سەرەکی » وتار » مستەفا محەمەد » چارەنووسی عیراق لە سێرەی ناكۆكییەكانی…

شەن و كەو

چارەنووسی عیراق لە سێرەی ناكۆكییەكانی…

چارەنووسی عیراق لە سێرەی ناكۆكییەكانی واشنتۆن و تاراندا

سەرەتای مانگی ئایار ئەو ماوە شەش مانگییە تەواوبوو كە ئەمریكا بە هەندێ لە وڵاتانی هاوشێوەی عیراقی دابوو بۆ كڕینی نەوت و غاز تا لەوماوە زەمەنییەدا نەخشەڕێی جێگرەوەی مامەڵە لەگەڵ تاراندا دەدۆزنەوە. لەدوای ئەو ماوەیەش ئیدارەی ترەمپ بڕیاری داوە هیچ وڵاتێك هەڵاوێرنەكات.
زۆرینەی پێشبینیەكانیش بەو ئاراستەیەن كە رۆژانی ئاییندە بۆ ئەو وڵاتانەی پڕۆژە بڕیارەكە دەیانگرێتەوە، جێی مەترسییە، بەجۆرێك ئەگەر بەزوویی لێكدانەوەی وردو لۆژیكییانە بۆ ئەو پێشهاتە نەكەن، ئەوا بێگومان دەكەونە هەڵەی زەق و تەنگژەی گەورەوە.
بێگومان ئەم جارە عیراق لەبەردەم تەحەددیەكی پڕ لە كێشمەكێشدایە و كەوتۆتە ناو هەڵوێستێكی ناهەموارەوە، لەلایەك نایەوێت ئەمریكا لەخۆی بتۆرێنێت، چونكە هەروەك دەزانرێ 20%ی فرۆشی نەوتی عیراق لە ئەمریكایە و كاریگەریی ئیدارەی ئەمریكا بەسەر سندوقی دراوی نێودەوڵەتییەوەیە و لەئەگەری ملنەدانی بەغدا بۆ نواندنی رەزامەندیی پابەندبوون بە سزاكانەوە، توشی قەیرانی قەبەی دەكەن، لەلایەكی دیكەشەوە ئێران بەو هەژموونە سیاسی و مەزهەبی و سەربازییەی كە لە عیراقدا هەیەتی، بۆ حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی دەبێتە مایەی سەرئێشە و تەنگژەیەكی گەورەو دووریش نییە شەڕ بەرۆكی پێكهاتە و مەزهەبە جیاجیاكانی نەگرێتەوە،
ئێستا جگە لە كارلێكە مەزهەبییەكە، عیراق لەرووی پەیداكردنی وزەوە، پێویستی زۆری بە غازی ئێرانە و نەیتوانیووە جێگرەوەی ئێران بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیی وزەی كارەباو هاوردەكرنی غاز بدۆزێتەوە ، ئەگەرچی باس لەوە كراوە كە هەریەك لە سعودیە و كوێت و قەتەر ئەم رۆڵە ببینن و بۆ ئەم مەبەستە عیراق بۆ غاز پشت بە كوێت و بۆ كڕینی كارەباش پشت بە سعودیە ببەستێت. لەم رووەوە هەماهەنگییش كراوە و سەردانی مانگی پێشووی بەرپرسانی ریاز بۆ بەغداو چوونی مەهدی بۆ سعودیە، بەشێكن لەو ئامادەكارییانە .
ئەمریكا لە شەڕی ئێران و توندكردنی گەمارۆكاندا لەسەریی، چاوی
لە دۆستەكانێتی كە لەهەر پێشهاتێكی نوێدا رۆڵی گەورە ببینن و لەجیاتی واشنتۆن بەوەكالەت دژایەتیی ئێران بكەن، جا ئەو دژایەتییە ئەگەر بگاتە پێكدادانی سەربازیش، بۆ ئەم گریمانەیەش دیسانەوە عیراق ئامادە نییە و دوورنییە لە حساباتی تاراندا یەكێك لەو شەش رێگەیەی دەیەوێت بۆ وڵامدانەوەی گەمارۆ و كەمكردنەوەی لێكەوتەكانی پشتی پێ بەستبێت عیراق بێت، جووڵەی هەندێك ناوەندی شیعی و باڵی حەشد بە ئاراستەی لێدانی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لەعیراقدا و داخستنی كونسوڵخانەی واشنتن لە بەسڕە لەلایەن ئەمریكا خۆیەوە، هەوڵی هەندێك فراكسیۆنی شیعە لەناو پەرلەماندا بۆ دەرچوواندنی پڕۆژە یاسایەك بۆ كردنە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعیراق، سەلمێنەری ئەوەن كە
بەغدا لە ئاییندەدا دەبێتە مەیدانی پێكداچوونی زیاترو تووندبوونەوەی ناكۆكییەكان و دووریش نییە فتیلەی بەرپابوونی شەڕێكی نەخوازراو لەسەر خاكەی لەنێوان هەردوولایەنی ناكۆكدا بێتە ئاراوە.
ئەوەی لەو نێوەشدا گرنگە رۆڵی كوردە كە پێویستە لەناو ئەو هاوكێشانەدا یارییەكی زیرەكانە بكات و بۆ هەر پێشهاتێك خوێندنەوەی خۆی هەبێت، لانیكەمیش بۆ ئەم قۆناغە باشترین بژاردەی پاراستنی بێلایەنی و ساغنەكردنەوەی بەرەی لایەنگیریی ‌و گەڕانەوەیەتی بۆ هەڵوێستی بەغدا.
لەدیاریكردنی شێوەو فۆڕمی چۆنێتی مامەڵەیەكی تەندروستدا لەگەڵ تاران و واشنتۆندا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئۆپۆزسیۆن چۆن سەركەوتوو دەبێت؟

كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بە بەشداریی زۆرترین لایەن كە زیاتر ...