سەرەکی » هەواڵ » ״سەرۆكایەتیی هەرێم״ كارا كرایەوە

بە دەنگی 89 پەرلەمانتار

״سەرۆكایەتیی هەرێم״ كارا كرایەوە

لە دانیشتنی دوێنێی پەرلەمانی كوردستاندا، پێشنیازی یاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان- عیراق ‌و هەمواری شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك تا پەسەندكردنی دەستوور، بە دەنگی 89 پەرلەمانتار پەسەند كرا.
بەپێی مادە پەسەندكراوەكان «سەرۆكی هەرێم دوو جێگری دەبێت ‌و لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە دەسەڵاتەكانیان دیاری دەكرێت».

دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆكی هەرێم دەكرێتەوە
سەلما فاتیح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی سەوز بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: دوای پەسەندكردنی یاساكە، دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆكی هەرێم دەكرێتەوە و ئەگەری هەیە لە ماوەی كەمتر لە دوو هەفتەدا سەرۆكی هەرێم هەڵبژێردرێت، دواتر سەرۆكی حكومەت بۆ پێكهێنانی كابینەی داهاتوو رادەسپێردرێت. وتیشی: خواستی فراكسیۆنی سەوز لە ناو پێشنیازەكەدا جێگیر كراو بە زۆرینەی دەنگ پەسەندكرا.

سەرۆكایەتیی پەرلەمان هەڵسەنگاندن بۆ كاندیدەكان دەكات
هەروەها سەرۆكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: دوای پەسەندكردنی ئەو یاسایە، لە ماوەی سێ رۆژدا دەرگای خۆپاڵاوتنی كاندید بۆ سەرۆكی هەرێم دەكرێتەوە، دوای دوو رۆژیش لەلایەن سەرۆكایەتیی پەرلەمانەوە هەڵسەنگاندن بۆ كاندیدەكان دەكرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكان: چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر

لەكۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكانی عیراقدا، جەخت لەپێویستیی چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان ...