سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » رۆچوونه‌ نێو شیعری ” گه‌ر بتوانم “ی كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر

رۆچوونه‌ نێو شیعری ” گه‌ر بتوانم “ی كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر

عدی عه‌بادی ره‌خنه‌گری عێراقی “بغداد”
لە عەرەبییەوە: عومەری حاجی عه‌زیز

1
له‌ده‌ستم بێ وه‌كوو ئاگر
هه‌موو لاشه‌ت ئه‌سوتێنم
خۆ هیچ نه‌بێ
چنگێ خۆڵه‌مێشی گیانت
بۆ خۆم دێنم ؟!

2
گه‌ر بتوانم
هه‌موو خوێنه‌كه‌ت ده‌گوشم
تێكه‌ڵ به‌رووباری ده‌كه‌م
خۆ هیچ نه‌بێ من ده‌توانم
په‌رداخێ له‌و ئاوه‌ بنۆشم؟!

ئه‌گه‌ر لێره‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رنج ڕاكێش دیده‌ی خۆمان بخه‌ینه‌ سه‌ر ئه‌م كۆپله‌ شیعرانه‌ ته‌ماشاده‌كه‌ین ،زۆر شیعری جوانمان هه‌یه‌ كه‌ له‌ده‌رونی پڕ له‌ژانی شاعیره‌كه‌وه‌ سه‌ر هه‌ڵده‌دا.ئه‌ویش له‌ ئه‌نجامی كۆی گشتی ئه‌و زام و خه‌م و،ناسۆرانه‌ی كه‌ ده‌رونی هه‌یه‌ژاندووه‌.
ئه‌م شاعیره‌ هه‌ست ناسك و پڕ له‌به‌هره‌یه‌ له‌ هۆنینه‌وه‌ی شیعره‌كانیدا ،رێگه‌یه‌كی جیاوازی گرتۆته‌ به‌ر، له‌وانی تر كه‌شعر ده‌نوسین .ئه‌م شیعرانه‌ له‌ نێو ناواخنی شاعیره‌كه‌وه‌ دێته‌ ده‌رێ و ئاوێنه‌ی خۆیان په‌رش ده‌كه‌ن .
بۆیه‌ شاعیر ی جیهانی “جین نیكولاس”و “ئارثر رامبۆ” له‌ شیعری “المركب السكران” رووگه‌ی خۆی به‌یان ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ ژیان له‌ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌یان كه‌ خۆیانی پێدا تێپه‌ڕیووه‌.
ئه‌وه‌تا ئێستا شاعیرێكی كورد به‌ناوی “كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر” كه‌ زۆربه‌ی شیعره‌كانی وه‌رگێڕدراون، له‌ قووڵی ناخیه‌وه‌ كۆپله‌ی بچووك و پڕ چێژ ده‌نوسێت و ده‌ڵێت” ئه‌گه‌ر بتوانم”كه‌ ناونیشانی كۆپله‌ شیعره‌كه‌یه‌تی وه‌ كردنه‌وه‌ی كلیلێكه‌ بۆ جیهانی ده‌ره‌وه‌ له‌ شیعره‌كانیدا ده‌یبینین .” بۆیه‌ “كه‌ژاڵ” توانیوویه‌تی په‌یوه‌ندێكی قووڵ به‌رهه‌م بهێنێت له‌نێوان خودی وه‌رگرو ،گوێگر داهێنان بكات .كه‌ كۆتاییه‌كه‌ی نێرگزێكی ئارام به‌خش ده‌به‌خشێت.
كه‌ژاڵ له‌رێگه‌ی كۆپله‌كانیه‌وه‌ كار له‌سه‌ر كرانه‌وه‌ی شیعره‌كانی و، توانای خۆی ئه‌نجام ده‌دات
. بۆیه‌ له‌م كۆپله‌ شیعره‌هه‌ست جوانه‌دا وێنای رۆحی كه‌ژاڵ ده‌بینین و ده‌ڵێت”
له‌ده‌ستم بێ وه‌كوو ئاگر
هه‌موو لاشه‌ت ئه‌سوتێنم
خۆ هیچ نه‌بێ
چنگێ خۆڵه‌مێشی گیانت
بۆ خۆم دێنم ؟!
شیعره‌كانی كه‌ژاڵ له‌بیرێكی قووڵ و هه‌ستداره‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ ،ئه‌ویش له‌ئه‌نجامی هێنانی ئه‌م ووشانه‌و گونجاندنیه‌تی بۆجوانی شیعر .
كه‌ژاڵ ناوێكی ناوازه‌ی پێبه‌خشراوه‌ له‌نێوان خاك و خۆڵی رۆحی. بۆیه‌ له‌ئه‌نجامدا ئه‌م شیكردنه‌وه‌یه‌ی توانای شاعیر ده‌بینین كه‌چه‌ند له‌ “واقیع و” به‌خشینی پاكیزه‌یی له‌ گۆڕه‌پان و ئه‌م نێوه‌نده‌دا باڵاده‌سته‌ له‌رووی فیكرو هه‌ڵهێنجانی ووشه‌ی ئه‌ده‌بیدا كه‌سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌.
وه‌كوو “ته‌ها حسین” كه‌ عمیدی كۆلیژی ئادابه‌” ده‌ڵێت په‌یوه‌ندی شیعرو شاعیر به‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی كۆتایی دێت له‌دوای نووسینه‌وه‌ی “هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ په‌یوه‌ندیه‌ك گشتگیر له‌نێوان نووسین و وه‌رگردا وه‌كوو شاعیر ده‌ڵێت
هه‌موو خوێنه‌كه‌ت ده‌گوشم
تێكه‌ڵ به‌رووباری ده‌كه‌م
خۆ هیچ نه‌بێ من ده‌توانم
په‌رداخێ له‌و ئاوه‌ بنۆشم؟!
له‌ شیعره‌كانی ئه‌م ژنه‌ شاعیره‌یه‌دا رۆچوونێكی پڕ ئه‌ندازه‌ی به‌رهه‌م هێن و به‌توانا ده‌بینین له‌ شیعره‌كانی.وه‌ دوباره‌ به‌خشینی وشه‌كانی و، فكری راگوزاری زۆر جوان ده‌بینرێت بۆیه‌
“باختین “ده‌ڵێت ئێستا نووسینی سه‌نگین ،ته‌نها شێوه‌یه‌كی جوان و چێژ به‌خش ناگرێته‌وه‌ به‌ڵكوو بۆته‌ رێڕه‌وێكی زانستی و، رۆشنبیریش ئه‌نجام ده‌دات وه‌”ئه‌رستۆش”وه‌سفی شاعیره‌كان به‌ گه‌وره‌ پێناسه‌ ده‌كات.
بۆیه‌ ده‌بێت دوای ئه‌م رۆیشتنه‌ جوانه‌ی “كه‌ژاڵ ابراهیم خدر”بكه‌وین و، نێوه‌نده‌ كه‌ش ده‌بێت كاری له‌سه‌ر بكات له‌زۆر رووه‌وه‌ بۆجوانی و رۆشنبیریمان كه‌ پێویسته‌ .

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هاوڕێكه‌م چه‌قۆیه‌ك له‌ پشتیدایه‌

بین لۆری له‌ فارسییه‌وه‌: محه‌مه‌د كه‌ریم رۆژێك هاوڕێكه‌م هات و ...