سەرەکی » مانشێت » فراكسیۆنەكان لەسەر ״كاراكردنەوەی سەرۆكایەتیی هەرێم״ رێكەوتن

ئەمڕۆ پەرلەمان دەنگی لەسەر دەدات

فراكسیۆنەكان لەسەر ״كاراكردنەوەی سەرۆكایەتیی هەرێم״ رێكەوتن

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی: دانانی دوو جێگر بۆ سەرۆكی هەرێم جێگیر كرا

هەولێر، تەها عەبدوڵڵا

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 8/5/2019، پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و دەنگ لەسەر پێشنیازی یاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بدات. دوێنێش لیژنەی یاسایی پەرلەمان كۆبۆوە و فراكسیۆنەكان لەسەر كاراكردنەوەی سەرۆكایەتیی هەرێم رێكەوتن.
بەپێی راگەیەنراوی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان «كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان سەعات 11 ی پێشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت». بەرنامەی كاری دانیشتنەكەش بریتییە لە دەنگدان لەسەر «پێشنیازی یاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان-عیراق و هەمواری شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك تا پەسەندكردنی دەستوور».

لیژنەی یاسایی كۆبۆوە
لەبارەی كۆبوونەوەی دوێنێی لیژنەی یاساییەوە، عەباس فەتاح ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لە كۆبوونەوەی لیژنەی یاساییدا دانانی دوو جێگر بۆ سەرۆكی هەرێم لە پڕۆژەی كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێم جێگیر كرا. وتیشی: بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و لە كۆبوونەوەكەدا سەرجەم فراكسیۆنەكان بەشدار دەبن و دەنگ لەسەر پەسەندكردنی پڕۆژەی كاراكردنەوەی سەرۆكایەتیی هەرێم دەدرێت.

״تێگەیشتنی تەواو لەنێوان فراكسیۆنەكاندا دروست بووە״
هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانیش لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن وتی: رێكەوتنی باش لە نێوان لایەنەكان و تێگەیشتنی تەواو لەنێوان فراكسیۆنەكاندا دروست بووە و بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا كۆببێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەی كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێم. وتیشی: بەگوێرەی رێكەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەكان، سەرۆكی هەرێم دوو جێگری دەبێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەمڕۆ وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

״گفتوگۆ لەبارەی دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر ...