سەرەکی » راپۆرت » راپۆرتی، عومه‌ر غه‌ریب‌ » یەكێتی تەئكید لە ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك دەكاتەوە

یەكێتی تەئكید لە ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك دەكاتەوە

رزگار عەلی: (كەركوك) بەشێكە لە رێكەوتنی یەكێتی و پارتی

پەرلەمانتارانی یەكێتی سەردانی ناحیەی سەرگەڕان-یان كرد

دۆخی كەركوك تا دێت پەرەسەندنی نوێ بەخۆوە دەبینێت و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش تەئكید لە ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك دەكاتەوە.

״یەكڕیزیی كورد بەرامبەر پرسی كەركوك״
لە دوو رۆژی رابردوودا دوای كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند: چاوەڕوانین لەگەڵ هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم، پرسی كەركوك و بەغدا چارەسەر بكرێن وەك ئەوەی لە رێكەوتنی نێوان بەڕێزان كاك كۆسرەت و كاك مەسعوددا هاتووە.
رزگار عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسیش بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: پرسی كەركوك بەشێكە لە رێكەوتنی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، وتیشی: پرسی كەركوك ئەوە دەهێنێت كە هەموو لایەنە كوردستانییەكان گرنگیی تایبەتی بە كەركوك بدەن، «یەكڕیزیی كورد بەرامبەر پرسی كەركوك بابەتێكی زۆر پێویستە».

پیلانێكی نوێی تەعریب لە ئارادایە
لەلایەكی دیكەوە، لە كەركوك پیلانێكی نوێی تەعریب لە رێگەی گەڕانەوەی بەشێك لە عەرەبە هاوردەكان بۆ سنوورەكە لەئارادایە، لەوبارەیەوە رۆژی 14/5/2019، ژمارەیەك عەرەبی هاوردە چوونەتە سەر گوندی پەڵكانە لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان لە قەزای دووبز و بەوهۆیەشەوە گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو.
رێبوار تەها ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی سەوز رایگەیاند: پاش ئەوەی لە گوندی پەڵكانە گرژی و ئاڵۆزیی دروستبوو، لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق كەوتینە گفتوگۆ، بە بڕیاری ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بۆ لەمەودوا بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو كەسانەدا دەكرێت كە بەبیانووی جۆراوجۆر دەیانەوێ دەستبگرن بەسەر ماڵ و موڵكی دانیشتووانی رەسەنی ئەو ناوچەیەدا.

״رێگە لە دووبارە تەعریبكردنەوەی كەركوك بگیرێت״
رەوەند مەلا مەحمود جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكیش پێیڕاگەیاندین: مەرامی عەرەبە هاوردەكان بۆ گەڕانەوە بۆ سنوورەكە كارێكی نایاساییە، پێویستیشە رێگە لە دووبارە تەعریبكردنەوەی كەركوك بگیرێت.
پەرلەمانتارانی یەكێتی سەردانی ناحیەی سەرگەڕانیان كرد
هەر بۆ بەدواداچوونی ئەو كێشەیە، دوێنێ 15/5، پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پارێزگای كەركوك، سەردانی ناحیەی سەرگەڕانیان كرد و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا كۆبوونەوە.
دوای كۆبوونەوەكەش پەرلەمانتارانی یەكێتی لە كەركوك، لە رێگەی بەیاننامەیەكەوە هەڵوێستی خۆیان وەك فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خستەڕوو. لە بەیاننامەكەدا وێڕای ئیدانەكردنی ئەو سەرپێچییەی عەرەبە هاوردەكان لە گوندی پەڵكانە، ئاماژەبەوەدراوە «ئێمە هەوڵەكانمان بۆ كۆتاییهێنانە بەو ئاڵۆزییانە و رێگەگرتن لە دووبارەبونەوەیان و دورخستنەوەی ئاشوبە لە ناوچەكە».
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە «گرتنەبەری رێكارە یاسایی و دەستوورییەكان دەبێتە زامن بۆ چارەسەركردنی بنەڕەتی ئەو كێشەیە لە پارێزگای كەركوك».

یاداشتی ناڕەزایی لقی كەركوكی سەندیكای رۆژنامەنووسان
لقی كەركوكی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانیش یاداشتێكی ناڕەزایی دژی رێگری ‌و دەستدرێژیكردنە سەر تیمی رۆژنامەنوسان و میدیاكارانی شاری كەركوك بڵاوكردەوە و تێیدا ناڕەزایی دژی پێشێلكارییە بەردەوامەكانی هێزە ئەمنییە عیراقییەكان بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان دەربڕیووە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكان: چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر

لەكۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكانی عیراقدا، جەخت لەپێویستیی چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان ...