییە دیارەكانی گەلی كورد.
لەمیانەی بەسەركردنەوەی پرۆژەو بەرهەمەكانی خوێندكارەكاندا، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بەبینینی بەرهەمی هەمەجۆری خوێندكارەكان و چالاكییەكانیان، لەنزیكەوە گفتوگۆی لەگەڵ مامۆستایان و خوێندكارەكان كرد و ستایشی كارەكانیانی كرد.
لە پیشانگەكەدا بۆ زیندووڕاگرتنی كلتور و شوناسی كورد، هاوكات بەرزنرخاندنی خزمەت و بەخششەكانی سەركردەو كەسایەتییە دیارەكانی گەلی كورد، خوێندكارەكان وێنەو كاری هونەریی جیاجیان دروستكردبوو، بۆهەریەك لە (مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد، سەرۆك مام جەلال، خاتوو گەلاوێژ، خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، حەپسەخانی نەقیب، كچی كافرۆش)و ژمارەیەكی دیكە لە شاعیرو نوسەرو كەسایەتیەكانی دیكەی شاری سلێمانی.
ئەوەشیان خستبووەڕوو كە وەك نەوەی داهاتوو هەوڵیانداوە لەكارەكانیاندا هەستی نەتەوایەتی و پاراستنی كلتوری كوردەوارییان دووپاتبكەنەوە، جگەلەوەش پێزانینیان بۆ خزمەتە دیار و بەرچاوەكانی كەسایەتی و سەركردەكانیان نیشان بدەن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

حەمە رەئوف کەرکوکی دیاری جەژنی پێیە

پێش جەژنی رەمەزان ئەلبوومێکی نویی هونەرمەند، حەمە رەئوف کەرکوکی بڵاودەبێتەوە ...