سەرەکی » هەواڵ » لە خانەقین، یادی شەهیدانی هەڵبژاردن كرایەوە

لە خانەقین، یادی شەهیدانی هەڵبژاردن كرایەوە

لەڕێوڕەسمێكدا بەئامادەبوونی لێپرسراوی مەڵبەندی 8ی خانەقین‌و نوێنەرانی كورد لەئەنجومەنی نوێنەران‌و پارێزگای دیالەو كەسوكاری شەهیدان‌و لایەنە حكومی‌و حزبییەكان، پێنجەمین ساڵیادی شەهیدانی هەڵبژاردن لەمەڵبەندی 8ی خانەقینی (ی.ن.ك) كرایەوە.
لەڕێوڕەسمەكەدا، چەند وتارێك پێشكەشكران، لەوتەیەكدا مامۆستا موحسین عەلی ئەكبەر لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین، رایگەیاند: پێنج ساڵ لەمەوبەر، لەكاتێكدا میللەتەكەمان سەرقاڵی ئاهەنگ‌و هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن بوون، تیرۆریستان، دەستی چەپەڵیان گەیاندە میللەتەكەمان‌و لەتەقینەوەیەكی خۆكوژیدا، ژمارەیەك رۆڵەو تێكۆشەریان شەهید كردین. وتیشی: لەم رێوڕەسمەدا سەری رێز دادەنەوێنین بۆ كەسوكاری ئەو شەهیدە سەربەرزانەو تەواوی شەهیدانی میللەتەكەمان‌و وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش ئەو بەڵێنە دووپاتدەكەینەوە كە بەردەوام دەبین لەخەبات لەپێناوی سەرجەم مافەكانی گەلی كوردستان بەگشتی‌و بەتایبەتیش دانیشتووانە خۆشەویستەكەی خانەقین.
هەر لەڕێوڕەسمەكەدا، كەسوكاری شەهیدانی هەڵبژاردنی خانەقین، داواكاربوون لەحكومەتی هەرێمی كوردستان كە تەواوی ئەو كەسانەی دەستیان لەتەقینەوەكەدا هەبووەو ئێستا لە بەندیخانەكاندان‌و بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە، لە سێدارە بدرێن.

print

 7 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*