سەرەکی » هەواڵ » سەرۆك كۆمار: پێكەوەژیانی ئاشتییانە

سەرۆك كۆمار: پێكەوەژیانی ئاشتییانە

دوێنێ د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لە كۆشكی سەلام لە بەغدا چاوی كەوت بە مەتران ئاڤاك ئەسادۆریان سەرۆكی تایەفەی ئەرمەنی ئەرسەدۆكس لە عیراق و وەفدی هاوڕێی.
لە دیدارەكەدا سەرۆك بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوەكرد كە «ئەرمەن پێكهاتەیەكی رەسەنی كۆمەڵگەی عیراقن»، پابەندبوونی پێكهاتەی ئەرمەنیشی بە شوناسی نیشتمانی و پێكەوەژیانی ئاشتییانە لەگەڵ پێكهاتەكانی دیكەدا بەرزنرخاند، هاوكات ئامادەیی خۆشی نیشاندا بۆ پشتیوانیكردنی داوا رەواكانیان لە دەستەبەركردنی گوزەرانێكی باشتر لەگەڵ سەرجەم گەلانی عیراقدا.
لەلای خۆیەوە مەتران ئەسادۆریان رێز و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەكانی سەرۆك كۆمار لە پێناوی نزیككردنەوەی دید و بۆچوونەكانی گشت پێكهاتەكانی گەلی عیراق و بەهێزكردنی گیانی لێكگەیشتنی نیشتمانی دەربڕی.
هەر لەمیانی دیدارەكەدا باس لە پێویستی گرنگیدانی زیاتر بە بەشداریكردنی پێكهاتەی ئەرمەن لە دامودەزگاكانی حكومەت و یاسادانان كرا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لیستی برایەتی یاداشتێكی ناڕەزایی ئاڕاستەی ئیدارەی كەركوك دەكات

لیستی برایەتی لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئیدانەی ئەو رێكارانەی ...