سەرەکی » وتار » ستران عه‌بدوڵڵا » مانشێت نەما!

مانشێت نەما!

مانشێت نەما رۆژنامەكان لەسەر پێكهێنانی حكومەت بیڵێن، سەپتایتڵ نەما تەلەفزیۆنەكان نها و بلەز و ئێستا و پاش كەمێكی تری خۆیانی پێگەرم بكەنەوە. ئەم حاڵە ئێمەشی گرتۆتەوە لە كوردستانی نوێ. هەڤاڵانی بەشی هەواڵ هەرچی سەلیقەی رۆژنامەنووسی هەیە بەكاریان هێنا لەسەر دواساتی دانوستانەكان. بەتایبەتی ئەمە بۆ رۆژنامەی بەرپرسیار و حزبی قورسترە كە دەبێت بەسەر پردی باریكی سیرات و تاڵە دەزووی (راستیی وتن و بەرپرسیاری وتن)دا تێپەڕ ببێت. وابێ كە پەیامی بێ ئومێدنەكردن بە خەڵك بگەیەنیت و لەدووتوێیدا راستیش بڵێی بێ ئەوەی بیشاریتەوە.
هەموو شتێك لە تەسریح و تەحلیل و تەعلیق، لە شرۆڤە و پڕۆژە وترا و ئیتر هیچ نەماوە مەراسیمی ئیمزا و پێكهێنانی حكومەت نەبێت.
راستە كە سەد ساڵی گفتوگۆ و دانوستاندن باشترە لە سەد دەقیقە شەڕ و ناكۆكی، بەڵام ئەوەش راستترە كە كاری خێر تا زوو بكرێت، باشترە. كاری حكومەتێكی تازە كە لایەنە سەرەكییەكان لەسەری پێكبێن، كارێكی خێرە بەتایبەتی ئەگەر لەم هەلومەرجەدا بێت كە ئیستحقاقاتی كوردستانی دوای ریفراندۆم و دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێ لە رێكخستنی پەیوەندییەكانی كوردستان و بەغدا، ئەركی قورس بخاتە سەر شان.
راستیی ئەوەیە كە سێگۆشەی پێكهاتنی حكومەت لە یەكێتی و پارتی و گۆڕان و پێویستیی ساغكردنەوەی ئەركەكانی هەریەكەیان هەر لە سەرەتاوە خۆی نمایان كرد. گرێدانەوەی ئەم سێگۆشەیەش بە :
-كوردستان لە ناوخۆ
-كوردستان لەگەڵ بەغدا
-كوردستان بۆ پێكهاتن لەسەر كەركوك
باشترین بژاردە بوو. پاكێجەكەی یەكێتی-ش هەر لەسەرەتاوە وای دەوت، ماباقی شتەكانی تر لە كورسی و ئیستحقاق و بەشی هەرلایەك، وردەكاریی ئەسڵی مەسەلەكەن.
لە مێژە دیزاینی پڕۆسەی سیاسی وا جێگیر بووە كە لابۆرییە بە قەبارەی ئایقۆنەكان و شێوەیان، باریكی و پانیی هێزەكان هەرچۆنێك بن، دواجار ئاوەكە لە یەك ئاستدا دەوەستێت.
لەبەرئەوە با كابینەی نۆ بێت و خولێكی تری حوكمڕانیی كوردستان ببینین، بە دەرس و دەوری هەر لایەنێكەوە كە داخۆ چی لە هەگبەدایە بۆ خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك لەم هەلومەرجەدا؟.
ئیتر با مانشێتەكانیش بۆ هەواڵی تر تەرخان بن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دۆسێی كەركوك دەجووڵێ؟

تا نیوەی ئەم هەفتەیە هەواڵەكان لەسەر دۆسێی كەركوك ئیحای ئەوە ...