سەرەکی » هەواڵ » كۆسرەت رەسوڵ: یەكێتی، هەمیشە پێشەنگ بووە بۆ رەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ ئازادیی رادەربڕین

كۆسرەت رەسوڵ: یەكێتی، هەمیشە پێشەنگ بووە بۆ رەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ ئازادیی رادەربڕین

لەساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەری كوردی‌و دەرچوونی یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی كوردستانی دایك، گەرمترین پیرۆزبایی لەڕۆژنامەنووسانی كورد دەكەم‌و هیواخوازم هەمیشە لەپێشكەوتندا بن.
‎١٢١ ساڵ لەمەوبەر، لەقاهیرەی پایتەختی چاپ‌و بڵاوكردنەوە، لەهەنگاوێكی بوێرانەدا، میقداد مەدحەت بەدرخان‌و بنەماڵەی شۆڕشگێڕی بەدرخانیان، لەسەردەمی زەبروزەنگ‌و ئاوارەییدا، توانیان یەكەم ژمارەی رۆژنامەی كوردستان بەزمانی كوردی چاپ‌و بڵاوبكەنەوە، لەوساوە تائەمڕۆ كاروانی رۆژنامەگەری كوردی بەردەوامەو لەقۆناغە جیاجیاكاندا رۆڵی خۆی بینیوە.
‎ئەمڕۆ دوای ١٢١ ساڵ، لەسەردەمی پێشكەوتنە تەكنەلۆژییەكان‌و پەیدابوونی جۆرەها میدیای پێشكەوتوو، رۆژنامەنووسانی كورد هاوشانی هاوپیشەكانیان لەجیهان بەردەوامن لەكاركردن‌و توانیویانە بەپێی توانا خزمەت بكەن‌و ببنە گەیەنەری دەنگ‌و رەنگی هاونیشتمانیان، هاوكات بۆ پێشخستنی رەوتی رۆژنامەگەری لەكوردستاندا، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە پێشەنگ بووە بۆ رەخساندنی زەمینەیەكی گونجاو بۆ ئازادیی رادەربڕین‌و فراوانكردنی پانتایی ئازادیی تاك‌و كاركردنی پیشەییانەو ئازادانەی میدیا لەكوردستاندا.
لێرەشەوە جارێكی تر دووپاتیدەكەینەوە كە ئەركی لەپێشینەی هەموومانە هاوكارو پشتیوان بین بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی بزاڤی رۆژنامەگەری‌و میدیا لەكوردستان‌و رەخساندنی زەمینەی باشتر بۆ میدیاكاران، تا ئازایانەترو ئازادانەتر بەشێوەیەكی پیشەیی كاربكەن‌و گەیەنەری داواو داخوازییە رەواكانی تاكی كورد بن.
جارێكی تر پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی سەرجەم رۆژنامەنووسان دەكەم‌و ساڵڕۆژی رۆژنامەگەریی كوردی‌و دەرچوونی یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی كوردستانیان لێ پیرۆز دەكەم.

كۆسرەت رەسوڵ عەلی
جێگری سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك)

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

״پەرلەمان سەرۆكی هەرێم هەڵدەبژێرێت״

هەولێر، تەها عەبدوڵڵا دوای تەواوبوونی رێوشوێنەكانی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆكی ...