سەرەکی » هەمەڕەنگ » پێشبڕكێی (محه‌مه‌د شه‌وقی) جیهانی

خۆشنووسانی هه‌رێم لە

پێشبڕكێی (محه‌مه‌د شه‌وقی) جیهانی

مه‌ڵبه‌ندی توێژینه‌وه‌ی مێژو و هونه‌ر و ڕۆشنبیری ئیسلامی IRCICA‌ كه باره‌گاكه‌ی له‌شاری ئه‌سته‌نبوڵه‌. یه‌كێك له‌ كاره‌كانی مه‌ڵبه‌ندی ناوبراو سازدانی پێشبڕكێی جیهانییه‌ بۆ هونه‌ری خۆشنووسی بۆ گشت خۆشنووسانی جیهان.
شایانی باسە ئه‌م پێشبڕكێیانه‌ به‌سێ ساڵ جارێك سازده‌كرێت و هه‌ر پێشبڕكێیه‌ك ناوی خۆشنووسێكی كۆچكردوو له‌خۆده‌گرێت بۆ ڕێزلێنان له‌و كاره‌ هونه‌رییانه‌ی كه‌ به‌ ئه‌نجامیان گه‌یاندووه. یه‌كه‌م پێشبڕكێش ساڵی 1986 به‌ناوی خۆشنووسی داهێنه‌ری كورده‌وه‌ (حامید ئامه‌دی)ه‌وه‌ سازكرابوو. دوا پێشبڕكێش كه ‌ساڵی 2018 بەڕێوەچوو (11) هه‌مین پێشبڕكێیه‌ به‌ناوی خۆشنووسی كۆچكردوو (محه‌مه‌د شه‌وقی)ه‌وه‌ بوو كه‌ (613) خۆشنووس له‌ (38) وڵاتی جیهان به‌شدارییان تێداكرد به‌(833) تابلۆی خۆشنووسی له‌جۆری خه‌ته‌كانی (سولس، نوسخ، دیوانی، جه‌لی دیوانی، مه‌حه‌قیق، فارسی، كوفی)، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی تابلۆ سه‌ركه‌وتووه‌كانیش مه‌ڵبه‌ندی ناوبراو لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه‌ له‌چه‌ند مامۆستایه‌كی لێهاتوو له‌م هونه‌ره‌و له‌ 20ی نیسانی ئه‌مساڵدا ناوی خۆشنووسه‌ سه‌ركه‌وتوكان راگه‌یه‌ندرا كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ (5) پێنج خۆشنووسی كورد توانییان خه‌ڵات وه‌ربگرن له‌چوار جۆری خه‌تی (نوسخ، سولس، كوفی، مه‌حه‌قیق) کە بریتیبوون لە:
-1 فه‌رها یاسین- هه‌ولێر. خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له‌ خه‌تی كوفی.
-2 زیاد حه‌یده‌ر موهه‌ندیس- هه‌ولێر. خه‌ڵاتی سێیه‌م له‌ خه‌تی موحه‌قیق.
-3 فه‌همی ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د. سلێمانی- خه‌ڵاتی سێیه‌م له‌خه‌تی نوسخ.
-4 عه‌لی حه‌سه‌ن ئیبراهیم- رانیه‌. پاداشت له‌خه‌تی سولس.
-5 سیروام كه‌مال به‌رزنجی- سلێمانی. پاداشت له‌ خه‌تی نوسخ.

ئا: نه‌ریمان عوسمان

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ده‌مامكه‌كه‌ی‌ دارس خرایه‌ زیادكردنه‌وه‌

رۆیته‌رز ئه‌و كڵاوو ده‌مامكه‌ی‌ دارس فیده‌ر له‌ زنجیره‌ فلمه‌كانی‌ جه‌نگی‌ ...