سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » من كه‌ژاڵی شاعیرم

من كه‌ژاڵی شاعیرم

من كه‌ژاڵم ” ژنێكم له‌ سپیه‌تی به‌فرو، تریفه‌ی مانگه‌شه‌و ،تیشكی زێڕینی هه‌تاو ،ته‌ماشای روخسارو زه‌رده‌خه‌نه‌ی سه‌ر لێوی نیگاكانم مه‌كه‌ن كه‌پڕه‌ لە هێشووه‌ ترێی خه‌م و ده‌نكه‌ هه‌ناری پێنگه‌یشتوو.
من هه‌رگیز ئازار ناخۆم كاتێك شه‌وه‌زه‌نگی ووشه‌كانتان ئازاریان دام ”
من كه‌ژاڵم و، به‌ته‌نها نیم له‌مه‌مله‌كه‌ته‌دا “من به‌شێكم له‌ گوڵاڵه‌ سوره‌ی نیشتمان “ئه‌و نیشتمانه‌ی كه‌به‌خوێن ره‌نگ رێژكراوه‌و تاكوو ئێستا به‌رهه‌مه‌كه‌یمان نه‌چنیوه‌ته‌وه‌ ”
من كه‌ژاڵم ،له‌ناخمدا گڕكانی ووشه‌ی تێدایه‌ ” به‌شێكم له‌م پارچه‌یه‌ی نیشتمان كه‌ بێ به‌شه‌ له‌ دادپه‌روه‌ری و”بێ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ “بۆیه‌ نیگاو شێوه‌تان به‌ قه‌ڵه‌مه‌كه‌م ده‌كێشێم “به‌ڵام به‌ قه‌ڵه‌می جاف ”
من كه‌ژاڵم سه‌رسامم به‌ ئه‌ده‌به‌كه‌م چونكه‌ هه‌رگیز ئازاری كه‌سم نه‌داوه‌ ” من سه‌ربه‌ستی و ئازادیم خۆش ده‌وێت “به‌ڵام دیموكراسی نا “چونكه‌ دیموكراسی مردنێكی له‌سه‌ر خۆیه‌ ” دیموكراسی ترسنۆكه‌ هه‌موو كه‌سێك پێی ده‌وێرێت ” من جیاوازی له‌ نێوان مردندا ناكه‌م به‌ڵام ئازادیم خۆش ده‌وێت ”
من كه‌ژاڵم زۆرجار له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم باسی شیعرو نووسینمان ده‌كرد “به‌ڵام ئێوه‌ له‌كوێی نوسیندان ”
ئێوه‌ به‌شێكن له‌گیرۆده‌ بوون به‌م وه‌زعه‌ ناجۆره‌و ده‌یان تاوانی نووسین به‌ناوی وڵات پارێزییه‌وه‌ ده‌كرێت ده‌یان رێگای پێچاو پێچ ده‌گرنه‌ به‌ر بۆ كاری ناشایسته‌”
من كه‌ژاڵم رۆژێك دادێت ئێوه‌ له‌بیربكه‌م “ده‌مه‌وێت له‌بیرتان بكه‌م ،وه‌كوو كه‌س و كاره‌كه‌شم له‌بیركرد .له‌پێناوی رشتنی ئاره‌قه‌و په‌یدا كردنی ناندا”كه‌ده‌بینم شاره‌كه‌م پڕه‌ له‌ بۆنی باروتی ره‌ش و راگه‌یاندنێكی سه‌وز به‌بۆنی بخور”بۆجوانی ژنه‌كان و باوه‌شی لاوه‌كان “پۆشنی په‌چه‌و منداڵانی نێوان باوه‌شی قوڕو چڵپاو”
من كه‌ژاڵم ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ زیندوو ببمه‌وه‌ “ده‌یان ووشه‌ی جه‌رگ بڕتان ئاراسته‌ كردووم بۆ تێك شكاندن “به‌ڵام هه‌ر به‌ كه‌ژاڵی ده‌مێنمه‌وه‌ “خۆ ئه‌گه‌ر زیاتریش ئازارم بده‌ن و له‌نێوه‌ندی ئه‌ده‌ب وه‌ده‌رم بنێن ،من هه‌ر ده‌مێنم.
“من كه‌ژاڵم نه‌ نوسه‌رو ،نه‌رۆمانووس و، بگره‌ چیرۆك نوسیش نیم “من پڵنگم دژی ووشه‌ باوه‌كانتان دژی رۆشنبیری موزه‌یه‌فتان “دژی تراژیدیاو كۆمێدیای درۆزنانه‌تان ”
من دكتۆرنیم بۆچاره‌سه‌ركردنی خه‌ونه‌كانتان و ناتوانم ئیسعافتان بۆ بێنم تاكوو چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌ ده‌رونیه‌كانتان بكه‌م “چونكه‌ خه‌ونی منداڵی گه‌ره‌ك و كۆڵانه‌كانتان كۆتایی پێهێنا كه‌چه‌ند به‌ناز گه‌وره‌ ببوون”ئێوه‌ له‌نێو ئاوی شلێویدا مه‌له‌ده‌كه‌ن “ره‌نگ و روخسارتان ساردو، رۆیشتنتان پێچاو پێچه‌”درۆده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كانتان كه‌ده‌چنه‌ باوه‌شیانه‌وه‌و بزه‌و خه‌نده‌یان پێده‌به‌خشن ”
من دژی به‌شێك له‌ ئێوه‌م به‌مێژووی دروستكراوتان، كامه‌تان ده‌مێنێته‌وه‌ جگه‌له‌ ئێمه‌ی خاوه‌ن پێنووس نه‌بێت ، رابردووم دیاره‌و” ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ مه‌رگ زۆرانبازی بكه‌م “به‌ووشه‌كانم “كه‌ رابردووتان پڕه‌ له‌ناشیرینی و داهاتووشتان دیار نیه‌””شه‌رم له‌خۆم ده‌كه‌م زۆرتانم ناسی”
من كه‌ژاڵم په‌شیمان نیم ” ئه‌گه‌ر جارێكی تر زیندوو ببمه‌وه‌ بۆژیانێكی نوێ به‌هه‌مووتان ده‌ڵێم “راستگۆیی ئێوه‌ له‌كوێدایه‌ ،ئێوه‌ دزه‌كانی رێگاو بان و بڕینی تێشووی باخه‌ڵی منداڵانن “خۆتان ببپارێزن داهاتووتان جوان بكه‌ن “دزی له‌نان مه‌كه‌ن و قوڕگی هه‌ژاره‌كان له‌نێو مه‌به‌ن ”
من كه‌ژاڵم له‌كۆڵانه‌كانی قه‌ڵادزێ له‌دایك بووم” شاره‌جوانه‌كانی هه‌ولێرو دهۆك و سلێمانی و كه‌ركوك و هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ناسم “هه‌رگیز په‌شیمان نیم ئه‌گه‌ر سه‌رله‌نوێ زیندوو ببمه‌وه‌ په‌رده‌ له‌رووی شه‌رمه‌زاریتان هه‌ڵده‌ماڵم “به‌ پێه‌ له‌رزۆكه‌كانم هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرم “ته‌ماشای نیگاو روخسارتان ده‌كه‌م له‌ كۆڵانی شاره‌كه‌مه‌وه‌ لێتان ده‌ڕوانم “پێتان ده‌ڵێم چیتان له‌ده‌ست دێ به‌رامبه‌رم بیكه‌ن “وه‌ ئه‌گه‌ر توانیتان گۆڕه‌كه‌شم به‌ر فیشه‌ك بده‌ن ”
من دێمه‌وه‌و به‌ پێنوسه‌كه‌مه‌وه‌ هه‌زاران قه‌ڵه‌می راستگۆم له‌گه‌ڵدایه‌. كه‌چه‌ندین چیرۆكیان نوسیوه‌ته‌وه‌”وه‌هه‌زاران میلیان بڕیوه‌”وه‌چه‌ندین فرمێسكیان باراندووه‌ تاكوو خه‌ونه‌كانیان بێته‌دی “كاتێك من ده‌بیننه‌وه‌ غه‌مبار ده‌بن “چونكه‌ خوێنه‌كه‌م خه‌سته‌”به‌ڵام بڕوام پێبكه‌ن ” غه‌مباریه‌كه‌شتان راستگۆیی تێدانیه‌ “بۆیه‌ توڕه‌م لێتان “ئێوه‌ حه‌زناكه‌ن جارێكی تر بمبیننه‌وه‌ له‌نێو خامه‌ی قه‌بریشدا، چونكه‌ ده‌ترسن له‌ووشه‌كانم “به‌ڵام له‌كۆتادا ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم من كه‌ژاڵم ئێوه‌و نیشتمانه‌كه‌م خۆش ده‌وێت و حه‌زده‌كه‌م هه‌میشه‌ بیرم بكه‌ن “من ئێوه‌م و ئێوه‌ش منن “خۆشم ده‌وین “گوڵه‌ جوانه‌كانی نیشتمان “

نووسینی “هاوسه‌رو هاوڕێت”: رێبوار محەمه‌د یوسف

تێبینی ”
سودم له‌نوسینێكی عسام شكری ” نوسه‌ری عێراقی وه‌رگرتوه‌ كه‌ بۆ “علا مه‌شزوب”ی نووسیوه‌ كه‌ له‌شاری كه‌ربه‌لا شه‌هیدیان كرد “

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

گۆزه‌كانی خه‌یاڵ

حه‌سه‌ن نازدار گۆزه‌گه‌ره‌كه‌ ‌به‌ ته‌واوی ئاره‌زوه‌وه‌ ‌به‌ قاچه‌كانی بزوێنه‌ری ئامێری ...