سەرەکی » وتار » لەتیف فاتیح فەرەج‌ » رزگار حەمەڕەوف

خورجە

رزگار حەمەڕەوف

1
گۆرانی گەورە شاعیری دڵشكاوی كورد بۆ دەروێش عەبدوڵا دەنووسێت
«لە بیتهۆڤن زیاتر بە ڕووحم ئاشنای وەڵڵا «
ئەوە جگە لەوەی هەڵنانی دەروێش عەبدوڵایەو گۆران داوادەكات رووحی كڵۆڵی تێكەڵی میوزیك بكات ، مانای ئەوەشە كە گۆران هەستێكی میوزیكی بەرزی هەبووە و زۆر ئاشنای بیتهۆڤنیش بووە ، قالە مەڕە بە شمشاڵەكەی جۆش و خرۆشی كوردەواری دەبزواندو ئێمەی مەست و خوماری ئەو سۆزو ئاوازە ناخهەژێنە پڕ ئازارە دەكرد، سەدای شمشاڵەكەی قالە لەو زۆزانەوە دێتە ئاران و لە كەركوكی بێنازو بەلەنگازی دەستی سیاسیەكاندا دۆنی هەناسەی كوڕیژگەیەكی زیتی میوزیكزانی وێندەر دەبێت .
«نەحەرفی مەكتەبێكت خوێند نە ئوستادێ‌ دەستی گرتی»
رزگار حەمە ڕەوف دەیەوێت درێژە بەم زنجیرەیە بدات لە دەروێ عەبدوڵاوە بۆ قالەمەڕەو لەویشەوە بۆ رزگار ، رزگارێك كە شكڵ و شێوەی ئامێرەكانی میوزیكی گرتوەو بووە بە داری مۆسیقا .
2
عەلی مەردانی هونەرمەندو شارەزاو ئوستادی مەقامات مۆسیقای بە هۆیەك بۆ مانەوەو ژیان و بەردەوامی سەیر كردووە ، ئەوە لە خۆڕانیە كە چینیەكان پێیان وایە دەشێت میوزیك مردوش زندوو بكاتەوە ، ما هەر میوزیك نیە ماری مار ئاسا دێنێتە سەماو دەروێشەكانی مەولانای رۆمیش كەلەلا دەكات .
مامۆستا عەلی مەردان لە گۆرانی» هەستە بابچین بكەین تەماشا»
لە بارەی گوێ‌ گرتن لە مۆسیقاوە دەڵێت :
هەستە گوێ‌ بدە نەغمەی مۆسیقا
لەم دووسێڕۆژەی دنیای بێ‌ بە قا
ئەو هەر بەوە ناوەستێ‌ دەفەرموێت :
كە گوێ‌ لە سەباو راستێ‌ بگری
بۆ حاڵی عاشق زووتر ئەگری
رزگار حەمەڕەوف لەو سەرچاوانەوە دەمانباتەوە بۆ دنیای شمشاڵ و باڵەبان و ئاوێزانی سازو سەمتورو جۆزەو تەمورەو تەمبورمان دەكات ، «ئەو لە نێو قەومێكی بەسیتا سنعەتی نەمری دەدا بە گوێمانداو دەمانباتەوە بۆ دنیای قالە مەڕەو عەلی مەردان و دەروێش عەبدوڵا .
3
ئەفسانەی 1900 كە من هەرگیز تێر لە تەماشاكردنی ناخۆم بە ئێمە دەڵێت جوانترین شەڕی دنیا شەڕی هونەرو میوزیك و ئەدەب و ئەفراندنە ، شەڕێك كە خوێن بە تەواوی دەمارەكانی لە شی مرۆڤدا دەگێڕێت ، نەك ئەو شەڕەی خوێنی مرۆڤەكان دەڕێنێتە سەر زەوی ، زەوی بە میوزیك خاوێن دەبێتەوە و بە شەڕ پیس ، رزگار ئەمڕۆ لە كوچەو كۆڵانە پۆخڵ و تۆزاویەكانی كەركوكا دەیەوێت بە میوزیك روحەكان پاكبكاتەوە ، تا روحەكان پاكنەبنەوە زۆر ئەستەمە شار لەو زبڵ و زاك و پاشەڕۆیە پاكبێتەوە .
با سیاسی و بەرپرسەكانی كەركوك لە مانگێكا رۆژێك تەرخان بكەن بۆ گوێ‌ گرتن لە پەیامە میوزیكیەكانی رزگارو هاوڕێكانی و ئاوڕێك لە شارە وێرانەكەیان بدەنەوە ، كە خەریكە جوانی بە یەكجاری تێیدا كۆچ دەكات هەر مەگەر رزگارو ئەوان نەهێڵن ئەو كۆچە ڕووبدات .

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

په‌ڵكانه‌و شوێنه‌كانی‌ تر

1 زه‌ڕه‌یه‌ك خاكی‌ وه‌ته‌ن ناده‌م به‌ قه‌سری‌ قه‌یسه‌ری‌ جۆگه‌له‌و ئاوی‌ ...