سەرەکی » زانست » چه‌ند زانیارییه‌كی هه‌ڵه‌ له‌سه‌ر خه‌وتن

چه‌ند زانیارییه‌كی هه‌ڵه‌ له‌سه‌ر خه‌وتن

زانایانی ئه‌مریكا له‌نوێترین توێژینه‌وه‌یاندا هه‌ندێك له‌و زانیارییه‌ هه‌ڵانه‌ راست ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ تائێستا سه‌باره‌ت به‌ خه‌و بڵاو كراونه‌ته‌وه‌.
توێژه‌ره‌وانی كۆلیژی پزیشكی زانكۆی نیویۆرك له‌ ئه‌مریكا له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كیاندا كه‌ له‌ گۆڤاری(Sleep Health)دا بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ جه‌ختیان له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ تائێستا ڕاستیی پێویستمان نه‌بووه‌ سه‌باره‌ت به‌ خه‌وتن و ئه‌وه‌شی هه‌بووه‌ شتێكی ڕاست نه‌بووه‌، له‌و زانیارییه‌ هه‌ڵانه‌ش «
1- ده‌وترا «كه‌سانی پێگه‌یشتوو پێویستیان به‌ پێنج سه‌عات یان كه‌متر هه‌یه‌ بۆ خه‌وتن، ئه‌مه‌ش به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژی دواتر به‌ باشی كاربكه‌ن و سه‌رنجیان به‌ هێز بێت»، به‌ڵام توێژینه‌وه‌ نوێیه‌كه‌ ئاشكرایده‌كات، ئه‌وانه‌ی شه‌وان كاتێكی كه‌م ده‌خه‌ون واته‌ پێنج سه‌عات و كه‌متر هه‌لی تووشبوونیان به‌ هه‌ندێك نه‌خۆشیی دوو هێنده‌یه‌ له‌ چاو ئه‌وانه‌ی زیاتر ده‌خه‌ون، له‌و نه‌خۆشییانه‌ش نه‌خۆشیی دڵ و بۆرییه‌كانی خوێن.
2- ده‌وترا «له‌ هه‌ركوێ و هه‌ر كات خه‌وت هات بخه‌وه‌»، چاو گه‌رمكردن بۆ چه‌ند خووله‌كێك له‌ ئوتومبیل یان له‌ شه‌مه‌ندوفێردا بێت نیشانه‌ی ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ له‌ش ماندوێتی ده‌رچووه‌، به‌ڵكو نیشانه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ش به‌ پێی پێویست ئیسراحه‌تی نه‌كردووه‌ و پێویستی به‌وه‌یه‌ ئه‌و قه‌رزی خه‌وه‌ی بدرێته‌وه‌ و قه‌ره‌بووی بكرێته‌وه‌.
3 – ده‌وترا «ڕه‌نگه‌ بتوانرێت جه‌سته‌ و مێشك ڕابهێنرێت له‌گه‌ڵ خه‌وی كه‌مدا» به‌وه‌ی كه‌ مێشك و جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌توانن خۆیان بگونجێنن یان فێری كه‌مخه‌ویی ببن، به‌ڵام توێژینه‌وه‌ نوێیه‌كه‌ ئه‌مه‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ ،چونكه‌ جه‌سته‌ به‌ چوار قۆناغی جیاوازی خه‌و دا تێده‌په‌ڕێت و ده‌توانێت ته‌واوی هێزی خۆی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ گواستنه‌وه‌ له‌ قۆناغی یه‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ خه‌وی سوكی پێده‌وترێت بۆ قۆناغی چواره‌م كه‌ پێی ده‌وترێت خه‌وی قوڵ پێویستی به‌ (25%) ی هه‌موو كاتی خه‌وه‌.
4- پرخه‌كردن بێزاركه‌ره‌، به‌ڵام هه‌موو جارێك زیانبه‌خش نییه‌، له‌ڕاستیدا پرخه‌ی زۆر و به‌ده‌نگی به‌رز نیشانه‌ی وه‌ستانی هه‌ناسه‌یه‌ له‌ كاتی خه‌ودا و ئه‌وه‌ش پشێوییه‌كی مه‌ترسیداره‌ و وا له‌ مرۆڤ ده‌كات به‌شه‌و چه‌ند جارێك كه‌سه‌كه‌ هه‌ڵسێت و به‌ڕۆژیش خه‌و بیباته‌وه‌.
پرخه‌كردن مه‌ترسی دیكه‌شی هه‌یه‌ ڕه‌نگه‌ ژیان بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، چونكه‌ مه‌ترسی تووشبوون به‌ نۆره‌ دڵێ و هه‌ناسه‌ توندی و به‌رزبوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و شێرپه‌نجه‌‌و شه‌كره‌ و نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله‌ و پشێووییه‌كانی هه‌ستكردن و ڕه‌فتاره‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.
5- خواردنه‌وه‌ی مه‌ی به‌ر له‌ نوستن یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ خه‌وتن
توێژینه‌وه‌ جیهانییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ بڕێكی كه‌می خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان باشه‌ بۆ ته‌ندروستیی.
به‌ڵام به‌ پێی توێژینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌، خواردنه‌وه‌ی مه‌ی ڕه‌نگه‌ یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ قۆناغی یه‌كه‌می خه‌وتن كه‌ خه‌وی سوكه‌، به‌ڵام له‌ قۆناغه‌كانی دیكه‌ی خه‌وتندا مرۆڤ هه‌راسان ده‌كات و مه‌گێزی ده‌شێوێنێت به‌ تایبه‌ت له‌ قۆناغی چواره‌می خه‌وتن كه‌ پێی ده‌وترێت خه‌وی قووڵ .
6- مانه‌وه‌ له‌ ناو جێگه‌دا به‌ چاوی نوقاوه‌وه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ نوستن.
ئه‌مه‌ ڕه‌نگه‌ بۆ ڕابردوو هه‌ندێك ڕاست بێت، به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا هیچ كه‌س ناتوانێت به‌ زۆر و بێ ئه‌وه‌ی خه‌وی بێت بچێته‌ ناو جێگه‌وه‌، چونكه‌ گه‌ر كه‌سێك خه‌وی نه‌یه‌ت و له‌ جێگه‌دا ڕاكشێت و چاوی بنوقێنێت ڕه‌نگه‌ زیاتر تووشی پشێویی بێت له‌ خه‌وتنه‌كه‌یدا وه‌ك له‌وه‌ی خه‌وی لێبكه‌وێت
6- كاتی خه‌وتن گرنگ نییه‌
ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره‌ له‌ ڕێنماییه‌ هه‌ڵه‌كان و كاریگه‌ریی نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر جه‌سته‌، پیسپۆڕانی بواری خه‌و ڕێنمایی ده‌كه‌ن، پێویسته‌ هه‌موو كه‌سێك خشته‌ی خه‌وتنی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كۆنترۆڵی سه‌عاتی بیۆلۆژی له‌شی خۆی بكات.
7- سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن له‌ ناو جێگه‌دا یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ حه‌وانه‌وه‌.
دیسان ئه‌وه‌ش بۆچوونێكی هه‌ڵه‌یه‌، چونكه‌ له‌ شاشه‌ی مۆبایل و كۆمپیوته‌ر و ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ جۆره‌ تیشكێكی شینی دره‌وشه‌دار ده‌رده‌چێت كه‌ جۆره‌ تێگه‌یشتنێك به‌ مێشك ده‌دات وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ پێی بڵێت هێشتا ڕووناكه‌ و پێویسته‌ به‌خه‌به‌ر بین، بۆیه‌ پسپۆڕان ڕێنمایی ده‌ده‌ن ، پێویسته‌ كاتێك ویستمان بخه‌وین هه‌موو جۆره‌ ئامێرێكی وه‌ك ته‌له‌فزیۆن و مۆبایل و كۆمپیوته‌ر له‌ خۆمان دور بخه‌ینه‌وه‌ یان بیانكوژێنینه‌وه‌.
8- سه‌رخه‌وشكاندنی نیوه‌ڕوان به‌سووده‌، هه‌رچه‌نده‌ زۆر له‌ ناوه‌نده‌ زانستییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن سه‌ر خه‌وشكاندن سوودی هه‌یه‌، به‌ڵام نابێت ئه‌و خه‌وتنه‌ كاتێكی زۆر بخایه‌نێت ، چونكه‌ له‌و حاڵه‌ته‌دا ئه‌وه‌ كاریگه‌ریی ده‌بێت‌و ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆی خه‌وزڕاندن له‌شه‌ودا.
9- بیركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونانه‌ی ده‌بینرێت نیشانه‌یه‌ بۆ خه‌وێكی باش.
توێژینه‌وه‌یه‌كی فه‌ره‌نسیی ده‌ریخستووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌و خه‌ونانه‌ی به‌ شه‌و ده‌یبینن به‌ ڕۆژ به‌ ته‌واوی بیریان بمێنێت، مانای ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و كه‌سه‌ چالاكیی ژیریی زۆر به‌رزه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ش بۆ خۆی خه‌وشه‌كه‌ی له‌وه‌دایه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ كاریگه‌ریی بۆ چۆنییه‌تی خه‌ویی كه‌سه‌كه‌ هه‌بێت

سه‌رچاوه‌: الصحه‌ والحیاه‌

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دارستانه‌كان گرنگن بۆ راگرتنی‌ هاوسه‌نگی‌ ژینگه‌ی‌ مرۆڤایه‌تی‌

نموونه‌ش دارستانه‌كانی‌ ئەمازۆن نه‌وزادی‌ موهه‌ندیس* به‌شی‌ دووەم •مه‌ترسیه‌كانی‌ سه‌ر ئه‌م ...