سەرەکی » هەمەڕەنگ » هونه‌رمه‌ند دڵپاك سه‌عید كۆچی دوایی كرد

هونه‌رمه‌ند دڵپاك سه‌عید كۆچی دوایی كرد

خانمه‌ هونه‌رمه‌ند دڵپاك سه‌عید كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌ بواری هونه‌ریدا كارده‌كات كۆچی دواییكرد.
دوێنێ سێشه‌ممه‌ 14/5/2019، خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی كورد دڵپاك سه‌عید كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌ بواری هونه‌ریدا كارده‌كات و خزمه‌تێكی به‌رچاوی به‌ هونه‌ری شێوه‌كاری له‌كوردستاندا كردووه‌، كۆچی دوایی كرد.
شێوه‌كار دڵپاك سه‌عید له‌ دایكبووی شاری هه‌ولێره‌و ساڵی 2000 یه‌كه‌مین پیشانگه‌ی تایبه‌تی به‌ناوی (من و سروشت) كردۆ‌ته‌وه‌، ‌ساڵی 2004 دووه‌مین پیشانگه‌ی تایبه‌تی خۆی ده‌كاته‌وه‌ به‌ناوی (سیمفونیای ده‌شت)، ئەم خانمە شێوەکارە به‌شداری زۆرێك له‌پیشانگه‌ هاوبه‌شه‌كاندا كردووه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

تۆنی‌ مۆریسۆن كۆچی‌ دوایی كرد

ئاژانسه‌كان تۆنی‌ مۆریسۆن، خاوه‌نی‌ رۆمانی‌ شینترین چاو كه‌ یه‌كه‌م خاتوونی‌ ...