سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » كه‌ركوك، فێستیڤاڵی شانۆی كه‌ركوك خولی جیهاد دڵپاك به‌ڕێوه‌چوو

كه‌ركوك، فێستیڤاڵی شانۆی كه‌ركوك خولی جیهاد دڵپاك به‌ڕێوه‌چوو

نووسینگه‌ی كه‌ركوك، هێمن ئه‌حمه‌د

«به‌شانۆ ده‌یسه‌لمێنین له‌بری رق‌و قینه‌ گوڵ ئه‌چێنین» ئه‌مه‌ دروشمی ده‌ستپێكی فێستیڤاڵی شانۆی كه‌ركوك… خولی جیهاد دڵپاك بوو،كه‌ئێواره‌ی رۆژی 1/5/2019، به‌ئاماده‌بوونی خالید دۆسكی وه‌زیری رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی رێكخستنی (ی.ن.ك)و خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردو جیهاد دڵپاك‌و به‌ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی سه‌دو په‌نجا هونه‌رمه‌ندی میوان‌و شانۆكار، فێستیڤاڵیشانۆی كه‌ركوك له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو.
فێستیڤاڵه‌كه‌ ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌شت گروپ به‌شانۆگه‌ری جۆراو جۆر به‌شدارده‌بن، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان‌و هه‌ردوو پارێزگای به‌غداو به‌سڕه‌ش به‌شدارییان له‌فێستیڤاله‌ كرد.

كه‌ركوك مێژووی دێرینی هه‌یه‌ له‌شانۆ
سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی مه‌ڕاسیمی فێستیڤاڵه‌كه‌ خالید دۆسكی وه‌زیری رۆشنبیری‌و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌شكردو وتی: شانۆكارانی كه‌ركوك، سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌، به‌غدا، دهۆك… زۆر خۆشحاڵم كه‌ له‌شاری كه‌ركوك ئه‌مجۆره‌ فێستیڤاڵه‌ سازده‌كرێت، چونكه‌ شانۆ په‌یامی ئاشتی‌و برایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ ژیانه‌، شانۆ گرنگی زۆری هه‌یه‌ له‌هۆشیاركردنه‌وه‌ كۆمه‌ڵگه‌، لای هه‌مووان روون ‌و ئاشكرایه‌ كه‌ركوك مێژووێكی دێرینی هه‌یه‌ له‌ڕووی شانۆگه‌ریه‌وه‌، ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش باس بكه‌م وا له‌یادی سه‌د ساڵه‌ی شانۆگه‌ری عیراق نزیك ده‌بینه‌وه‌و كه‌ركوكیش ئه‌و عه‌یامه‌ به‌شانۆگه‌ری كوردی‌و كوردستانی به‌شداری كارایكردوه‌ له‌مێژووی شانۆگه‌ری عیراق، بۆیه‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ ده‌بێته‌ هاندانێكی به‌هێز بۆ شانۆكاران تاوه‌كو تواناكانی خۆیان به‌كار بهێنن.
له‌م فێستیڤاڵه‌دا ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵیه‌ شانۆكارانی به‌غداو به‌سڕه‌ش به‌شانۆگه‌ری به‌شدارن‌و ئه‌مه‌ش هه‌لێكی باشه‌ بۆ سوود وه‌رگرتن له‌ئه‌زمون‌و گۆڕینه‌وه‌ی بیرو رای یه‌كتر، هه‌روه‌ك چۆن له‌فیستیڤاڵه‌كه‌دا جه‌خت له‌په‌یامی ئاشتی‌و پێكه‌وه‌ ژیان كراوه‌، شانۆش هه‌ر له‌ئه‌زه‌له‌وه‌وله‌گه‌ڵ دروستبوونی مرۆڤدا مرۆڤ غه‌ریزه‌ی نواندنی تێدا به‌دی ده‌كراوه‌، بۆیه‌ گه‌رهاتوو شارێك یان كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌ڕووی سیاسی‌و بازرگانی… هتد پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه‌ بینی ئه‌وه‌ ده‌توانم بڵێم هونه‌ر به‌گشتی‌و شانۆ به‌تایبه‌تی ده‌توانێت كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و پێش ببات.
هاوكات بابه‌كر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆشنبیری سلێمانی وتارێكی پێشكه‌ش كردو وتی: كه‌ركوك پێویستی به‌هاوكاری جددیه‌و ئێمه‌ش هاوكاری ته‌واویان ده‌كه‌ین، راسته‌ له‌كه‌ركوك ناكۆكی سیاسی هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ڕووی هونه‌رییه‌وه‌ ناكۆكی به‌دی ناكرێت، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی خۆشحاڵیه‌ بۆ سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندان، چونكه‌ ئه‌و نمایشانه‌ی له‌م فێستیڤاڵه‌دا پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كراسه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوكبوون به‌بێ جیاوازی.
دواتر له‌لایه‌ن هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو جیهاد دڵپاك چه‌پكه‌ گوڵی جیهاد دڵپاد به‌خشرایه‌ رێكخه‌رانی فێستیڤاڵه‌كه‌و ده‌ستخۆشیانی لێكردو وتی: هونه‌رمه‌ند ته‌نیا موڵكی خۆی نه‌بوو، به‌ڵكوو موڵكی هه‌مووان بوو، بۆیه‌ وه‌ك خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ند جیهاد دڵپاك زۆر خۆمان به‌خۆشحاڵ ده‌زانین كه‌ناوبرا خزمه‌تێكی زۆری به‌ هونه‌رو شانۆ كردووه‌.
دواتر له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی موزسیان رزگار حه‌مه‌ ره‌ئۆف پارچه‌ موزیكێك پێشكه‌ش كرا.
هاوكات له‌لایه‌ن تیپی میللی برایه‌تیه‌وه‌ نمایشێكی هه‌ڵپه‌ركێ پێشكه‌شی كراو پێش كۆتایی هێنانی فێستیڤاڵه‌كه‌ گرته‌یه‌كی فیدیۆیی له‌سه‌ر ژیاننامه‌ی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردو جیهاد دڵپاك له‌سه‌ر داتاشۆوه‌ نمایشكرا كه‌به‌رهه‌می كه‌ناڵی میدیایی كه‌ركوك بوو.
له‌كۆتایی فێستیاڵه‌كه‌شدا یه‌كه‌م نمایشی شانۆگه‌ری له‌لایه‌ن گروپی كاتی هونه‌ره‌وه‌ شانۆی «دونیا»ی نمایشكرد كه‌ له‌ده‌رهێنان‌و سینۆگرافیا ئالان هیوایه‌و له‌نوسینی عه‌لی عه‌بدولنه‌بی زه‌یدییه‌و وه‌رگێڕانی مه‌ریوان زه‌نگه‌نه‌یه‌.

كه‌ركوك كه‌ڵه‌ هونه‌رمه‌ندو شانۆكارو كه‌سی به‌توانای تێدا
له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌ڤاڵ ئاسۆ مامه‌ند لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دوو رێكخستنی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان به‌كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: «ده‌ستخۆشی له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ هاوكاریكردن كه‌ركوك، فێستیڤاڵه‌كه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌شاری كه‌ركوك شارێكی پێكه‌وه‌ ژیانه‌، چونكه‌ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی كه‌ركوك به‌شدارییان تێدا كردووه‌، جگه‌ له‌وه‌ش به‌شداربوان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق‌و هه‌رێمی كوردستان به‌شانۆگه‌ری به‌شداریان كردووه‌ ئه‌مه‌ش جێگه‌ی دڵخۆشیه‌ بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك، ئه‌وه‌ی له‌فێستیڤاڵه‌كه‌ سه‌رنجی راكێشیان هه‌ڵپه‌ركێكه‌ بوو كه‌گوزارشتی له‌سه‌رجه‌ پێكهاته‌كانی كه‌ركوك ده‌كردو ئاماژه‌یه‌ك بوو كه‌ له‌م شاره‌ پێكه‌وه‌ ژیان به‌رپابووه‌ هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی‌ له‌و هونه‌رمه‌ندان كرد كه‌ له‌شاره‌كانی تره‌وه‌ سه‌ردانی ئه‌م فێستیڤاڵه‌یان كردووه‌، ئێمه‌ش وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان‌و وه‌كو جه‌ماوه‌ری كه‌ركوك هه‌ر چییه‌ك له‌تواناماندا هه‌بێت بۆ خزمه‌تكردنی هونه‌رو شانۆ‌و فێستیڤاڵ پشتیوانیان ده‌بین‌و دریغی ناكه‌ین، هیواشی خوازت ئه‌مه‌ دوا فێستیڤاڵ نه‌بێت، به‌ڵكوو كاری باشتری به‌دوا بێت، چونكه‌ له‌دێر زه‌مانه‌وه‌ كه‌ركوك كه‌ڵه‌ هونه‌رمه‌ندو شانۆكارو كه‌سی به‌توانای تێدا هه‌ڵكه‌وتووه‌، بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ جارێكی دی ئه‌مكارانه‌ گرنگیان پێ بدرێته‌وه‌و كه‌ركوك بێبه‌ش نه‌كردێت‌و ئه‌م جۆره‌ مه‌راسیمانه‌ گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ بۆ كه‌ركوك‌و كه‌ركوكیه‌كان.

كه‌ركوك به‌رده‌وام ده‌كه‌وێته‌ به‌ر شاڵاوی حكومه‌تی به‌غداو هه‌رێم
له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌رهێنه‌ر ناسر حه‌سه‌ن كه‌ئاماده‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ بووبه‌كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: «ئاشكرایه‌ كه‌ركوك مێژوویه‌كی گه‌وره‌و ژێرخانی له‌ڕووی هونه‌ریه‌وه‌ هه‌یه‌و به‌تایبه‌تی بینه‌ر، ئه‌مه‌ دووه‌م جاره‌ سه‌ردانی ئه‌م سه‌نته‌ره‌ ده‌كه‌م،جاری یه‌كه‌م به‌نده‌ نمایشی فیلمی خۆڵه‌مێشی نمایشكردو جاری دووه‌میش بینه‌ری ئه‌م فێستیڤاڵه‌یه‌، فێستیڤاڵه‌كه‌ بینه‌رێكی به‌رچاویهه‌بوو ئه‌مه‌ش جێگه‌ی دڵخۆشییه‌و هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندێكی زۆرله‌ئاسته‌ باڵاكانله‌م فێستیڤاڵه‌ئاماده‌ بوون ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌شاری كه‌ركوك ئه‌زمونێكی گه‌وره‌و مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه‌ له‌ڕووی هونه‌رییه‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئێستا كه‌ركوك له‌دۆخی سیاسی ناله‌باردایه‌و به‌رده‌وام ده‌كه‌وێته‌به‌ر شاڵاوی حكومه‌تی به‌غداو حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مكاره‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ له‌م شه‌ش مانگه‌ی دوایدا ده‌بینین جموجۆڵێكی رۆشنبیریی‌و هونه‌ریی گه‌وره‌ له‌م شاره‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت».
وتیشی: «هونه‌رمه‌ند جیهاد دڵپاد ناوێكی گه‌وره‌یه‌ له‌هونه‌ری كوردی‌وبه‌رده‌وام خزمه‌تی گه‌وره‌ی كردوه‌ له‌بواری دراماو شانۆی كوردیدا، جیهاد دڵپاك خۆی كوڕی ئه‌م شاره‌یه‌و خزمه‌تێكی باشی به‌م شاره‌ش گه‌یاندووه‌، ناوبراو له‌سه‌ره‌تای ساڵانی حه‌فتادا له‌كه‌ركوك كاری درامای كردووه‌و هه‌روه‌ها له‌ته‌له‌فزیۆنی به‌غداش كاری هونه‌ری ئه‌نجامداوه‌وبه‌رده‌وام بووه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یوه‌ندییه‌كی باشی هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی شاری كه‌ركوك جا چی ئه‌وانه‌ی هاوته‌مه‌نی خۆی بوونه‌و ئه‌وانه‌ش گه‌نج بوون، بۆیه‌ مافی خۆیه‌تی‌وده‌بێت شانازی بكه‌ین كه‌ ئه‌م فێستیڤاڵه‌ به‌ناوی ئه‌و كه‌ڵه‌ هونه‌رمه‌نده‌وه‌ ناونراوه‌، به‌ڵام مه‌خابن كه‌تووشی نه‌خۆشی بوو روحی سپارد.

كه‌ركوكیه‌كان هه‌میشه‌ وه‌فادار بوونه‌
له‌وباره‌یه‌وه‌ خاتوو سۆما جیهاد دڵپاك به‌كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: «وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ند جیهاد دڵپاك ده‌ستخۆشی له‌یه‌كه‌ به‌ یه‌كه‌ی رێكخه‌ران‌و ئاماده‌بوانی فێستیڤاڵه‌كه‌ ده‌كه‌ین، هه‌ڵبه‌ته‌ جێگه‌ی خۆشحاڵیه‌ بۆ ئێمه‌ كه‌ له‌شاره‌ جوانه‌كه‌ی كه‌ركوك هه‌موو كات به‌گه‌وره‌یی خۆیان روحی جیهاد دڵپاك به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌و ئێستا ئێمه‌ ئاسوده‌ین كه‌ كه‌سانه‌ی به‌وه‌فا ماون‌و بتوانن رێبازه‌كه‌ی جیهاد دڵپاك بگره‌نبه‌رو به‌رده‌وام بن‌و رێز له‌ماندوبوونی جیهاد دڵپاك بگرن، بۆیه‌ هیوادارم بشتیوان‌و رێز له‌و هونه‌رمه‌نده‌ دڵسۆزانه‌ش بگیردرێت كه‌ئێستا له‌ژیان ماون، نه‌ك له‌دوای مردنیان.

ئاماده‌بوانی خۆشحاڵیان كردین
له‌وباره‌یه‌وه‌ سیروان بێلانه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیریی‌و هونه‌ریی كه‌ركوك به‌كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: «دوای ماندوبوونێكی زۆر توانرا فێستیڤاڵی شانۆی كه‌ركوك .. خولی جیهاد دڵپاك به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نین، كۆی نمایشه‌كان هه‌شت نمایشن، به‌ڵام ئاماده‌بوان زۆر خۆشحاڵیان كردین».
وتیشی: «كه‌ركوك به‌دوو نمایشی شانۆیی به‌شداری له‌فێستیڤاڵه‌كه‌ ده‌كه‌ن ئه‌ویش «نمایشی دونیا»،یه‌. له‌ده‌رهێنان‌و سینۆگرافیا «ئالان هیوا»یه‌،و له‌نوسینی «عه‌لی عه‌بدولنه‌بی زه‌یدی»ه‌،و له‌وه‌رگێڕانی «مه‌ریوان زه‌نگه‌نه‌»یه‌،و له‌نواندنی هه‌ریه‌ك له‌ (حوسێن عه‌لی، هێمن عومه‌ر، عه‌لی نامیق، چرۆ كامیل) كه‌ له‌یه‌كه‌م رۆژی فێستیڤاڵه‌كه‌ نمایشكرا، هه‌ر هه‌مان ئێواره‌ كاتژمێر حه‌وتیئێواره‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆیهه‌ولێر نمایشی شانۆیی «سكواد» له‌ئاماده‌كردن‌و ده‌رهێنانی «یونس عوسمان»ه‌، وه‌رگیراوه‌ له‌ده‌قی ئێمه‌ پاره‌ ناده‌ین ـ داریۆفۆ و له‌نواندنی هه‌ریه‌ك له‌ (حه‌بیبه‌ عه‌بدوڵڵا، عه‌لی زۆراب، ئاشنا كه‌مال، هۆزان كاروان، محه‌مه‌د ئیسماعیل، سه‌بریه‌ عه‌بدوڵڵا، ره‌یان شۆڕش، بنیاد فه‌رحان، عه‌لی كه‌مال، به‌شیر جه‌مشید)ه‌، نمایش كرا.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 2/5 كاتژمێر پێنجی ئێواره‌ له‌هۆڵی چالاكی قوتابخانه‌كانی كه‌ركوك گروپی مونته‌دای شانۆ به‌غدا نمایشی شانۆیی «تحویر» كه‌ له‌ده‌رهێنانی عه‌لی سوبه‌یحه‌و له‌نوسینی عه‌لی عه‌بدولنه‌بی زه‌یدیه‌و كاری نواندن (كازم عه‌باس، ئه‌حمه‌د موته‌یری، عه‌بدوڵڵا ویسام، زه‌یدون كه‌ریم، محه‌مه‌د نه‌بیل)ه‌، نمایشكرد. هه‌ر هه‌مانڕۆژ گروپی زانكۆو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شانۆی دهۆككاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌ له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری كه‌ركوك نمایشی شانۆیی «دینۆ»ی نمایشكرد كه‌ له‌نوسین‌و ده‌رهێنانی مه‌سعود عارفه‌و كاری نواندن بریتی بوون له‌ (محه‌مه‌د عه‌بدولعه‌زیز، عه‌بدولسه‌لام ره‌مه‌زان، فرسه‌ت عه‌زیز، هۆگر زاهیر) بوون.
رۆژی هه‌ینی 3/5 كاتژمێر پێنجی ئێواره‌ له‌هۆڵی چالاكی قوتایخانه‌كانی كه‌ركوك گروپی ستۆدیۆی ئه‌كته‌ری سلێمانی له‌هۆڵی سیروان تاڵه‌بانی نمایشی شانۆیی «به‌روه‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی تر» نمایشكرد كه‌ له‌ده‌رهێنانی ئه‌ژین حه‌مه‌ نوریه‌و له‌ئاماده‌ كردنی یاسین قادر به‌رزنجیه‌، وه‌رگیراوه‌ له‌ (رحله‌ الصحون الگائره‌)ی قاسم محه‌مه‌د، كاری نواندن بریتی بوون له‌هونه‌رمه‌ندان (ئه‌ژین حه‌مه‌ نوری، سالار ماهیر، ب. به‌رهه‌م، غه‌فور عه‌بدوڵڵا) بوون. هه‌مانڕۆژ گروپی پانتایی شانۆیی واڵا- هه‌ڵه‌بجه‌، نمایشی شانۆیی «له‌دایكبوونی زیندان» له‌نوسین‌و ده‌رهێنانی راڤیار نه‌وزاده‌و كاری نواندن بریتی بوون له‌ (خه‌ڵات نه‌وزاد، شێنێ حه‌یده‌ر، شنیا هۆشیار، كاوات هادی، ته‌ها ئه‌ڵاكه‌ره‌م، به‌رزی حوسێن) بوون.
رۆژی شه‌ممه‌ 4/5 كاتژمێر چواری ئێواره‌ له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری كه‌ركوك، گروپی زانكۆی به‌سڕه‌ نمایشی شانۆیی (افتراچ ما حدپفعلا) كه‌ له‌ده‌رهێنانی حوسام كه‌ریمه‌و له‌نوسینی عه‌لی عه‌بدولنه‌بی زه‌یدیه‌و له‌كار نواندن بریتی بوون له‌ (عه‌بدولجه‌بار عه‌بدولوه‌هاب، محه‌مه‌د عه‌بدولستار، مورته‌زا سه‌رمه‌د، عه‌بای عه‌بدلساده‌، محه‌مه‌د خه‌ڵه‌ف، مونیر شاكر، موئه‌یه‌د كه‌ریم)بوون، هه‌ر له‌دوای نمایشه‌كه‌ش كۆڕی ره‌خنه‌یی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. هه‌ر هه‌مانڕۆژ كاتژمێر شه‌ش‌و سی خوله‌ك تیپی شانۆی سێكانی ی كه‌ركوك له‌هۆڵی چالاكی قوتابخانه‌كان نمایشی شانۆی «سه‌راب» كه‌ له‌نوسینی دڵشاد مسته‌فایه‌و سینۆگرافیاو ده‌رهێنانی رێبین قادره‌، كاری نواند بریتی بوون (هوداجه‌لال، عه‌لی جومعه‌، عادل چاوشین، حه‌یده‌ر عه‌لی، محه‌مه‌د فه‌رهاد) بوو. به‌هه‌مان شێوه‌ له‌كۆتایی نمایشه‌كه‌دا كۆڕی ره‌خنه‌یی رێكخرا.

هه‌شت تیپی شانۆیی به‌شدار بوون
له‌وباریه‌وه‌ شكۆ عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری فێستیڤاڵه‌كه‌ به‌كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: «فێستیڤاڵه‌كه‌ نزیكه‌ی 150 میوان وه‌ك هونه‌رمه‌ندی له‌خۆ گرتبوو، جگه‌ له‌وه‌ش هه‌شت تیپی شانۆیی له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق به‌شداریان له‌فێستیڤاڵه‌كه‌ كردووه‌، ئامانجی ئێمه‌ له‌پاڵ نمایشه‌ شانۆییه‌كان خستنه‌ڕووی ئه‌و وێنه‌ شێواوه‌ سیاسیانه‌یه‌كه‌ده‌ره‌وه‌ كه‌ركوك به‌كوردو عه‌ره‌ب‌و توركمان له‌سه‌ر ژیانی كه‌ركوك دروستیان كردووه‌و ئامانجمان چاك كردنی ئه‌و وێنه‌ شێواوه‌یه‌و ده‌مانه‌وه‌ێت بڵێن: ژیان ته‌نیا له‌ وێنه‌ سیاسیه‌كاندا نییه‌، به‌ڵكو ژیان له‌ێنه‌ی هونه‌رمه‌ندو شانۆكاره‌وه‌یه‌ كه‌ كوردو عه‌ره‌ب‌و توركمان گه‌وره‌ترین كه‌رنه‌ڤاڵی شانۆییان له‌كه‌ركوك سازكردوه‌و تێدا به‌نرخترین خه‌ڵاتی ئاڵتۆنی‌و رێزلێنان دابه‌ش ده‌كه‌ن به‌سه‌ر تیپه‌ براوه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه‌دا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

مــه‌ره‌كــه‌بی ئاســمانی

حسب الله یحیی‌ پێشكه‌شه‌ به‌ رۆحی شاعیر عه‌باس به‌دری له‌ ...