سەرەکی » وتار » د.شیركۆ عبدالله‌‌ » گەورەترین غەڵەت

گەورەترین غەڵەت

قسەی تێدا نییە كولـلی مەخولقێكی خوایی كۆمەڵێك غەڵەتی زل زلی هەیە كە یەكێكیان بە گەورەترین غەڵەتی ژیانی دادەنێ‌. مەسەلەن گەورەترین غەڵەتی:
ئادەم؛ حەمكردنی سێوەكە.
مێرد؛ لەگەڵ دایكی مناڵەكاندا بچێ‌ بۆ دوكانی زەڕەنگەر.
مرۆڤ؛ ئەوەڵ جار لە ئەشكەوت هاتە دەرێ‌.
گەنجی كورد؛ وەختێ‌ دەست ئەكات بەشیعر نووسین.
سەدام؛ ئینكاریی لەگەڵ ئەمریكا.
كەباب؛ ئەوەیە كە زۆر خۆشە.
هاووڵاتی؛ دەنگدان.
مرور؛ موحاسەبەكردنی حاكم.
نوێژكەر؛ بە كڵاشی ئەبووبەكریی تازەوە بچێت بۆ تەراویح.
لووت؛ ئەوەیە هی كچ بێت چونكە بە هیچ نەوعێ‌ لێی رازی نییە.
خانوو؛ تەنیشتەكەی كافتریا بێت.
عیراق؛ قنگی بە قنگی ئێرانەوەیە.
تەئریخ؛ ئەهێڵێ‌ فشەكەرو ساختەچی بینووسنەوە.
ئەدیسۆن؛ یەكەمجار داری ماسیحەی ئیختراع نەكرد.
سیاسیی كورد؛ واز لە سیاسەت ناهێنێ‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئیتر هیچ

ئینسانی ئەم دەوروبەرە زۆر گوناحە.. قەت یەك دوو ئاوات زیاتر ...