سەرەکی » هەواڵ » ״هەفتەی داهاتوو قۆناغێكی نوێی گفتوگۆ دەستپێدەكات״

״هەفتەی داهاتوو قۆناغێكی نوێی گفتوگۆ دەستپێدەكات״

گفتوگۆ و دانوستان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو قۆناغێكی نوێی گفتوگۆ دەستپێبكات كە پێدەچێت كۆتا خولی گفتوگۆ و دانوستانەكان بێت و تێیدا پرسە گرنگەكان یەكلادەكرێنەوە.

״زیاتر 90 %ی كار و كۆبوونەوەكان كۆتاییان هاتووە״
فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دوو رۆژی رابردوودا لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن ئاماژەی بەوەدا «زیاتر 90 %ی كار و كۆبوونەوەكان كۆتاییان هاتووە».

״هەنگاوی عەمەلی دەستپێدەكەین״
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن دەڵێت: لە مانگی شوبات و پاشان لە مانگی ئادار یەكێتی و پارتی رێكەوتنی سیاسی و بنەماكانی پێكەوە كاركردنیان هەیە، لە چەند رۆژی داهاتووشدا بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم كۆدەبنەوە و هەنگاوی عەمەلی دەستپێدەكەن.

״حكومەتێكی خزمەتگوزار و بەهێز پێكبهێنرێت״
لەلایەكی دیكەوە، بافڵ تاڵەبانی لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن، رایگەیاند: پێویستە پارتی و یەكێتی و گۆڕان، وەك سێ لایەنی سەرەكی براوەی هەڵبژاردنەكان، بگەنە رێكەوتن بۆ پێكهێنانی حكومەت، تا حكومەتێكی خزمەتگوزار و بەهێز دروستبكرێت لەپێناوی زیاتر خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لیستی برایەتی یاداشتێكی ناڕەزایی ئاڕاستەی ئیدارەی كەركوك دەكات

لیستی برایەتی لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئیدانەی ئەو رێكارانەی ...