سەرەکی » ئابووری » کۆمپانیا بیانییەکان هەلی کاری زیاتر دەڕەخسێنن

کۆمپانیا بیانییەکان هەلی کاری زیاتر دەڕەخسێنن

ژماره‌یەک كۆمپانیای بیانی له ‌ناوچه‌ی گه‌رمیان ده‌ست به‌كاركردن له ‌بواری نه‌وت و گاز ده‌كه‌ن و وته‌بێژی ئیداره‌ی گه‌رمیانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ دەڵێت: هاتنی ئه‌و كۆمپانیایانە ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی هه‌لی كار له‌ ناوچه‌كەدا‌.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم، وته‌بێژی ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌ SNNی راگه‌یاند: ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ ژماره‌یێک كۆمپانیای بیانی له‌ چوارچێوه‌ی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان، له ‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان كار ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و هه‌ر گرفتێكیش رووبه‌ڕوو ببێته‌وه‌ بۆیان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین، ئه‌وانیش پابه‌ندی بڕیاره‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیانن.
به‌وته‌ی هه‌ڤاڵ ئیبراهیم، ده‌نگۆیەک هه‌یه‌ چه‌ند كۆمپانیایەكی بواری غازی سروشتی داوایان كردووه‌، غازی سنووره‌كه‌ هه‌نارده‌ بكه‌ن، ده‌شڵێت: «هه‌ر كاتێک پرۆپۆزه‌ڵیان پێشكه‌ش به‌وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان كرد بۆ ئه‌وه‌ی وێستگه‌یەكی غازی دروست بكه‌ن، به‌پێی یاساو ڕێنماییه‌كان و گرێبه‌سته‌ دوو لایه‌نه‌كان، ئێمه‌ش هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین».
وته‌بێژی ئیداره‌ی گه‌رمیان، ئاماژه‌ی به‌ زیادبوونی هه‌لی كار له‌ ناوچه‌كه‌ كرد به‌هۆی بوونی كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت و كار كردنیان له ‌سنووره‌كه‌ و راشیگه‌یاند:»كۆمپانیا بیانییه‌كانمان پابه‌ند كردووه‌ به‌دامه‌زراندنی هاوڵاتییانی سنووره‌كه‌، به ‌جۆرێک ئه‌وله‌ویه‌ت به ‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ بدرێت».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

گەشتیاران بە تامەزرۆییەوە گەشتی بەلەمەكانی دوكان دەکەن

ئا: جێگر خدر كەیوان، كە لەسەرەتای تەمەنی لاویەتییەتی، بەلەمەوانی یەكێك ...