پاقلە

ـ زۆر زۆری خۆش ئەوێ‌؟
× ئەرێ‌ وەڵـڵاهی قوربان بۆی بووە بە وەلی دێوانە!
ـ دەی ئیشەڵـڵا خوا كارێ‌ بكات جلەكانیان بخرێنە یەك غەسالە.
× ……………….
ـ ئەوە بۆ لێم مۆڕ ئەبیتەوە دەعەجان؟!
× مۆڕ نابمەوە بەگم… بەس دوعاكەتم پێ‌ سەیرە! یەعنی چی جلەكانیان بخرێتە یەك غەسالە؟!
ـ باوكی من تۆ تێی ناگەی، ئەوە دوعای زەمانی عەولەمەیە… ئینسان ئیتر كە دوعای كرد ئەبێ‌ بەو نەوعە دوعا بكات.
× راست ئەكەی.. ماشەڵـڵا زۆرمان لە عەولەمە هەڵتڕاندووە تا بە هەوای ئەو دوعا بكەین.
ـ بۆ؟! لە چیت نوقسانە؟ بڕۆ بۆ بازاڕ سەیركە لە كنگری ئێرانییەوە تیایەتی هەتا سوخمەی بەرازیلی.
× خوا بكا وابێ‌.. خوا بكات لە هیچمان كەم نەبێ‌.
ـ نەخێر نەوەڵـڵا لە هیچمان كەم نییە.
× سوێند مەخۆ ئوستاز… یەك شتی زۆر موهیم هەیە ئێمە نیمانە.
ـ بەنداو ئەڵێی؟
× نە بابە.. بەنداو كەی موهیمە؟! دزمان نییە دز.
ـ موتەئەكیدی نیمانە؟
× تەبعەن موتەئەكیدم… گوێ‌ لەو ئیعلام و خوتبە و لێدوان و شتانە بگرە هەر هەمووی داوای ئەخلاق و نیشتمان و ئەو شتانە ئەكات… دڵسۆزێ‌ نییە بڵێ‌ رەحمەتی خواتان لێ‌ بێ‌ مەجموعەیەك دزمان فریاخەن ئەو پۆلیسانە لە بێ‌ ئیشیا خەریكی مێش كوشتنن.
ـ توو سەری ئەولادت ئەمشەو چیتان هەبوو وا هەژدە هەژدە قسە ئەكەی؟؟
× لە ماڵەوە چیمان هەبوو؟
ـ ئا.
× بێ‌ تۆ ناخۆش پاقلە.
ـ دە هی ئەوەیە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

عەلاگەفرۆش

ـ پەح لەو گەرمایە!!.. ئا رۆڵەگیان خێری ئیمانت ئەو پانكەیە ...