سەرەکی » کەلتوور » بەرگێکی تری مێژووی پەیوەندییەکانی شۆڕشی شێخ مەحموود کەوتە بەردەستی خوێنەرانیپەڕە 16

بەرگێکی تری مێژووی پەیوەندییەکانی شۆڕشی شێخ مەحموود کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

لەدووتووێی 206 لاپەڕەدا کتێبی (مێژووی پەیوەندییەکانی شۆڕشی شێخ مەحموود بەئێرانەوە- لەبەڵگەنامە نهێنییە فارسییەکاندا) نووسین و ساخکردنەوەی (کەمال نوری مەعروف) چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.
لەپێشەکی ئەم کتێبەدا هاتووە: لەباسی نامە گۆڕینەوەکانی شێخ مەحموود، لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ئێرانی سەردەمی رەزا شا 1878 – 1941، سەرەتا پێویستە بۆ ئەو رۆژگارە بگەڕێینەوە کە دەکەوێتە نێوان ساڵانی 1923 – 1930، چونکە لەو ماوەیەدا زۆرجار بەخەستی بۆردومانی لیوای سلێمانی لەلایەن فرۆکەکانی ئینگلیزەوە کراوە، بەوهۆیەوە خەڵکی ناوچەکە ئاوارەبوون. ئەو بارودۆخە وایکرد خێزانێکی زۆر بەرەو ناوچە شاخاوییەکان و هەندێکیشیان ئاودیوی سنوور ببن، کە لەناویاندا خێزانی مەلیک و بەرپرسانی شۆڕش هەبوون. ئەمانە مشتێکن لەخەروارێک کە ئینگلیزەکان دەرهەق بەکوردو خاکەکەی کردیان، ئەم حاڵەتەش لەئەنجامی ئەوەدا هاتۆتە کایەوە کە دەسەڵاتدارانی بەریتانیا راستگۆ نەبوون لەو بەڵێن و پەیمانەی کە بەکوردیان دابوو.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

خولی چوارھەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی راگەیەنرا

لەشاری سلێمانی خولی چوارھەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەنجام دەدرێت. ...