سەرەکی » هەواڵ » قوباد تاڵەبانی: یەكێتیی مامۆستایان یەكێكە لە پێویستترین رێكخراوە مەدەنییەكان

قوباد تاڵەبانی: یەكێتیی مامۆستایان یەكێكە لە پێویستترین رێكخراوە مەدەنییەكان

بەڕێزان سەرۆك‌و ئەندامانی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
(57)ەمینی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایان پیرۆز دەكەم‌و كارو بەرهەمی ئەم رێكخراوە پێشەنگە لەمەیدانەكانی خەباتی نەتەوەیی‌و پەروەردەو زانست بەرز دەنرخێنم.
یەكێتی مامۆستایان یەكێك لەچالاكترین‌و پێویستترین رێكخراوە مەدەنییەكانی كوردستان بەو پێیەی زادەو هەڵقوڵاوی خەباتی پیشەیی توێژی مامۆستایانەو گرنگیدانە بە رێكخستنی كاروباری رێبەرانی فێركردن‌و وانەبێژانی نەوەكانی داهاتوو، كە ئایندەو سەرمایەی راستەقینەی گەلی كوردستانن.
ئێوە لەڕۆژگاری خەباتی ڕزگاریخوازیدا وەك پێشمەرگە چالاكانەو لەخۆبوردووانە ڕۆڵتان دیوە، لەپاش راپەڕینیش لە گۆڕانكارییە پەروەردەییەكان‌و پەرەسەندنەكانی فێركردن هاوكارو یارمەتیدەرو بەشداری چالاك بوون لە شانازیی بەردەوامی خوێندن‌و فێركردنی كوردستان لەوێستگە جیاجیاكانی گەمارۆی ئابووری‌و قەیران‌و جەنگەكانیش، پشكی شێرتان بەردەكەوێت.
لەڕێی بەڕێزتانەوە سڵاو بۆ سەرجەم مامۆستایانی كوردستان دەنێرم كە لێبڕاوانە لەهۆڵەكانی خوێندندا نەوەی ئایندەی كوردستان فێری بەهای جوان‌و پەروەردەی باش‌و زانست‌و زانیاری دەكەن‌و هەرچی بۆ ئەوان بكرێت هێشتا هەر كەمە.
دووبارە پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایان دەكەم كە ئێمە وەك داكۆكیكارو بەرگریكاری مامۆستایان ناسیومانەو لەم بۆنەیەشدا هیوای نوێبونەوەو پەرەسەندن‌و كارو پلان‌و بەرنامەی نوێ‌و دڵخۆشكەری بۆ دەخوازم..
هەر شادو سەربەرزو سەركەوتووبن

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆك وەزیران

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كۆسرەت رەسوڵ: یەكێتیی مامۆستایان هەمیشە بەشێك بوون لە بنیاتنانەوە

بەڕێزان: سەرۆك‌و ئەندامانی سكرتاریەتی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان بەبۆنەی ”٥٧”ەمین ساڵەی ...