سەرەکی » ئابووری » گواستنه‌وه‌ی گه‌نم له‌ نێوان پارێزگاكاندا قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

گواستنه‌وه‌ی گه‌نم له‌ نێوان پارێزگاكاندا قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، بڕیاریدا به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی گواستنه‌وه‌ی گه‌نم له‌ نێوان پارێزگاكان، جگه‌ له‌ بارھه‌ڵگره‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی.
نوسینگه‌ی تایبه‌تی عادل عه‌بدولمه‌ھدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند: له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رجه‌م بازگه‌كان و ھێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوورو سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كان راسپێردراون، بۆ رێگریكردن له‌ گواستنه‌وه‌ی گه‌نم له‌ نێوان پارێزگاكان، جگه‌ له‌و بارھه‌ڵگرانه‌ی كه‌ تابلۆی وه‌زاره‌تی بارزگانییان پێوه‌یه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بڕیاره‌كه‌ بۆ رێگریكردنه‌ له‌ ھاورده‌كردنی گه‌نم له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌ وه‌رزی دروێنه‌ی گه‌نمی جوتیارانی ناوخۆ.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

گەشتیاران بە تامەزرۆییەوە گەشتی بەلەمەكانی دوكان دەکەن

ئا: جێگر خدر كەیوان، كە لەسەرەتای تەمەنی لاویەتییەتی، بەلەمەوانی یەكێك ...