سەرەکی » هەواڵ » گرنگیدان بە پێشخستنی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا

سەرۆك كۆمار:

گرنگیدان بە پێشخستنی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا

سەرۆك بەرهەم ساڵح جەخت لەهەماهەنگی وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق‌و زانكۆكانی كوردستان دەكاتەوە، بەتایبەت دابینكردنی پسپۆڕیی دەگمەن‌و پێشخستنی بواری خوێندنی ماستەر و دكتۆرا.
ئەم جەختكردنەوەیەی د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، لەمیانی پێشوازی لە د.قوسەی سوهەیل وەزیری خوێندنی باڵای عیراق‌و شاندێكی زانكۆی كۆیە، هات‌و تەئكیدیشی لەسەر پێویستیی پێشخستنی خوێندنی باڵاو پێدانی ئازادی‌و دەسەڵاتی زیاتر كردەوە بۆ زانكۆكان بەشێوەیەك بواری ئەوەیان بۆ بڕەخسێت كە بەگوێرەی پێویستیی بازاڕی كارو دامودەزگا فەرمییەكان كادیری پسپۆڕ پێبگەیەنن.
لە‌تەوەرێكی تری دیدارەكەدا، سەرۆك كۆمار، رێنوێنی كردن كە جۆرێك لەهەماهەنگی رەچاوبكرێت لەنێوان پێویستیی بازاڕ بۆ كادیری پسپۆڕو بەش‌و پسپۆری زانكۆكان بۆ ئەوەی دەرچوانی زانكۆ دوای تەواوكردنی خوێندن، تواناو كارامەیی ئەوەیان هەبێت لەكەرتی تایبەت‌و بازاڕی ئازاد، كارو دەرفەتی دامەزراندن‌و ئیشكردنیان هەبێت، هاوكات تایبەتمەندیی ناوچەكانیش لەكردنەوەی بەش‌و كۆلیژەكان، لەبەرچاوبگیرێت. لەبارەی پێویستی‌و گرنگیی هەماهەنگی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق‌و زانكۆكانی كوردستان، سەرۆك كۆمار راوێژكارێكی سەرۆكایەتیی كۆماری راسپارد، كە هەماهەنگی لە‌نێوانیاندا بكات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەرۆك كۆمار: پاراستنی ئاسایش ‌و سەقامگیریی لە عیراق و ناوچەكەدا

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە دێڤد شینكەر یاریدەدەری ...