سەرەکی » وتار » د.شیركۆ عبدالله‌‌ » بەڵێ‌… بەڵام

بەڵێ‌… بەڵام

× بەڵێ‌ ئێمەش شێرمان هەیە… بەڵام شێری ماڵەوە.
× بەڵێ‌ وەزعمان زۆر زۆر باشە… بەڵام درۆ ئەكەم.
× بەڵێ‌ ئێمەش مانۆڕ ئەكەین… بەڵام لە گوڵەخانە‌.
× بەڵێ‌ ئێمەش زانامان زۆرە… بەڵام زانای ئایینی.
× بەڵێ‌ ئیحتیرامی نووسەرمان لایە… بەڵام دوای ئەوەی كە مرد.
× بەڵێ‌ بڕوامان بە دەستاودەستكردنی دەسەڵات هەیە… بەڵام لەناو بنەماڵەكەی خۆماندا.
× بەڵێ‌ پاشەكەوت نەما… بەڵام ئاشتی هەورامی دێتەوە.
× بەڵێ‌ موهەندیسی كارەبایە… بەڵام نازانێ‌ فیوزێ‌ ببەستێ‌.
× ئەی چۆن! بەڵێ‌ سویسرای دیوە… بەڵام لە خەودا.
× بەڵێ‌ لە وەزعەكە زۆر زۆر ناڕازییە… بەڵام حەزی لە وەزیرییشە.
× یارمەتییان بۆ ناردین كە ئاو چووە ماڵەكەمانەوە… بەڵام هەمووی سانتی بوو.
× بەڵێ‌ باوكی ئەناسم پیاوێكی چاكە… بەڵام خۆی زۆر سەگ و سەگبابە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شیری‌ به‌ری‌ دایكیان

× ئاهـ كه‌ ناخۆشه‌ ئه‌م چاوه‌ڕوانی‌ یه‌ به‌گم. به‌ڕاستی‌ عه‌زابه‌. ...