سەرەکی » وەرزش » قۆناغی ئیرله‌ندای پاڵه‌وانێتی جیهانی خۆهه‌ڵدانه‌ ناو ئاو له‌ به‌رزی زۆره‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو

قۆناغی ئیرله‌ندای پاڵه‌وانێتی جیهانی خۆهه‌ڵدانه‌ ناو ئاو له‌ به‌رزی زۆره‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو

ریهانان ئیفلاندی ئوسترالی به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر باڵاده‌ستیه‌ی له‌ پاڵه‌وانێتی جیهانی خۆهه‌ڵدانه‌ ناو ئاو له‌ به‌رزایی زۆره‌وه‌ كه‌ به‌ كلیف دایڤین ناسراوه‌و بۆ چواره‌م قۆناغی له‌سه‌ریه‌ك پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا، له‌سه‌ر ئاستی كوڕانی پله‌ی یه‌كه‌م بۆ كۆنستانتین پۆپۆڤیچی بوو.
شاری دبلنی ئیرله‌ندا میوانداری قۆناغێكی نوێی پاڵه‌وانێتی جیهانی كلیف دایڤینی كرد كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ مێژوودا 85 هه‌زار هانده‌ر ئاماده‌ی‌ بینینی نمایشه‌كه‌ بوون.
ریهانان توانی ریكۆردی راچێل سیمپسۆن یه‌كسان بكاته‌وه‌و بۆ چواره‌م قۆناغ له‌سه‌ریه‌ك پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
ریهانان له‌ خۆهه‌ڵدانه‌كانی جوانترین نمایشی كرد و توانی 341 خاڵ كۆبكاته‌وه‌، به‌مه‌ش به‌جیاوازی زۆر پێش لیسانا ریچارد كه‌وت كه‌ 310 خاڵی كۆكرده‌وه‌.
له‌سه‌ر ئاستی كوڕانیش كۆنستانتین بووه‌ یه‌كه‌م وه‌رزشكاری رۆمانی له‌ مێژوودا پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
كۆنستانتین توانی 454 خاڵ كۆبكاته‌وه‌و پێش گاری هانتی به‌ریتانی و پاڵه‌وانی جیهان بكه‌وێت كه‌ له‌ پله‌ی دووه‌مدا هات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پێگه‌ی بۆكس ریك شه‌ڕی بۆ مایۆزه‌ر ناوه‌ته‌وه‌

فلۆید مایۆزه‌ی پاڵه‌وانی بۆكسینگی ئه‌مریكی ته‌مه‌ن 42 ساڵ له‌ هه‌ردوو ...