سەرەکی » هەواڵ » سەعدی پیرە: هاوبەشی راستەقینە

سەعدی پیرە: هاوبەشی راستەقینە

دوێنێ، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكانی یەكێتی، بەبۆنەی 24هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبەكەیان، لەهەولێر سەردانی حزبی بەرەی توركمانی عیراقی كرد.
لەدیدارێكدا، سەعدی پیرە، تیشكی خستەسەر پەیوەندیی هەردوو گەلی كوردو توركمان‌و هاوخەباتیی هەردوولا لەبەرەنگاربوونەوەی دیكتاتۆریەت بەتایبەت لەشۆڕشی نوێی گەلەكەماندا‌و وتی: یەكێتی هەمان ئەو سیاسەتە دێرینەی سەرۆك مام جەلال پەیڕەودەكات كە دەبێ هەموو پێكهاتەكانی كوردستان یەكسان بن لەئەرك‌و مافداو هەمووان هاوبەشی راستەقینەبن لەكوردستاندا، بۆیە پێویستە لەهەموو پرسەكاندا راوێژو گفتوگۆ بكەینە بنەمای كاركردنمان بۆ تێپەڕاندنی كێشەو قەیرانەكان، لەپێناوی چەسپاندنی زیاتری چەمكەكانی دیموكراسی‌و بەدیهێنانی خۆشگوزەرانیی گەلی كوردستان. وتیشی: هەموو كاتێك یەكێتی، وەك حزبێكی سۆسیال دیموكرات باوەڕی تەواوی بەیەكسانی‌و شەراكەتی راستەقینە هەیە.
لای خۆیشییەوە، ئایدن مەعروف ئەندامی مەكتەبی سیاسیی بەرەی توركمانی، رۆڵی سەرۆك مام جەلال ‌و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بەرزنرخاند لەبەدیهاتنی دەستكەوتەكانی گەلی توركمان لەعیراق‌و كوردستاندا‌و دووپاتیشیكردەوە، كەیەكێتی لەهەر كوێیەك پێگەی بەهێزبێت، توركمانیش مافەكانی پارێزراو دەبێ.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لیستی برایەتی یاداشتێكی ناڕەزایی ئاڕاستەی ئیدارەی كەركوك دەكات

لیستی برایەتی لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئیدانەی ئەو رێكارانەی ...