سەرەکی » وەرزش » جۆكۆڤیچ پێشه‌نگییه‌كه‌ی‌ به‌هێزتر كرد و هالیپ سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی دووه‌م

جۆكۆڤیچ پێشه‌نگییه‌كه‌ی‌ به‌هێزتر كرد و هالیپ سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی دووه‌م

یه‌كێتی یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی نوێترین ریزبه‌ندی یاریزانانی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.
نۆڤام جۆكۆڤیچ دوای بردنه‌وه‌ی‌ ماسته‌رزی مه‌درید پێگه‌كه‌ی‌ له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی به‌هێزتر كردوه‌و جیاوازی خاڵه‌كانیشی له‌گه‌ڵ رافائێل نادالی دووه‌می ریزبه‌ندی بۆ زیاتر له‌ 4000 خاڵ زیاد كردوه‌.
دۆمینیك سیمی نه‌مسایش دوای گه‌یشتن به‌ قۆناغی پێش كۆتایی ماسته‌رزی مه‌درید سه‌ركه‌وتووه‌ بۆ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی و ستیفانۆس تسیتسیپاسی یۆنانیش بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ژیانی وه‌رزشی سه‌ركه‌وتوه‌ بۆ پله‌ی حه‌وته‌م.
له‌سه‌ر ئاستی كچانیش نایۆمی ئۆساكای ژاپۆنی پێشه‌نگی ریزبه‌ندیه‌كه‌ی‌ به‌هێزتر كردوه‌ به‌ڵام ئێستا له‌هه‌موو كات زیاتر مه‌ترسی له‌سه‌ر له‌ده‌ستدانی پێگه‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌تایبه‌ت كه‌ سیمۆنا هالیپ جیاوازیه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا به‌ 239 خاڵ كه‌مكردۆته‌وه‌.
هالیپ به‌ شكست له‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی مه‌درید نه‌یتوانی بگاته‌ پێشه‌نگی به‌ڵام سه‌ركه‌وتووه‌ بۆ پله‌ی‌ دووه‌م و ته‌نا 239 خاڵ له‌ ئۆساكا دووره‌، پیترا كڤیتۆڤاش دوای له‌ده‌ستدانی نازناوه‌كه‌ دابه‌زیوه‌ بۆ پله‌ی پێنجه‌م.
كیكی بێرتنسی هۆڵه‌ندیش بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ژیانی وه‌رزشی سه‌ركه‌وتووه‌ بۆ پله‌ی چواره‌م.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پێگه‌ی بۆكس ریك شه‌ڕی بۆ مایۆزه‌ر ناوه‌ته‌وه‌

فلۆید مایۆزه‌ی پاڵه‌وانی بۆكسینگی ئه‌مریكی ته‌مه‌ن 42 ساڵ له‌ هه‌ردوو ...