سەرەکی » هەواڵ » ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ دەكات

ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ دەكات

كەركوك، عومەر غەریب

ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆدەبێتەوە و چەند پرسێكی تایبەت بە ئەنجومەنەكە و دۆخی كەركوك تاوتوێ دەكات.
ئەحمەد عەسكەری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەكوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە تەلاری ئەنجومەنی پارێزگا كۆببێتەوە. «لە كۆبوونەوەكەدا چەند پرسێك تاوتوێ دەكرێن لەوانە: تاوتوێكردنی راسپاردەكانی هەردوو لیژنەی دارایی و پڕۆژەكان تایبەت بە گواستنەوەی بودجە لە پترۆ دۆلارەوە بۆ پڕۆژەكانی كەركوك كە لە كۆبوونەوەی رابردوودا گفتوگۆی زۆری لەسەر كرا.
بڕیارە هەر لە كۆبوونەوەكەدا پرسی جێگیركردنی بڕیاردەرێك بۆ ئەنجومەنی پارێزگا و دووبارە پێكهێنانەوەی لیژنەی یاسایی ئەنجومەن و پەسەندكردنی پاڵێوراوێك بۆ پۆستی سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی كەركوك تاوتوێ بكرێن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

״پەرلەمان سەرۆكی هەرێم هەڵدەبژێرێت״

هەولێر، تەها عەبدوڵڵا دوای تەواوبوونی رێوشوێنەكانی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆكی ...