سەرەکی » هەمەڕەنگ » سینەماکارانی روسیا، ئازه‌ربایجان، کا‌زاخستان و ئه‌فغانستان له فێستیڤاڵی وارش بوون

سینەماکارانی روسیا، ئازه‌ربایجان، کا‌زاخستان و ئه‌فغانستان له فێستیڤاڵی وارش بوون

به‌ ئاماده‌بوونی چه‌ندین میوان له‌ وڵاتانی روسیا، ئازه‌ربایجان، کازاخستان و ئه‌فغانستان؛ نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی «وارش» له‌ پارێزگای مازه‌نده‌ران، میوانداری هونه‌رمه‌ندانی به‌ستێنی شارستانیه‌تی میراتی هاوبه‌ش و ده‌ریای كاسپیه‌ن بوون.
به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی نۆهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی «وارش»، هونه‌رمه‌ندان و سینه‌ماكارانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ده‌ریای كاسپیه‌ن و بوارو به‌ستێنی شارستانییه‌تی میراتی هاوبه‌ش بۆ به‌شداریكردن له‌نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی «وارش» میوانی پارێزگای مازه‌نده‌ران بوون.
«ئەنتۆن لابچێنكۆ» ئاوازدانه‌رو «ئایدا سۆبۆلۆوا» سینه‌ماكار، «ئیدوارد پیچۆگین» سه‌رۆكی لینین فیلم و «مارینا تۆرۆپیگینا» به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌داڕشتنی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی مۆسكۆ له‌ میوانانی روسی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی «وارش» بوون.
هه‌روه‌ها «سێرگی دورۆتسۆی»، «ڤێرۆنیكا دورۆتسۆی» و «ڤلادیمیر تیۆلكین» سینه‌ماكارانی وڵاتی کازاخستانن كه‌ میوانی نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی «وارش» بوون.
هه‌روه‌ها «نۆفال محه‌مه‌دۆف»، «غوڵامڕه‌زا جه‌عفه‌ری»، «غوڵام یه‌حیا جه‌عفه‌ری»و «گیزه‌ل محه‌مه‌دوا» سینه‌ماكارانی خه‌ڵكی وڵاتی ئه‌فغانستان، «زه‌هرا میرره‌زازاده‌» ده‌رهێنه‌ر، «ئیحسان عه‌لی نور» به‌رهه‌مهێنه‌ر، «ئیلشاد عه‌لی ۆف»، «شامیل عه‌لی ۆف» و «مراد مرادۆف» سینه‌ماكارانی خه‌ڵكی وڵاتی كۆماری ئازه‌ربایجان له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ن كه‌ له‌فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی «وارش» له‌ پارێزگای مازه‌نده‌ران ئاماده‌بوو‌ن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

تۆنی‌ مۆریسۆن كۆچی‌ دوایی كرد

ئاژانسه‌كان تۆنی‌ مۆریسۆن، خاوه‌نی‌ رۆمانی‌ شینترین چاو كه‌ یه‌كه‌م خاتوونی‌ ...