سەرەکی » زانست » سه‌راب (تراویلكه‌) چییه‌ و چۆن دروست ده‌بێت؟

سه‌راب (تراویلكه‌) چییه‌ و چۆن دروست ده‌بێت؟

ئا: هێدی جه‌مال عه‌بدوڵڵا

سه‌راب یه‌كێكه‌ له‌و دیاردانه‌ی كه‌ زۆربه‌مان بینیومانه‌ به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان له‌ وه‌رزی هاوین دا ! كاتێك شێوه‌ی گۆمه‌ ئاو له‌دووری ڕێگاكه‌ ده‌بینرێت و به‌ نزیكبووه‌نه‌وه‌ لێی دیارنامێنێت یاخود دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌له‌
له‌ ڕووی زانستیه‌وه‌ به‌ چه‌وتبینی پێناسه‌ ده‌كرێت كه‌ هه‌ر له‌كۆنه‌وه‌ مێژوویه‌كی دوورودرێژی هه‌ڵه‌ له‌ نێو دانیشتوانی بیابانه‌كان به‌تایبه‌تی و رێبوارانی سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌گشتیی دروست بووه‌ .
تراویلكه‌ چۆن روو ئه‌دات ؟
له‌ ڕۆژێكی گه‌رم دا تیشكی خۆر سه‌ر ڕووی زه‌وی گه‌رم ده‌كات و پله‌ی گه‌رمیی به‌رز ده‌كاته‌وه‌ ، به‌ڵام له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی پیكهاته‌ی شه‌قامه‌كان ڕه‌نگی ره‌شی تێدایه‌ به‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندی هه‌ڵمژینی زیاتری تیشكی هه‌یه‌ وه‌ك له‌ دیارده‌و پیكهاته‌كانی تری سه‌ر زه‌وی، بۆیه‌ شه‌قامه‌كان زیاتر گه‌رم ده‌بن به‌مه‌ش ئه‌و گه‌رمییه‌ی كه‌ وه‌ری ده‌گرن و دواتر ده‌یده‌نه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی گه‌رم بوونی پله‌ی گه‌رمی ئه‌و چینه‌ هه‌وایه‌ی كه‌ نزیكه‌ له‌ سه‌ر ڕووی زه‌وی به‌ تایبه‌ت ئه‌و چینه‌ هه‌وایه‌ی كه‌ نزیكه‌ له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان .
گه‌رم بوونی ئه‌م چینه‌ هه‌وایه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروست كردنی جیاوازی له‌ چڕیی، چونكه‌ چینه‌ هه‌وای سه‌روتر پله‌ی گه‌رمی نزمتره‌ به‌مه‌ش چڕیی به‌رزتره‌ وئه‌و چینه‌ هه‌وایه‌یه‌ی كه‌ به‌شه‌قامه‌كانه‌وه‌ نزیكن پله‌ی گه‌رمیان به‌رزه‌و چریان نزمه‌، ئه‌م جیاوازییه‌ له‌ چڕیی ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی دیارده‌ی سه‌راب یان تراویلكه‌
تیشكی خۆر به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاست به‌ ناو به‌رگه‌ هه‌وادا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌لام له‌گه‌ڵ دروستبوونی جیاوازیی له‌ پله‌ی گه‌رمیی چینه‌كانی هه‌وا تێپه‌ڕبوونی تیشكی خۆریش گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت چ له‌ڕووی خێرایی بێت چ له‌ ڕووی ئاراسته‌ی بێت ، هه‌ر بۆیه‌ كاتێك تیشكی خۆر له‌ چینێكی هه‌وای پله‌ی گه‌رمیی نزمتر ده‌چێته‌ چینێكی تری هه‌وا كه‌ پله‌ی گه‌رمی به‌رزتره‌( سه‌ر شه‌قامه‌كان )، ئیدیی ڕاسته‌وخۆ ئه‌و تیشكه‌ ده‌شكێته‌وه‌ و ئه‌و تیشكه‌ شكاوه‌ ده‌گاته‌ چاوی مرۆڤ به‌مه‌ش چه‌وتبینی له‌لای مرۆڤ دروست ده‌بێت كه‌ پێیده‌وترێت سه‌راب یان (تراویلكه‌ )
به‌كورتی: بینینی ئه‌و گۆمه‌ ئاوه‌ی كه‌ له‌دووری شه‌قامه‌كانه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌ون بریتیه‌ له‌ وێنه‌ی هه‌ڵگه‌راوه‌ی ئاسمان كه‌ به‌هۆی تیشكی شكاوه‌ دروست ده‌بێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

گۆڕانی ئاوو هه‌وا له‌ سه‌ر كشتووكاڵ

د. محەمەد ئەمین له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌ وه‌ی ئاستی له‌ هه‌ وادا ...