سەرەکی » هەواڵ » هەولێر، یادی لە دایكبوونی شاژنی بەریتانیا كرایەوە

هەولێر، یادی لە دایكبوونی شاژنی بەریتانیا كرایەوە

ئێوارەی 23/4 كونسوڵگەریی بەریتانیا لەهەولێر، بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی شاژنی بەریتانیا رێوڕەسمێكی رێكخست.
لەڕێوڕەسمەكەدا، كە ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتی‌و وەزیرو پەرلەمانتارانی یەكێتی‌و نوێنەری حزب‌و لایەنە سیاسییەكان ئامادەبوون، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەوتەیەكدا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بەئامادەبوونی لە بۆنەو یادكردنەوەی 93 ساڵەی لەدایكبوونی شاژنی بەریتانیا شاژنە ئەلیزابێس، ئاماژەی بەوەكرد «چەند هۆكارێك هەیە كە خۆشحاڵم بكات لەئامادەبوونم لەم بۆنەیەدا، ئەویش مێژووی دوورودرێژو پەیوەندیی پتەوی نێوان هەردوو گەل‌و حكومەتی بەریتانیاو هەرێمی كوردستانە، كە لە ساتە پێویست‌و هەستیارەكاندا هاوكاریی كوردو حكومەتی هەرێمیان كردووە‌و ئێستاش ئەو هاوكاری‌و هەماهەنگییە بەردەوامیی هەیە، كە هیوادارین بەردەوام بەبەهێزیی بمێنێتەوە».
راشیگەیاند كە دۆستایەتیی بەریتانیاو كوردستان رەگێكی مێژوویی هەیە، چاوەڕوانی ئایندەیەكی گەشی لێدەكرێت بۆ بەهێزتركردنی كاری هاوبەشمان لەپێناوی گەشەپێدانی ئابووری‌و چاكسازیی لەچەندین بواردا كە هەرێمەكەمان پێویستی پێیەتی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لیستی برایەتی یاداشتێكی ناڕەزایی ئاڕاستەی ئیدارەی كەركوك دەكات

لیستی برایەتی لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئیدانەی ئەو رێكارانەی ...