سەرەکی » دۆسێ » عورەیقات: ئیسرائیلییەكان ״نەخێر بۆ ئاشتی״یان هەڵبژارد

مەبەستی هەڵبژاردنەكەی كنێستە

عورەیقات: ئیسرائیلییەكان ״نەخێر بۆ ئاشتی״یان هەڵبژارد

سائیب عورەیقات، ئەمینداری رێكخراوی رزگاریخوازی فەلەستینی لەبارەی بەرەنجامی هەڵبژاردنەكەی ئەم دواییەی ئیسرائیلەوە ڕایگەیاندبوو»ئیسرائیلییەكان وتیان نەخێر بۆ ئاشتی و بەڵێ‌ بۆ داگیركاری» لە هەڵبژاردنەكەدا، ئەمەش لەكاتێكدایە كە میدیاكان سەركەوتنی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانیان راگەیاندبوو كە لە دوایین ساتدا باسی لە خواستی لكاندنی جولەكەنشینەكانی كەناری خۆرئاوا كردبوو بە دەوڵەتی عیبرییەوە.
عورەیقات وەك كۆمێنتێك لەسەر بەرەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ئیسرائیل (كنێست) رایگەیاندبوو»ئیسرائیلییەكان دەنگیاندا بۆ «نەخێر بۆ ئاشتی» لە هەڵبژاردنەكەدا كە بەپێی دوایین بەرەنجامی فەرمی هەڵبژاردنە گشتییەكە، حزبە چەپەكان دووچاری شكستی گەورە بوون تێیدا.
عورەیقات لە دوای ڵبژاردنەكە كە لە 9ی نیسانی 2019دا ئەنجامدا، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندبوو»ئیسرائیلییەكان دەنگیاندا بۆ پارێزگاریكردن لەم رەوشەی ئێستا. لە هەڵبژاردنەكەدا وتیان نەخێر بۆ ئاشتی و بەڵێ‌ بۆ داگیركاری».
چەپەكان لەو هەڵبژاردنەدا گورزێكی گەورەیان بەركەوت و بەپێی بەرەنجامەكان، ئەو كورسیانەی بەدەستیانهێناوە دە كورسی تێناپەڕێنن. شیلی یاشیمۆڤیچ سەركردە لە حزبی كاری مێژوویی رایگەیاندبوو»دووچاری شۆك بووە». چەپەكانی ئیسرائیل بە هاوبەشی فەلەستینییەكان دادەنرێن لە هەوڵەكانی پێشوو بۆ هێنانەدی ئاشتی لە ناوچەكە.
بۆ دەستەبەركردنی زۆرترین دەنگی راستڕەوەكان، نەتانیاهۆ بەشێوەیەكی لەناكاو لە دوایین ساتدا، ئامادەیی خۆی راگەیاندبوو بۆ لكاندنی جولەكەنشینەكانی كەناری خۆرئاوا بە دەوڵەتی عیبرییەوە.
نەتانیاهۆ لە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردندا، وێنەی خۆی وەك پیاوێكی بەهێز و نزیك لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، و سەركەوتوو لە بواری دیپلۆماسی و گەشەی بەردەوامی ئابوری خستبووەڕوو.
كۆمەڵی نێودەوڵەتی، جولەكەنشینەكان بە پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان و لەمپەر لەبەردەم هەوڵەكانی ئاشتی دادەنێت، بەو پێیەی لەسەر ئەو خاكە فەلەستینیانە دروستكراون كە دەبوو ببنە بەشێك لە دەوڵەتە سەربەخۆ چاوەڕوانكراوەكە.
حزبی لیكودی ئیسرائیلی بە سەرۆكایەتی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئێستای وڵاتەكە، براوەی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی كنێست بوو كە 11ی نیسانی 2019، بەرەنجامە فەرمییەكەی راگەیەندرا.
لیژنەی هەڵبژاردنی ئیسرائیلی، بردنەوەی حزبی لیكودی بە سەرۆكایەتی نەتانیاهۆ ڕاگەیاند كە توانی 36 كورسی لە كۆی 120 كورسی كنێستی ئیسرائیلی بەدەستبهێنێت، لەكاتێكدا ركابەرە سەرەكییەكەی كە هاوپەیمانی (شین و سپی) بوو بە سەركردایەتی بینی گانتس سوپاسالاری پێشوو، 35 كورسی بەدەستهێنا.
هەر بەپێی بەرەنجامەكان، هەردوو حزبی ئاینی توندڕەو (شاس) و (یەهودەت هتورا) 8 و 7 كورسییان بەدەستهێنا و حزبی كار 6 كورسی و (میرتس) 4 كورسی، و هەردوو لیستە عەرەبییەكەش 10 كورسییان دەستەبەركرد.
پاشماوەی 14 كورسییەكەی تر، بەسەر (ئیسرائیل بیتنا) بەسەرۆكایەتی ئەفیگدۆر لیبرمان وەزیری بەرگری پێشوو (5 كورسی) و یەكێتی ڕاستڕەو (5 كورسی) و كولانۆ (4 كورسی) دابەش بوون.
لە هەڵبژاردنەكەدا حزبی ڕاستڕەوی نوێ‌ بە سەرۆكایەتی نفتالی بنیت و حزبەكانی تر، نەیانتوانی بەربەستی 3.25 لەسەدای دەنگەكان تێبپەڕێنن، تا كورسی پەرلەمانی بەدەستبهێنن.
دوای تەوابوونی جیاكردنەوەی دەنگەكان، رئووفین ریڤلین سەرۆكی ئیسرائیل، لە دوای وتوێژ لەگەڵ حزبەكان، یەكێك لە سەركردەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت لە ماوەی 28 ڕۆژدا ڕادەسپێرێت، لەگەڵ درێژكردنەوەی ماوەكە بۆ دوو هەفتەی تر گەر پێویست بكات.
لە یەكەم كاردانەوەی فەلەستینیشدا، سائیب عورەیقات ئەمیندار لە رێكخراوی رزگاریخوازی فەلەستینی رایگەیاندبوو، ئیسرائیلییەكان دەنگیاندا بۆ «نا بۆ ئاشتی و بەڵێ‌ داگیركاریی»، و دەنگیاندا بۆ پارێزگاریی لە مانەوەی رەوشەكە بەمشێوەیەی ئێستا.
لای خۆیەوە، مەحمود عەباس سەرۆكی فەلەستین، هیوای خواستبوو، ئەنجامی هەڵبژاردنەكان ببێتە مایەی ئاشتی.
لەم ماوەیەی دواییدا نەتانیاهۆ بەڵێنی بە لایەنگرانی دابوو، لەحاڵەتی بردنەوەی، جولەكەنشینەكان لە كەناری خۆرئاوای داگیركراو، بخاتە سەر ئیسرائیل.
بەپێی راپرسییەكیش كە لە دوای دەنگدان لە هەڵبژاردنی ئیسرائیلدا ئەنجامدرا، تەنیا 18 ئەندامی كنێستی داهاتوو، پشتیوانی لە چارەسەری بە ناو دوو دەوڵەت دەكەن.
لەلایەمی ترەوە و هەر تایبەت بە فەلەستین و ئیسرائیلییەكان، لە 17ی نیسانی 2017، بەشێك لە مزگەوتی ئەقسا لە شاری قودس ئاگری تێداكەوتەوە و و زیانێكی زۆر بەر مزگەوتەكە كەوت.
مێدیاكانی فەلەستین بڵاویانكردبۆوە» شەوی ڕابردوو دیوارەكانی باشووری مزگەوتی ئەقسا بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەوە زیانییان بەركەوت و 47 پەنجەرەی مزگەوتەكەش بە تەواوەتی وێران بوون.
بە گوتەی ئەو میتدیایانە، بەهۆی ڕووداوەكە بەشی پارێزەرەكانی مزگەوتەكە بەتەواوەتی سوتا، بەڵام جگە لە زیانی ماددی، رووداوەكە هیچ قوربانییەكی لێنكەوتۆتەوە.
مێدیاكانی فەلەستین لەو دەمەدا رەتیانكردبۆوە كە هۆكاری ئاگركەوتنەوەكەیان بۆ دەركەوتبێت، نوسینگەی وەزارەتی ئەوقافی ئیسلامی ئەردەنیش هۆكاری ڕووداوەكەی بۆ ئەو منداڵە فەلەستینیانە گەڕاندبۆوە كە لە ناوچەكەدا یارییان بە ئاگر كردووە.
مزگەوتی ئەقسا یەكێكە لە گرنگترین مزگەوتەكان لە ئایینی ئیسلام و سێهەمین شوێنی گەورە و پیرۆزی موسڵمانانە.
ئەم ڕووداوەش دوای چەند ڕۆژێك بوو لە ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە كڵێسای رۆتردام لە فەرەنسا، بەڵام وێڕای هەندێك لەو قسەوباسانەی دەكرێن، پێناچێت رووداوەكان پەیوەندییان بە یەكەوە هەبێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەمریكا كارمەندە ناسەرەكییەكانی لە عیراق پاشەكشە پێدەكات

ئەمریكا داوا لە كارمەندە ناسەرەكییەكانی دەكات لە عیراق، وڵاتەكە بەجێبهێڵن، ...