سەرەکی » هەواڵ » سەرۆك كۆمار: پاراستنی بەرژەوەندییەكان و كاری هاوبەش

سەرۆك كۆمار: پاراستنی بەرژەوەندییەكان و كاری هاوبەش

ئێوارەی 7/5/2019، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، لەگەڵ مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كۆبۆوە.
سەرۆك بەرهەم ساڵح لە دیدارەكەدا جەختیكردەوە كە پەیوەندیی و هەماهەنگیی ستراتیژیی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ عیراق گرنگە، هەروەها پابەندبوونی عیراقیشی بە سیاسەتی راگرتنی هاوسەنگی و هاریكاری لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە لە ناویشیاندا ئێران لە گشت بوارەكاندا دووپاتكردەوە. تەئكیدیشی لە پەیوەندییەكی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی دۆستدا كردەوە لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییەكان و كاری هاوبەش. ئاماژەی بەوەشكرد: عیراق رۆڵی سەرەكیی خۆی دەگێڕێت لە ناوچەكەدا، شوێنێكیش دەبێت بۆ بەیەكگەیشتنی هەمووان لە رێگەی لێكگەیشتن و دیالۆگ و نەهێشتنی بارگرژی و ناكۆكییەكان.
لەلای خۆیەوە، مایك پۆمپیۆ رۆڵی عیراقی لە ناوچەكەدا بەگرنگ وەسفكرد، هاوكات هەوڵەكانی عیراقی بۆ سەقامگیریی ئاسایش و راكێشانی سەرمایەگوزارانی بیانی و پەیوەندییە دووقوڵییەكانی لەگەڵ ئەمریكا بەرزنرخاند.
شایانی باسە، وەزیری دەرەوەی عیراق و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە وەكالەت و باڵیۆز دایڤید ساترفیڵد ئامادەی دیدارەكە بوون.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەرۆك كۆمار: پاراستنی ئاسایش ‌و سەقامگیریی لە عیراق و ناوچەكەدا

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە دێڤد شینكەر یاریدەدەری ...