سەرەکی » هەمەڕەنگ » هەولێر، ماڵی كتێب دامەزرا

هەولێر، ماڵی كتێب دامەزرا

رۆژی 4/5/2019 لەهۆڵی‌ شەهید مەهدی خۆشناو لەهەولێر، بەهاوكاری لقی هەولێری یەكێتی نووسەرانی كورد ماڵی‌ كتێب بەبۆنەی دامەزراندنییەوە مەراسیمێكی شیعر خوێندنەوەو كتێب دابەشكردن و رێزلینانی بۆ ژمارەیەك لەشاعیران و نووسەران رێکخست.
لەو مەراسیمەدا هەریەك لە شاعیران (ئیسماعیل بەرزنجی، محەمەد قادر، ئاریانا ئیبراهیم، ئەسكەندەر زرار، هاوژین حەسەن، بژار حەكیم، ئاورنگ بەرزنجی، خانزاد سەعدی) شیعریان خوێندەوە. دواتر ژمارەیەك لەشاعیرو نووسەران خەڵاتی رێزلیینانیان پێبەخشرا، لەكۆتایی مەراسیمەکەدا ماڵی كتێب یەكەم بەرهەمی چاپكراوی خۆیان کە كۆمەڵە شیعرێک بوو بەناوی (ئەلف)و بەرهەمی سی و یەك شاعیرە بڵاوكردەوە.
سەبارەت بە دامەزراندن و كاروچالاكییەکانیان، سافی مەلا زادە یەكێک لەئەندامانی ماڵی كتێب وتی: ئێمە وەک کۆمەڵێک شاعیرو نووسەر پرۆژەیەكمان بۆ كۆمەك و دەستگیرۆییكردن دامەزراندو ناومان لینا (ماڵی كتێب)، ئەم ماڵە هەموو هەوڵێكی بۆ ئەدەب و فەرهەنگەو دەیەوێ‌ شیعرو چیرۆك و رۆمان و كارە فەرهەنگییەكانی نووسەران چاپبكات هەتا بتوانین لەم رێگەیەوە دەرفەتێكی خۆبەخشانە بۆ نووسەران و شاعیران بڕەخسێت تاکو بەرهەمی ئەندێشەو شەونخوونی و ماندووبوونیان لەسەر رەفەو ژێر تەپوتۆزی نەبوونیدا نەمێنێتەوە.

سەباح شوكر

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ده‌مامكه‌كه‌ی‌ دارس خرایه‌ زیادكردنه‌وه‌

رۆیته‌رز ئه‌و كڵاوو ده‌مامكه‌ی‌ دارس فیده‌ر له‌ زنجیره‌ فلمه‌كانی‌ جه‌نگی‌ ...