سەرەکی » هەواڵ » گفتوگۆ بۆ یەکلاکردنەوەی پرسە گرنگەکان دەستپێدەکات

گفتوگۆ بۆ یەکلاکردنەوەی پرسە گرنگەکان دەستپێدەکات

گفتوگۆ و دانوستان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و پێدەچێت بەم نزیكانە كۆتا خولی گفتوگۆ و دانوستان دەستپێبكات و تێیدا پرسە گرنگەكان یەكلابكرێنەوە.

״كاتی تەواو بدرێتە پرۆسەی گفتوگۆ״
لەبارەی بارودۆخی ئێستای كوردستانەوە، دوێنێ نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان وا دەخوازێ كە كاتی تەواو بدرێتە پرۆسەی گفتوگۆی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت‌. وتیشی: لەم رۆژانەدا كە نزیكەی شەش مانگ زیاتر بەسەر هەڵبژاردنی گشتی لە كوردستاندا تێدەپەڕێت، خۆتان دەزانن گلەیی زۆرە لەوەی كە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت دواكەوتووە. هەموو لایەك دڵنیا دەكەمەوە كە لایەنە سیاسییەكان دواجار هەر دەبێ بگەنە رێكەوتن. «ئـێمە دەبێ پشوومان درێژ بێ و لایەنەكان كاتی تەواویان هەبێ بۆ چارەسەری كێشەكانیان». راشیگەیاند: ئەم دواكەوتنە ئاساییە، بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان وا دەخوازێ كە كاتی تەواو بدرێتە پرۆسەی گفتوگۆی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت‌.

״كاتێكی سەختمان تێپەڕاند و ئاماژەكانیش بەرەو باشترن״
هەردوێنێ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پیشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازی لە هەولێر كردەوە و لە لێدوانێكیشدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن، تیشكی خستە سەر دۆخی هەرێمی كوردستان و رایگەیاند: كاتێكی سەختمان تێپەڕاند و ئاماژەكانیش بەرەو باشترن.

״لە قۆناغەكانی كۆتایی پێكهێنانی حكومەتی نوێداین״
لەلایەكی دیكەوە، بافڵ تاڵەبانی لەمیانی پێشوازییكردن لە باڵیۆز ولیام رویبوك جێگری نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، رایگەیاند: لە قۆناغەكانی كۆتایی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمداین، وتیشی: چاكسازیی و خزمەتكردن و ئاوەدانی زیاتر لە ئەولەویەتی بەرنامەی حكومەتی داهاتوو دەبێت و هەموو هەوڵێكی یەكێتیش كاركردن دەبێت بۆ گۆڕانكاریی ریشەیی لە بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی هەرێم.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

״پەرلەمان سەرۆكی هەرێم هەڵدەبژێرێت״

هەولێر، تەها عەبدوڵڵا دوای تەواوبوونی رێوشوێنەكانی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆكی ...